وتار
سواربوون عەیبێک ودابەزین دوو
شێرزاد حسن


دوو مانگ پێش هەڵبژاردنی بەغدا بابەتێکمان نووسی لەسەر بایکۆتی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی بەغدا وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەست درێژیانەی کە حکومەتی عێراقی بەهێز وەڵامی رێفراندۆمی دایەوە،،،دەبوو ئێمە بایکۆتی پرۆسەکەمان بکردایە وەک سەرجەم هێزەکان نەک حیزبێک و دووان..
بەڵام بەداخەوە بەشداریکرا, بە تایبەت حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان کە بەپێ لێکدانەوەی خۆیان ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوان گرنگە و دەتوانن کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن ،،بەڵام ئەنجامەکان وا دەرنەچوون بە پێچەوانەوە پێگەی پارتی و یەکێتی بەهێز تر بوو،ئیستا گۆران و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو ،،پرۆژەی بایکۆتی بەغدایان خستوەتە پێش دیدەی خەڵکی کوردستان.
ئەمە نەک هەڵەیەکی ستراتیژیە بەڵکو دابرانێکی ترە و شێواوێکی تر بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێتە کایەوە..کە ئەنجامەکەی بە زیانی هاوڵاتیان دەشکێتەوە،رێگەی دوولەت بوون و پەرت پەرت بوون زیاتر دەکات.
خەباتی پەرلەمانی بۆ خۆی رێگەو جێگەی یاسای داناوە بۆ ئۆپۆزسیون بوون یان بەشداربوو لە دەسەڵاتدا.
جا ئەم ئەندام پەرلەمانە دەرچووانە کە سەرجەمیان لەو حیزبانە کە داوای بایکۆت دەکەن،دووبارەن لە کارەکەدا کەئەمە بۆ خۆی هۆکاری شکستی ئەو حیزبانە بوون لە هەڵبژاردنەکەدا. 
بۆ نموونە ئەو پێنج کاندیدەی کە دەرچوون لە بزوتنەوەی گۆران،هەر پێنجیان خاوەن خانەنشیننی باشن کێشەیان نیە،لە چوون یان نەچوون بۆ بەغدا..
یوسف محمد،هۆشیار عبدوڵا،بەهار محمود،دکتۆر غالب،کاوە محمد)لای یەکگرتوو دکتۆر موسنایە
 ولای کۆمەڵ احمدی حاجی رەشیدە بەهەمان شێوە دوبارەیە،،
ئەو بریارە پێویستی بە لیکدانەوەی زیاترە و هەڵەیەکی کوشندەیە لەو حیزبانە و لە هەرێمی کوردستان.
لەبری ئەو شێوازە تورە ودوڕدۆنگەی کە ئیستا کاری لەسەر دەکرێت،پێویستە بەرنامەیەکی کوردستانیانەی مەرج دار پێشکەش بکرێت چونکە خەڵک ماندووە و چاوەڕێ ژیانێکی باشت دەکات،بۆ نمونە لەئێستاوە چەند بریارێکی لەم شێوەیە بدرێت:
۱_دروست کردنی یەک کوتلەی پەرلەمانی وبەئەندامێتی هەریەک لەسەرۆک لیستەکانی کوردستان و ئەگەر کرا لیستی تر وکەسایەتی تری عێراقی تێدا بێت.
۲_دابەش کردنی پۆست و پلە باڵاکان لە بەغدا
بەبێ رچاوکردنی ژمارەی کورسی وەک نیازپاکی وبەخەمی یەکریزی کوردستانی لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە.
۳_وەرگرتنەوەی هەمان پێگەو ئیستحقاقی ۲٠٠٦ و پێشترلە وەزارەت وپۆست وپلە باڵاکان.
٤_چەسپاندن و وەرگرتنەوەی رێژەی ٪۱۷ ی پشکی هەرێمی کوردستان.
٥_مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە ئەولەویەتی دەستکەوت و بەدەستهێنانیدا بن.
ئەمە گرنگترین داواکاری ژیانی خەڵکە وهەموو چاوەروانن.

بەم شێوەیە پاراستنی یەکرێزی و یەک هەڵوێستی گەلی کوردستان ئەگەر قۆناغێکی باش لەوەزعی ئابووری و سیاسی نەمانباتە پێش،خەڵک دڵنیا
دەبێت کە وەزعی بەرەو خراپتر ناچێت،،ئیتر وەک کورد ئەڵێت دەست لە دەست و قوەت لەخوا.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ