وتار
یاسا بەرکارەکان ڕێگر نین لە دووبارە جیاکردنەوەو ئەژمارکردنی دەنگەکان بە شێوازی دەستی
د. بەهار محمود

یاسا بەرکارەکان ڕێگر نین لە دووبارە جیاکردنەوەو ئەژمارکردنی دەنگەکان بە شێوازی دەستی ، بەڵکو ئەوە تەزویرچیەکانن ڕێگری دەکەن 

ئەو یاسایانەی کە تایبەتن بە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بریتین لە : یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ژمارە ١١ ی ساڵی ٢٠٠٧ ، وە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە ٤٥ ی ساڵی ٢٠١٣ ی هەموارکراو ، وە لە هەمان کاتدا کۆمسیۆنی باڵا بۆی هەیە پەیڕەوو ڕینمایی پێویست دەربکات بۆ باش بەڕیوە چوونی پرۆسەکە وە دەستکراوەیە لەو بوارەدا .
ڕاستە لە ماددەی ٣٨ ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە کە دەبێت بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەلکترۆنی بێت ، بەڵام ئەمە جێبەجێکراوە وە بژاردن و جیاکردنەوە بە ئەلکترۆنی کراوە ئێستا کۆمسیۆن لە قۆناغی دوای جێبەجێکردنی ئەم ماددەیەداین کە دەرکەوتووە هەڵبژاردنەکە بە پێی چەندین بەڵگە پاک نەبووەو تەزویری تێدا کراوە بۆیە دەبێت بە دوای ماددەی تردا بگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە وە بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەستن بۆ ئەمەش هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست یەکێکە لە چارەسەرەکان کە یاسا بەرکارەکان ڕێگریان نەکردووە ، وە لە بڕگەی ٨ لە ماددەی ٤ لە یاسای کۆمسیۆن دا هاتووە کە پێویستە کۆمسیۆن پیڕەوو ڕێنمایی پێویست دەربکات بۆ پاک بەڕێوە چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ، وە هەر کۆمسیۆن خۆیان لەو چوارجێوەیەدا پەیڕەو ژمارە ٦ یان دەرکردوە کە تایبەتە بە سکاڵاو تانەکانی هەڵبژاردن لە ماادەی ٥ بڕگەی شەشەمی ئەو پەیڕەوەدا هاتووە کە ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەتوانێت بڕیاری دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بدات ئەگەر پێویست بوو لێرەدا دوو تێبینی دەخەمە ڕوو :

ڕاستە لە ماددەی ٣٨ ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە کە دەبێت بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان ئەلکترۆنی بێت ، بەڵام ئەمە جێبەجێکراوە وە بژاردن و جیاکردنەوە بە ئەلکترۆنی کراوە ئێستا کۆمسیۆن لە قۆناغی دوای جێبەجێکردنی ئەم ماددەیەداین کە دەرکەوتووە هەڵبژاردنەکە بە پێی چەندین بەڵگە پاک نەبووەو تەزویری تێدا کراوە بۆیە دەبێت بە دوای ماددەی تردا بگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە وە بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەستن بۆ ئەمەش هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست یەکێکە لە چارەسەرەکان کە یاسا بەرکارەکان ڕێگریان نەکردووە ، وە لە بڕگەی ٨ لە ماددەی ٤ لە یاسای کۆمسیۆن دا هاتووە کە پێویستە کۆمسیۆن پیڕەوو ڕێنمایی پێویست دەربکات بۆ پاک بەڕێوە چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ، وە هەر کۆمسیۆن خۆیان لەو چوارجێوەیەدا پەیڕەوی ژمارە ٦ یان دەرکردووە کە تایبەتە بە تانەو سکاڵاکانی هەڵبژاردن لە ماددەی ٥ بڕگەی شەشەمی ئەو پەیڕەوەدا هاتووە : کە ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەتوانێت بڕیاری دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بدات ئەگەر پێویست بوو . لێرەدا دوو تێبینی دەخەمە ڕوو :
١- ئەم ڕێگە پێدانە لە پەیڕەوی تایبەت بە سکاڵاو تانەی هەڵبژاردندا هاتووە م بە مانای ئەم ڕێگە پێدانە بۆ کاتێکە کە شک لەسەر پاکی پرۆسەکە هەبێت ، وە ئێستا ئەوەی دەیبینین هێچ هەڵبژاردنێک ئەوەندەی ئەم هەڵبژاردنە یقینی تەزویری لەسەر نەبووە نەک شک ، ئەی کۆمسیۆن بۆ ئەم سەلاحیەتەی خۆیان بەکار ناهێنن ؟ !!.
٢- لە ماددەکەدا دیاری نەکراوە دووبارە کردنەوەکە بە چ ڕێگایەک واتە هەموو ڕێگەکان کراوەن بە ڕێگەی دەستیشەوە .

لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە یاسا بەرکارەکان نەک ڕێگر نین بەڵکو ڕێگەشیان داوە بە دووبارە هەژمارکردنی دەستی دەنگەکان بۆیە هیچ پێویست بە هەمواری یاسا ناکات بۆ ئەو مەبەستە چونکە یاساکە ئەگەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش تێپەڕێت دڵنیابن بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆمارە خەوتووەکە بە ئیعازی تەزویرچیەکان وا لە بەناو سەرۆکە خەوتووەکە دەکات ڤیتۆی یاساکە بکات ، بۆیە بە بۆچوونی سادەی بەندە ئەنجومەنی نوێنەران لە جیاتی هەمواری یاساکە پرساندن بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بکات و پابەندیان کات بە جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکان و ئەو پەیڕەوەی خۆیان دەریانکردووە 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ