وتار
گۆران چی دەکات
:ئەرکان محمد


لەدوایی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆپەرلەمانی عێراق وئەنجامدانی تەزویرێکی بەرچاو وبەرنامە بۆداڕێژراو لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە وگلەیی وگازەندەی هێزەڕکابەرەکانی یەکێتی +پارتی ئیدی هەمووان گەشتنە ئەو بڕوایەیی هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێک لەگەڵ ئەم پارتانە تەنیاکات کوشتنە لەم کاتەدا پێویستە بەتایبەت گۆڕان پاشان نەیارەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار چەند هەنگاوێک بنێن :-

یەکەم  - ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڵبوەشێنرێتەوە کەماوەی چەند مانگێکە بەبڕیارێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سڕکراوە چونکە بەهەدەردانی کات ودرێژەدان بەمانەوەی دەسەڵات شتێکی دیکە نیە،

دووەم - کشانەوە لەحکومەتی خۆجێێ پارێزگاکانی هەرێم چونکە ئەوپۆستانەی پێیان دراوە تەنیاپۆست بوە وئەرکی کرداری وەرگیراوەتەوە لێیان ڕێگری دەکرێت لەجێبەجێکردنی دەسەڵات ویاسا،

سێیەم - خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو شاروو شارۆچکەکان وهەمووسەرکردەکان بکەونە پێش خەڵک ولەناوخەڵک بمێننەوە وپاڵپشتیان بکەن ،

چوارەم - هاندانی خەڵک وفەرمانبەران وکاسبکاران وپیشەوەران وخاوەن پیشەکان بۆبایکۆتی سەرتاسەری ،

پێنجەم - داڕشتنی چەندین پلان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خواستەکانی بەرەی دژەدەسەڵات وهاوڵاتیان بۆئەوەی هەمیشەپلانی جێگرەوەهەبێت،

شەشەم - کۆکردنەوەی ئیمزای ناڕەزایەتی لەنێوخەڵک بۆدەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەهەموو ناوچەکان ،

حەوتەم - ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەدەرئەنجامی هەڵبژاردن وهۆشیاریدان لەئەگەری دووبارەبونەوەی ئەم ناوچەیەهەنگاودەنێتەقۆناغێکی مەترسیدار،

هەشتەم - پێویستەئەم لایەنانە ئیدی واز لەکڕوزانەوەبێنن لەڕاگەیاندن وهەنگاوی کرداریان هەبێت وهەموودژەدەسەڵاتەکان لەیەک بەرەدا کۆببنەو ولەبەرەی خەڵک بن،

نۆیەم - دەبێت ئەم لایەنانە ئومێد بگێڕنەوە بۆخەڵک چونکە خەڵک لەئێستادازۆر ڕەشبینە لەدواڕۆژی ئەم هەرێمەو نەوەکانی ،

دەیەم - ئیدی خەڵک بەدەنگ ئێوەی کردە زۆرینەو ئەرکی سەرشانی ڕاپەڕاند هەرچەند دەنگەگان دزران بەڵام ئییدی ئەوە ئەرکی ئێوەیە دەنگی خەڵک بگێڕنەوە،

یانزەیە - دەبێت هەمووتان بەیەک تیم واتەبەرەی دژەدەسەڵات پێکەوە بچنەبەغداو بەرگری بکەن لەم میلەتە وجیاوازیەکانتان وەلابنێن دەست بخەنەناودەست ،

کەواتە لەمەودوائەرکتان قورسە دەبێت مووڵکی خەڵکبن ولەناوخەڵک بن وبۆخەڵک بن
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ