وتار
‌درزەکەکانی دوای ڕێکەوتنەکە دەبینن؟
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی، بەشێوەیەکی کاتی بەڵام گونجاو، کۆمەڵێک درزی داخست و بەشێوەیەکی ناجۆر و نیمچە بەردەوامیش، کۆمەڵێک لەدرزەکانی بەکراوەیی ھێشتەوە.

یەکێتی لەو ڕێکەوتنەدا خۆی بەبراوە یەکەمیین دەبینێت، چونکە نەوشیروان مستەفا زیاد لەجارێک گەڕایەوە بەردەمی مام جەلال، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو بۆچونەوە، سودمەندی یەکەم لەو ڕێکەوتنەدا، بزوتنەوەی گۆڕان بوو نەک یەکێتی!

یەکەمین سودمەندبوونی گۆڕان لەبەرئەوە نیە کەزیرەکانە توانی کێشەی نێوان خۆی و پارتی، لەگەڵ یەکێتی، تێکەڵکێش بکات بەڵکو لەبەرئەوەیە، بەپێچەوانەی یەکێتیەوە و بەھۆی ئەو ڕێکەوتنەوە توانی درزە لۆکاڵیەکانی خۆی بگرێت و باڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی بەشێوەیەکی پڕاگماتیکانە، تێکەڵ بەھاوکێشە حزبی و سیاسیەکانی ناوخۆی بکاتەوە!

لێرەدا بەدوور لەدژایەتی و لایەنگیری کوێرانە، ئەو ڕێکەوتنە ھەرچەندە زەرورەتێکی حەیاتی و مێژووییە بۆ سلێمانی، بەڵام گرفتەکەی ئەوەیە، ناتوانێت درزەکانی کوردایەتی بگرێت، چونکە لەئەساسدا نەک نەیتوانیوە درزەکانی ناو یەکێتی بگرێت بەڵکو بەتەنیشت درزە کۆنەکانەوە، قڵیشانی تازەشی لەسەر جەستەی برینداری یەکێتی کردۆتەوە!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
04/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ