وتار
دیسان کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم
بێستون فایەق

دیاری کردنی وادەی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان بەبێ دیاری کردنی وادە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم یان چارەسەرکردنی لەرێگەی پارلەمانەوە ھەرێمی کوردستان روبەڕی کۆمەڵێک کێشەی یاسایی و سیاسی دەکات ، بە پێی یاسای ژمارە٢ی ساڵی ٢٠١٧ دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بەسەر دامەزراوە دەستوریەکاندا ھەتا کاتی ھەڵبژاردنی پارلەمانەو دوای ئەو وادەیە حکومەت و پارلەمان و ئەنجومەنی دادوەری مافی مومارەسەکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمیان نامێنێ کە ئێستا مومارەسەی دەکەن ، بەپێ ی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمیش کە ئێستا کاری پێ ناکرێ پێویستە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پارلەمان لە یەک رۆژدا بکرێن . 
ئەم مەرسومەی سەرۆکی حکومەت بۆ دیاری کردنی ھەڵبژاردنی پارلەمان بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموو دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێم توشی کێشە دەکات چونکە دابەش کردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم تەنھا تا کاتی ھەڵبژاردنە واتا دوای ھەڵبژاردن ئەو دەسەڵاتانە دەگوازرێنەوە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم کە سەرۆکی نیە بۆیە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەکانی ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم . 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ