وتار
بەیانی (تەئسیسی سەركردایەتی كاتی ) بارزانی نوسیویەتی یان سامی عبدالرحمن؟
مسعودعبدالخالق

باسنیوز دەقی بەیاننامەی دامەزراندنی سەركردایەتی كاتی (پ د ك) (قیادە موەقەتە)رۆژی 10/12/1975 بلاوكردۆتەوە لەدوای شكستی 1975 ، وای بلاوكردۆتەوە كە ئەوبەیانە بە خەتی (كاك مسعودبارزانی)نوسرابێت و مسوەدەكەشی بلاوكردۆتەوە ، ئەو بابەتە زۆر گرنگە ئەگەر ساغ بكریتەوە ، چونكە تا ئیستا راستی ئەوەیە سەركردایەتی كاتی لەلایەن سامی عبدالرحمن وهەڤالەكانی دروست كراوە دژ بە (كاك ئیدریس وكاك مسعود) ، ئەوكاتی ئیدریس بارزانی لەپیشتر بوو ، لەئەدەبیاتی سەركردایەتی كاتی هیرش دەكرا سەربنەمالەی بارزانی تەنها (مەلامستەفایان لێدەبوارد) ، سیدكاكە لەكتێبى : بيرەوەرى پیشمەرگەیەك – ل152 -156) دەلیت:سەركردایەتی كاتی دژایەتی شۆڕشی ئەیلوولیان دەكرد، خەریكی كتێبی سووری ماوی بوون، لە كێشەكەی هەكاری سەیدكاكە (ئەوكاتی دیل بوە لای سەركردایەتی كاتی)دەڵێ‌ بە (سامی عبدالرحمن)م ووت ئێمە(ئەوكاتی یەكیتی بوە) رێكەوتنمان لەگەڵ ئیدریس بارزانی هەبووە، لەوەڵامدا ووتی:چۆن ئێوە لەخۆتانەوە ئیدریس بەبەرپرسی ئێمە دادەنێن، ئێمە سەر بە ئیدریس نین، لەلایەكی تریش عبدالمصور بارزانی لەكتیبی( المسألە الكوردیە –بدیل الدیمقراطى ..1974-2009) دەلێت لەكاتی ڕووخانی شۆڕش زۆر هەولمدا هەندێ‌ چەك بشارنەوە هەموی تەسلیم نەكەنەوە دیاربوو نیازی هەلگیرسانەوەی شۆڕش یان بەردەوامیان نەبوو ،لە هەمان سەرچاوە ئەویش دەلێت سامی عبدالرحمن دژایەتی بنەمالەی بارزانی دەست پێكرد كاتێ‌ لەڤیەنا بینیم .
هەندێ تیبینی تر:
1- راستە ئەوئەدەبیاتەی بەیانەكەی پێنوسراوەتەوە لە ئەدەبیاتی سەركردایەتی كاتی دەچیت كە بەرەو چەپ دەچوون و باسی ئیمپریالیزم ودژی شاهنشای ئیران ...بەلام كەمتر بە ئەدەبیات وفكری كاك مسعودبارزانی دەچیت .
2- لەكتیبی (بارزانی وبزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد) كە بەدریژی باسی ئەو ڕووداوانەی تێدایە (بە پینوسی مسعودبارزانی خۆی) كەچی ئەو بەیانەی تێدا نیە .
3- لە بەلگەنامەكانی كۆنفرانسی (پ د ك-سەركردایەتی كاتی ئابی 1976)نیە كە یەكەم كۆنفرانسی ئەو سەركردایەتیەو نزیكە لەو نامەیە .
4- تەنها لە (تأریخ الحزب الدیمقراطى الكوردستانی – حبیب محمد كریم- سكرتیری پیشوو ل147-151)) دەقی ئەو بەیانە هەیە ،بەلام بەناوی كاك مسعود نەهاتوە ، هەندێ جیاوازیشی هەیە ،لەو نامەیەی باسنیوز بلاوی كردۆتەوە ئەو عیبارەیەی پەڕاندوە كە گوزارش لەرەخنەكانی سەركردایەتی كاتی دەكا لە شۆرشی ئەیلول ، لەنوسخەی (حبیب محمدكریم)واهاتوە (وبعدتوجیه النقدالی بعض الجوانب السلبیە فی اوضاعنا السابقە ..) لەو نوسینەی باسنیوز ئەوەی تیدا نیە .
ئەو پرسە ئەوەندە سیاسی نیە زیاتر مەبەست لایەنی ئەكادیمیەكەیەتی ، چونكە ساغكردنەوەی ئەو بەیانە ئاخۆ لای كاك مسعود نوسراوە یان لای كاك سامی عبدالرحمن بەشیكی گرنگ لە تیگەیشتنی میژوو دەگۆڕیت ،بۆیە گرنگە زیاتری لەسەر بدوێن ئەوەی شارەزایە .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/05/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ