وتار
پێوستیەکانی خەبات لەقۆناغی داهاتو
محەمەد سالار پاشا

تێبینی: ئەم نوسینە هەوڵێکی تاکەکەسیە بۆ خوێندنەوەی واقیع و شرۆڤەکردنی، پاشان پێدانی باشترین ڕێگە چارە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی (ئەیلولی 2018).

(۱ ـ ٤)

هەڵبژادنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، دەرەنجامەکان بەو جۆرە نەبون کەدەبوو ببێت. لەلایەن رژێمەوە ساختەکارییەکی ئێجگار گەورە کرا و داهاتوو دیار نیە چی دەبێت، هەرچۆنێک بێت (چوار) لایەنی سیاسی (بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی) بەرەو بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی لەعێراق دەچن. ئەوەی لەم ڕێبەریە دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین خەباتی داهاتوی ئەم هێزانەیە کەبریتیە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، کەوا بڕیارە لە(ئەیلولی 2018) بەرێوە بچیت.
قسەیەک هەیە دەوترێت لەژیاندا هونەر ئەوە نیە ئینسان نەکەوێت بەڵکو هونەر ئەوەیە لەپاش کەوتن بتوانێت هەستێتەوە. ئەم هێزە سیاسیانە هەر یەکەیان بەجۆرێک لەجۆرەکان لەئێستادا کەوتون:
• بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی (9) کورسی بو، ئێستا بوەتە (5) کورسی. لەکاتێکدا روداوەکانی پارساڵ و قەیرانەکانی حوکمڕانی بەتەواوی لەبەرژەوەندی ئەو بون.
• هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کەبەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوان و تیمەکەیان قومارێک بو، دۆڕان.
• یەکگرتوی ئیسلامی بەخیتابێکی دینی و بەهاوکاری بزوتنەوەی ئیسلامی رکابەریان دەکرد. ئەمانیش لە (٤) کورسی دابەزین بۆ (٢) کورسی.
• کۆمەڵی ئیسلامی تەنها (١) کورسی کەمی کرد، لەکاتێکدا چاوەروانی بەلانی کەم (4 بۆ 5) کورسی بون.

ئەوەی ئەم هێزانەی کۆکردوەتەوە (ستەمی هاوبەشە). ستەمی ساختەکاری و جێگۆرکێ بەدەرەنجامەکان. جگە لەوەی ئەم هەڵبژاردنە وانەیەک بوو بۆ هەر چوار هێزەکە کەخەباتی یەک لایەنە دەرەنجامەکەی شکستە وە خەباتی بەرەیی پێویستی قۆناغەکەیە.

بۆ ئەوەی باس لەچۆنیەتی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش بکەین لەنێوان ئەو چوار لایەنە باسەکەمان دەبەش دەکەین بۆ ئەم تەوەرانە:-

بەشی یەکەم: خوێندنەوەیەک بۆ ئێستا.
بەشی دوەم: جۆری خەبات.
بەشی سێیەم: یەکگرتن یان هاوپەیمانی یان پێکهێنانی بەرە؟
بەشی چوارەم: پێش پێکهێنانی بەرەکە
بەشی پێنجەم: ئەم بەرەیە لەکێ پێک دێت؟
بەشی شەشەم: بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
27/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ