وتار
ئاسایشی ئاومان لە کوێدایە ؟
شاخەوان سەنگاوی

ئەگەر ئێمە بمانەوێت باسێک لە ئاسایشی نەتەوەیی ھەر کیانێک یان ھەرێمێک بکەین ( ھەرێمی کوردستان ) ئەوا دەبێت باگراوندێکی زانستیمان ھەبێت بە سەرجەم پێکھێنەرەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ، لە بەر ئەوەی کورد وەتەنی بەیەک چاو سەیرکردن لە ئاسیاشی نەتەوەیی دەکەوینە ھەلەیەکەوە دەرچوون بە زیانێکی کەم دەچێتە خانەی مەحال بوونەوە .
ھەر بۆیە کۆمەلگا بە بێ جیاوازی پێویستی بە سەرجەم پێکھێنەرەکانی ئاسایشی نەتەوەبی ھەیە چونکە وەکو جەستەیەکە نەبوونی یەکێک لە ئەندامەکان دەبێتە ھۆی ئیفلیج بوونی جەستەکە ئیدی چ لە رووی سیاسی بێت یان لە رووی سەربازی یان لە رووی ئابووری.
ھەر ئەمەشە وا لە سەرانی ئیداری کۆمەڵگا دەکات لە ئەنجامدانی ھەر کارێکدا ھەنگاوەکانی سێ ئەلقەی تایبەت بەخۆی ھەبێت کە ئەلقەی یەکەم ناو دەبرێت بە ئەلقەی ئاسایش وە ئەلقەی دووەم ناو دەبرێت بە ئەلقەی بەرژەوەندی و ئەلقەی سێیەم ناو دەبرێت بە ئەلقەی ئامانجەکان ، بە دیوەکەی تردا کاتێک ئەلقەی ئاسایشی نەتەوەی لە پرۆژەکەدا جێگیرکرا ئەوا بەرەو ئەلقەی بەرژەوەندیەکان ھەنگاو دەنێت لەم ئەلقەیشەوە بەرەو ئامانجە نەتەوەیەکان ھەنگاو زیاتر دەنێت . ئەوەی منیش زیاتر مەبەستمە دەپرسم ئایە سەرانی سیاسی کورد لە ماوەی چارەکە سەدەیەک زیاتر لە پرۆسەی حکومەتدار لە باشوردا رەچاوی پەیڕەو کردن لە ئاسایشی نەتەویان کردووە یان ئاسایشی خێلگەری ؟ .................................
چونکە لە لای ھەمووان روونە لە جیھانی ئەمرۆدا بە پێی گۆڕانکاریەکان ، ئاسایشی ووزە گرنگی تایبەتی پێدەدرێت چ لە سامانی نەوت و کانزاکان ، وە با بڵێین چ لە ئاسایشی ئاودا ، کە ئێستا رایەک ھەیە کە دەلێن جەنگی داھاتوو ، جەنگی ئاو دەبێت چونکە کێشەی ئاو یەکێکە لە کێشە ھەرە گرنگەکان و زۆر ململانێی نێو دەولەتی لە سەر ئەم مەسەلەیە دەکرێت بە تایبەتی تر لەو رووبارانەی کە ھاوبەشن وەکو دیجلە و فرات . وە ئەو دەولەتانی کە ئاویان لە ژێر دەستادیە بەکارتێکی بەھێز بەکاریی دەھێنن بەرامبەر نەیارەکانی ھەر وەک تورکەکان دەڵێن ئاو دەخورێتەوە نەوەک نەوت ، ئەمیش لە ڕێگای دروست کردنی بەنداوە بە سەرجەم جۆرەکانیەوە دەبێت کە ئێستا لە تورکیادا بە ناوی پرۆژەی گاپەوە ئەنجام دەدرێت بەڵام لە عێراق و کوردستان کە ئەقلیەتی نەوتی بەڕێوەی دەبات ھیچ کات ئەوەندەی لە خەمی فراوانکردنی کێلگە نەوتیاکاندا بوونە نیو ھێندە لە خەمی بینیاتنانی ژێرخانێکی بەھێزی ئاویدا نەبوونە ھەرچەندە باشتر دەزانن ڕۆژێی دێت نەوت بە کۆتا بێت بەڵام بۆ ئاو لە گەڵ کۆتا بوونی مرۆڤدایە ھەر بۆیە دەپرسین لە کار بەدەستانی ئەم ھەرێمەی خۆمان لە ماوەی چارەکە سەدەیەک لە پرۆسەی حکومەتداریداتان ھەر پلان پلانتانە کوا پلانیی ستراتیجیتان لە بواری بوژانەوەی کەرتی ئاویدا بەنمونی پڕۆژەی بەنداوی بێخمە لە کوێی ئەو پلاننەتانا بووە کە وەتاکو ئێستا ھەر بە پیلانەکانی ئێوە بەردێک نەخراوەتە سەر بەردێکی ئەو پڕۆژەیەیی کە بە گاپی کوردستان و عێراق ناودەبرا 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
06/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ