وتار
چوارلایەنەکە و یەک گورزی کوشندە !
ھەڤاڵ دارا

ئەم چوارلایەنەوھەندێک لایەنی تر دەتوانن لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگەکانیان ئەم ھێزانە بلەقێنن، ئەو دەنگە تەزویرەی کەمن بەدەنگی بێ دایک و باوک ناوی دەنێم ئێستانوێنەری پێدەنێرنە بەغداد فش دەبێتەوە،دەکرێ و دەتوانن ئەو ھەنگاوە بە نەچوونە بەغداد ھەتاوەکو دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردسان مامەڵەی پێوەبکەن یان بژاردەکانی تر و دواتر بڕیاری یەکلایکەرەوە بدەن چونکە دەسکەلای دەستیانە بۆ ئەوەی ھێزی ناوخۆ و دەرەوە بەمەرجی نەبوونی تەزویر پابەندبکەن، ئەم گورزەش بە دروستکردنی یەک لیست بۆ ئەم ھەڵبژاردنەی کەدێتەوە بدەن و بتوانن لۆبی عێراقیی و ئەمریکیی و ئیرانیی بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەم ساختەکارییەی کە ڕوویدا وەربگرن، بڕیاری وەرگرتنی ئەم ئۆکەیە لەلایەن ئەو لایەنانە ھۆکاربێت بۆ چوونە پرۆسەی سیاسیی و دەوڵەت لە حوکمەتی تازەی عێراق، چونکە ئەم دوو بڕیارە ئەم چوارھێزە لێی بەرپرسن و ئایندەی ھەرچواریشیان بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بەندەئەگەر لەم ساڵدابکرێت، بۆچی بەیەک لیست گرینگە بچنە ئەو ھەڵبژاردنەوە؟،بەدڵنیاییەوە دووەم ھێزدەبن و شەڕی ھێزی یەکەم دەکەن کە دەکاتە پارتی دیموکراتی کوردستان کەتاپۆی سیاسیی کردووە لە پیشووتردا، دواتر قورسایی ئەم ھێزانەش دەردەکەوێت و فاڵی ئەو تەزویرەی کە پێشوترکرا خاڵی دەبێتەوە و دەنگی دڵی خەڵک شەڕی دەنگە زۆڵەکان دەکات کە بێ دایک و باوکن،دواتر وەرگرتن یان بەدەستھێنانی کورسیی نزیک ھێزی یەکەم ھۆکارێکی باشە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی و لەپەرلەمانیش چاودێرێکی بەھێزیش دەبن بەسەر دەسەڵاتەوە و تێنەپەڕاندنی ئارەزووەکانی ئەو دوو ھێزە،ئەم دوو ھێزە لەحوکم بن واتە بەردەوامی دان بەدوو ئیدارەی کە ئەمیش تێکدانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی لەم ھەرێمە خستۆتە بەر تیری ئامانجە حیزبی و کەسییەکان،چونە پێشەوەی سەرکردەکانی چوارلایەنەکە بۆ ئەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمان بەیەکێک لە ھەنگاوە بەھێزەکان دادەنرێت تاوەکو ڕۆحی بەرگری و ھیوای ئەوەی کە کەسی یەکەمی ھێزەکان شەڕی ناعەدالەتی و دروستکردنی قورساییەکی دوای ساختەکارییەکەی ١٢ی ئایار دەدەن و ھەڵوێستیان بەھێزتردەکات، ئەم ھەنگاوانە ترس لای ئەو دوو ھێزە دروست دەکات و تەنھابیرلەبەژداری بەیەک لیست بکەنەوە ئەویش ئینتیحاری سیاسییە بۆ لایەکیان،ئەم لیستی ھاوبەشە دروستکردنی بۆ بەرگرییە لەدوای بێ ھیواکردنی خەڵک لەھەڵبژاردن و دروستکردنی لیست یان بەرەیەکی سیاسیی بەھێز بۆ ھەڵسانەوە نییە چونکە ئێمە نەکەوتوین بەڵکو بریندارکراوین و شەڕی دۆڕاویش ناکەین، دڵنیاین ئەگەر دەنگدەرییان لەکەمبوونەوە نەبووایە پەنایان بۆ ساختەکاری لە دەنگدان نابرد،دەبێت ئەم چوار ھێزە یان دەسەڵات یان دەسەڵات یان دەسەڵات یان دەسەڵات دروشمیان بێت، نابێت ھیچ تێگەیشتنێکی تریان ھەبێت چونکە ھێزە عێراقییەکانیش باش دەزانن ئەم دوو ھێزە دۆڕاون چونکە ھێزی دۆڕاو شەڕ بۆ دەنگی دزی دەکات و دەنگی بلوری دروست دەکات بەڵام ئەم چوارھێزە سەرکەون ئەوە تەنھا خەڵک سوودمەندی یەکەم دەبێت و کێرڤی داواکاری خەڵکیش دەگۆڕێت، خەڵک داواکاریی ئەوەیە و شەقامیش پێتان دەڵێت ئیتربەسە و کاری بەکۆمەڵ دەنگی ئێمە ئازاد و ئازاتردەکات،ئەم نیشتمانە بەدەستی جەللاد وێرانەیە تکایە تەنھا بینەرمەبن، بەڵکو دەستێک بۆ شمشێری جەللاد ببنەو بڵێن ئیتربەسە ئەم زوڵم و نادادییە !!!.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ