وتار
لەرۆژی ژینگەی جیهانیدا : ڕێ لە سوتانی دارستان و پوش و پاوەنەكان بگرن
یعقوب کاکل

پێم وایە باشترین جۆری ژینگەپارێزی ڕێگەگرتنە لە سوتانی كەژ و كێو دارستانەكان ، چونكە فڕێدانی چەند كلێنكس و دەبە ئاو و شكاندنەوەی پەلە دارێك و بڕێنی چەند بەشێكی درەختێك لە لایەن جوتیارانەوە كە سزایەكی زۆری لەسەرە ! كاریگەریەكی وا ناكاتە سەر ژینگەی كوردستان ، ئەوانە لە كوێ و سوتانی لەوەرگا و دارستان و پوش و پەڵاشەكان لەكوێ كە چەندین ئاسەواری ژینگەیی و ئابووریی قورسی بەدوادا دێت .

بەڵێ : ئەو خەمەی هەموو ساڵێك سەر هەڵدەدات و روبەرێكی گەورەی لەوەرگا و پوش پاوەن و دارستان ئەسوتێنێت ، خەمێكی گەورە و زیانێكی لە نەخەملێنراو ،سوتاندی لەوەرگا و دارستانەكان لە هەرێمی كوردستاندا كە ساڵانە سەر هەڵ دەدات و زۆرێك لە ناوچەكان دەكرێـەوە ، سوتانی هەر دروخت و لەوەرگایەك واتە : سفربوونەوەی ئەو هەموو هەوڵ و ماندوو بون و تێچوونەی كراوە بۆ پێكەیاندنی درەخت و پاكژەكان جا ئەو دارستانانە سروشتی بن یان دەستكرد و چێنراو بن لە لایەن مرۆڤەوە ، چونكە : نمونەی سوتانی دارستانی جۆری سنەوبەرمان زۆرە كە ڕووبەڕووی سوتان بۆتەوە لە كاتێكدا نزیكەی 30 ساڵ دەبێت حكومەت سالانە بوجەی تایبەتی بۆ تەرخان كردووە و چەندین كەسیشی وەك فەرمانبەر و باخەوان و پاسەوان بۆ تەرخان كراوە كە ئەمانە هەمووی لەو ساڵە زۆرەدا تێچوونێكی بێ ئەندازی بردووە ، سەڕای زیانەكانی سوتانی كەژ و كێوەكان كە كاریگەری زۆری لەسەر پیسبوونی هەوا هەیە چونكە : هەم بە سوتانەكە ژینگەی هەوایی پیس دەبێت و هەم لەناوچوونی پەرژێنێكی گلدانەوەی تۆز و خۆڵە بۆ ژینگی دانیشتوان لە شارو شارۆچكەكان ، بۆیە هەرچی بكرێت بۆ پاراستنی دارستانە سورشتی و دەسكرد و لەوەرگاكان هێشتا كەمە.
هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە و سوتانەكان: لە %95 ی پەیوەستە بە كاریگەریە مرۆییەكان ، وە ئەوەیش بۆ دوو بەش : 
یەكەمیان : بە دەستی ئەنقەست و بەمەبەست ئاگر دەخرێتەوە .
دووەمیان : بێ مەبەست و بە نائاگایی و كەمتەرخەمی ئاگر دەكەوێتەوە.
بەگشتی هۆكاری مرۆیی بۆ ئەمانە دەگەڕێتەوە :
1- جەنگ و تۆبارانكردنی ناوچە سنووریەكان بە تایبەت لە توركیا و ئێرانەوە كە سالانە كەژ و كێوەكان دەسوتێن .
2- فڕێدانی جگەرە .
3- بەكارهێنانی یاری ئاگری لە ناوچە گەشتیاری و دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەكان .
4- لە ئەنجامی فرێدانی خۆڵ و خاشاك و زبڵەوە لەدەرەوەی شارەكان ، بەتایبەت كاتێ ئەو زبلانە بسوتێنرێن وەك چارەسەرێك .
5- ئاگركردنەوەی گەشتیاران بۆ پیداویستی .
6- ڕاوچیەكان .
7- ئامێر و هۆكارەكانی گواستنەوەی كشتوكاڵی لە گوند و لادێكاندا .
دەتوانین زیانەكان بەمشێوەیە گرنكەكانیان پۆلێن بكەیین :
1- بەهەردەردانی خەرجیەكی زۆر كە ساڵانی كراوە بۆ سەوزبوون و پاراستنی لەوەرگا و دارستانەكان .
2- كەمبوونەوەی رووبەری سەوزایی و پاشانیش دروستكردنی كاریگەری لەسەر پاك نەبوونی هەوا و ئالوودەبوونی هەوا بە چەندین گازی ژەهراوی و زیانبەخش .
3- لەناوچوون و كەمبوونەوەی بەربەستی سروشتی بۆ گلدانەوەی تۆز و خۆڵ .
4- پەكخستنی ژیانی كێویەكان ، لە ئاژەڵان و مێروو و باڵندەكان كە هاوسەنگی سروشتی و ژینگەیی دەپارێزن .
5- رووبەری بیابانبوون زیاد دەكات .
6- زۆرتركردنی ڕێژەی دوانەئۆكسیدی كاربۆن بۆ ناو هەوا .
7- كەمبوونەوەی شوێنە گەشتیاریەكان بەهۆی سوتانەكانەوە ، چونكە : بەشێكی زۆری دراستان و چیاكان دەتوانرێت وەك دەرامەتێكی گەشتیاری گرنگ سوودی لێوەبگیرێت ، بەڵام پاش سووتان ئەو ڕۆَلەی نامێنێت .
8- رۆچوون و راماڵینی خاك .
9- زیانی ئابووری گەورە دەدات بە بواری دەرامەتی سروشتی لە تەختە و دار و خەڵوز ، گرانبوون و كەموبوونەوەی ئەو كەل و پەلانەی كە لە دار دروست دەكرێن .
دیارترینی ئەو ئاگركەوتنەوانەی كە لە وڵاتانی جیهاندا ڕوویان داوە :
1- لە ساڵی 1999 هەتا 2005 زنجیرەیەك ئاگركەوتنەوە لە ئەندەنوسیا ڕووی دا كە بووە بەهۆی سوتان و لەناوچوونی روبەرێكی زۆر گەورەی دارستانەكانی ئەو وولاتە كە دورگەكانی جاوە و سۆمەترە و چەندین دورگەی تریشی گرتەوە كە ڕووبەری زیانلێكەوتنەكە بە نزیكەی سەدان هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە دەخەملێنرێت ، ئەم ڕووداوانەیش بە گەوەترین رووداوی ژیگەیی لە سەدەی بیستەمدا لەو ئەو وولاتەدا دادەنرێت .
2- لە یۆنان لە دوو ڕوداوی ئاگركەوتنە وەدا لە سەدەی نۆزدەدا بە هۆیەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستدا و بوە هۆی لەناوچوونی بەشێكی زۆری دارستان و گیانداران .

چارەسەر و پێشنیار :
1- ئاگربڕكردنی بناری چیاو دارستانەكان پێشوەخت بە شێوەیەكی باش و سەركەوتوو .
2- رینمایییەكانی پاراستنی كەژ و كێو و دارستانەكان لە ڕاگەیاندنەكان .
3- بەشی تایبەت لە پەروەردە و ناوەندەكانی خوێندن تەرخان بكرێت تایبەتر لە وانەی تایبەتمەنددا .
4- پاكردنەوە و لابردنی پوش و پەڵاشی نزیك ڕێگا سەرەكیەكانی دەرەوەی شارەكان ، كە زۆرجار بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی جگەرەوە بۆ دەرەوەی ئتومبێلەكان دەكەوێتە ناو پوشەكان پاش چەند خولەكیك لە رۆیشتنی جگەرەكێشەكە ووردە ووردە ئاگرەكە تەشەنە دەكات و گەورە دەبێت .
5- پاسەوانی كردنی دارستانەكان و لەوەڕگا و پوش و پاوەنەكان .
سەرچاوەكان :
1- www.ts3a.com
2- fa.wikipedia.org
3- www.baht1.com
4- www.aljazeera.net
5- http://beatona.net/
6- http://www.safety4arab.com/
• بەكالیورۆس لە جوگرافیای گشتی ...5-6-2018
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ