وتار
ئەو دیو قەیرانی ھەلبژاردن
موسڵیح باڵه‌ك

ئەم تەزویرە بە تەنھا مەبەست لێی بەئامانج گرتنی گۆران و راستکردنەوەی یەکێتی نیە، ھەرچەندە ئێران دەیەوێت ئەوەی لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەودەربچێت سزای بدات، ھەر وەک لە ھەلبژاردنی پێشوو بەرامبەر گۆران کردی وئەم جارەش گۆڕان و ھاوپەیمانی ، چونکە بۆ ھەردووھێزەکە ، ئێران لەسەرو بەندی دروست بونیان نارەزایەتی خۆی دەربریوە ویستوویەتی رێگری لە دروست بونیان بکات چونکە پێی وابووە ئەمە ئەبێتەھۆی بچوک بوونەوەیە یەکێتی ئەوکاتە یەکێتیکی بچوک ناتوانێ خزمەت بەسیاسەتەکانی ئێران بکات وەک پێویست،
بەلام ئەمجارە 
پرۆسەکە لەوە گەورەترە ، ئامانج لێی دروستکردنی قەیرانێکی سیاسی و ئەمنی و سەربازیە لە عێراق ، بنەمایەک ھەیە لە زانستی بەرێوەبردنی قەیرانەکان ، ئەڵێت بۆ بەردەوامی کێشەو قەیرانەکان، ھەمیشە یارمەتی ھێزی بەزیوو کەوتوو بدە ، بۆئەوەی بەھێزەکان راکێشیتە ناو ململانێ ، چونکە ئەو ھێزانەی خاوەن پێگەی جەماوەری و خەڵکن ، ناتوانن وە بەلایانەوە ئەستەمە ستەم و شکست قبول بکەن ، بەلام ھێزی دۆراو کە خاوەنی پێگەی جەماوەری نەبێت بەئاسانی شکست قبول ئەکات چونکە بەربەستێک نیە یان لەبنچینەدا جەماوەرەکەی نەماوە تافشاری لە سەردروست بکات ، بۆیە بەھێزکردن و راستکردنەوەی بەزیوو باشترین سوسیلەو دەستەچیلەی داگیرساندنی شەرە، جا ئەو شەرە سیاسی بێت یان سەربازی 
ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت یارمەتی دانی ئێران بۆ ھەندێ ھێزی بەزیوو ،خستنی ھەندێکی تر ،لەم چوارچێوەیەدایە دوای بەرەو کۆتایی چونی شەر لە سوریاو یەمەن و وێرنکردنی زۆربەی پێگەکانی ئێران لەم دوو ولاتە دا ، وە لەدەستدانی بەھای پارەی ئێران بۆ رێژەی لە ‏800 % وردە وردە قەیرانەکان لە سنوری ئێران نزیک ئەبنەوە ،بۆیە بۆدواخستن و درەنگ گەشتنی بە ئێران ،
ئێران پێویستی بە قەیرانێکی نوێ ھەیە لە عێراق دا ،کە خۆی و ئەمریکای پێوە خەریک بکات و لەو رێگایەشەوە بکەوێتە گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریکا،
لە کوردستان باشترین ھێز کە ئەو رۆڵە ببینێت یەکێتییە چونکە ھێزێکی بەزیوەو ھێزی بەزیویوش گوێرایەلە جگە لەوەش سەرکردەکانی یەکێتی ئێستا ھەمووشتێک بەپێوانەی کڕین وفرۆشتن و سود و زیان و دەسکەوتی مادی پێوانە ئەکەن ، ئەوەش باشترین زەمینە ئەرەخسێنێ بۆ کرێگرتەیی ، لەلایەکی تریشەوە ئەوەندەی یەکێتی گوێرایەلی ئێرانە باڵە ناکۆکەکانی ناو دەولەتی ئێران خۆیان ئەوەندە بێ چەندو چوون گوێرایەڵی سیاسەتی ئێران نین، چونکە دەبینین زۆر جار لایەنەکانی ناو دەولەتی ئێران رەخنە لە سیاسەتی ناوەندێکی تری خۆیان ئەگرن،
بۆیە باشترین لایەن ئەم پلانەی ئێران بێ چەندو چوون جێبەجێ بکات یەکێتی یە،
وە چونی لاھور بۆ کرکوک وراستکردنەوەی یەکێتیش
لە کرکوک بالا دەست کردنی بەسەر لایەنە کوردیەکانی ترو عەرەب وتورکومان ھەرلەم چوار چێوەیەدایە کە لێرە کێشەکە بەیەکێتی بەرێوە ئەبات و لە ناوەراست و خواروی عێراق بە ھاوپەیمانی فتح ی ھادی عامری 
چونکە ئاو چەند لەئاو ئەچێت
ئەم دوو ھێزەش بۆ ئێران ئەوەندە لەیەک ئەچن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
15/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ