وتار
ئومێدی گەورە لەدوای ١٢ی ئایار دەست پێدەكات
کارۆخ عوسمان

ئەمڕۆ كوردستان بەتەواوی دابەشی سەر دوو بەرە بوو.

دەستەڵاتی فاشل و ئۆپۆزسیۆنێكی پێكەوەیی

كەواتە براوە تەزویرچیەكان نین بەڵكو تەزویرلێكراوەكانن.



لێرە بەدواوە قۆناغێكیتر لەپڕۆسەی سیاسی ھەرێم دەست پێدەكات و وەرچەرخانێك ھاتەگۆڕێ، بەھۆی ئەو غەدرە گەورەیەی كە یەكێتی و پارتی لەتەواوی خەڵك و حزب و لایەنە سیاسیەكانیان كرد.

ئیتر ھەموان مەزڵومن بەپێی حەجمی خۆیان، بەڵام دۆڕاونین بەڵكو تەزویرچیەكان دۆڕاون چونكە ئایندە زیاترە لەڕابردوو.



١٢ی ئایار ئەزمونێكیتری خەڵكی كوردستان بوو كە دونیابینی ھەردوو حزبی دەستەڵاتداریان بەموكەمەلی بۆ دەركەوت.

ڕووداوی ھاككردن و دزینی دەنگی خەڵكی كوردستان لەڕێگەی گەردیلەكانی ئاسمانەوە تەواوی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی تێگەیاند كەچیتر یەكێتی و پارتی لەجێی ئەو قەدرەنین كە نەك لەھەرێم بەڵكو لەدەرەوەی كوردستانیش لەگەڵیان بكەونە ھاوپەیمانێتیەوە.



قوڕسایی لایەنە تەزویرلێكراوەكان لەئێستادا سەدھێندەی بەر لە ١٢ی ئایارە، بۆیە دەبێت پارێزگاری لەم پێكەوەییە بكەن و ببێت بەھەوێنی دروستكردنی ھاوپەیمانێتیەك بۆ ھەڵبژاردنەكانی عێڕاق و كوردستان و ھەموان بەیەك لیست دژایەتی ھەردوو حزبی تەزویرچی بكەن.

چونكە تەنھا بەم میكانیزمە دەتوانرێت دەستەڵات لەدەستی یەكێتی و پارتی بھێنرێتە دەرەوە.



»ئەگەر

شەكواكان جێی خۆیان نەگرت و ھەڵبژاردن دووبارە نەكرایەوە، گرنگترین كار كەھێزەكانی دژبەری تەزویرچیەكان بیگرنەبەر، مقاتەعەكردنی پڕۆسەی سیاسیەو بەشداری نەكردنی كاندیدە دەرچووەكانە لەپەرلەمانی عێڕاق.

»یاخود

سەرۆكایەتیكردنی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لەھەرسێ پارێزگاكەی ھەرێم.

سەركردەی گشت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان پێشڕەوی خەڵك بن و مەیدانی شارەكان بەخەڵكی ناڕازی بتەنن. كەپێنجەمین ڕێكاری مەدەنیە دژی دەستەڵات.



ئەگەر ھاتوو، ئەوانەش نەكران میكانیزمی سێیەم پێویستە، كە ئەمەیان تۆقێنەرەو دونیا لەسەركردەكانی یەكێتی و پارتی دەبێتە جەھەننەم.



ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی گشت لایەكە، لەیەكتری نزیكبوونەوەی تەواوی لایەنە غەدرلێكراوەكانە، بەمەش بەرەیەكی بەھێز پێكھاتووە كە لەتوانایدایە پڕۆسەی سیاسی و ئیداری ئەم ھەرێمە پەك بخات.

بۆیە زۆر زەروورە پەلەبكرێت لەدیاریكردنی سەقفی زەمەنی بۆكۆمسیۆن تاكو ئەگەر بەدەنگ داواكاریەكانیانەوە نەبن شەڕەكە بگوازنەوە قۆناغی توندتر لەخەباتی مەدەنی.



ئێستا ئێمە زۆرترین لەوان

ئەوان ھەم بەڕێژە كەمترن ھەمیش كەمێكی كەمن، چونكە خۆیان لەماوەی ڕابردوودا كاریان بۆ ئەتوار كەمی و كەمبوونەوە كردووە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو