وتار
گەر گۆڕان تەزویری دەکرد!!!
عەبدوڵاى مەلا نورى

ئەوانەی لە خەمی باشکردنی دۆخی سیاسەت و حکومڕانیدان...
ئەوانەی خوازیاری بەهێزکردن و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی و پێکەوە ژیان و رێزگرتنن لە ئیرادەی هاوڵاتیان...
ئەوانەی خوازیاری ئێستاو داهاتویەکی باشن بۆ هەموان...
بە دەر لە حیزبایەتی، جێگای خۆیەتی شانازی بە هەوڵەکانی ئەو لایەن و پەرلەمانتارو وەزیرو بەرپرسانەی ترەوە بکەن، کە لە دوای ۱۲ـ٥ـ۲٠۱۸ هەوڵیان خستە گەڕ بۆ وەرگرتنەوەی دەنگی دزراوی خەڵک...
من وەک هاوڵاتیەک شانازی بە رەنج و ماندوبونی هەمو ئەو کەسانەوە دەکەم کە لەو پێناوەدا هەوڵیان دا.
لێرەوە پێیان دەڵێم سوپاس بۆ ماندو بونتان، پێیان دەڵێم هەوڵەکانی ئێوە ، خواست و هیواو ئومێدی گۆرانکاری لای من بە هێز تر کرد...
سەلمانتان ئەگەر سیاسەت بە ئەخلاقەوە بکرێت سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە گەڵ خۆی دەهێنێ.
لە دوای کارەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئیدی بەرەی حەق و گەلەکەم بە سەرکەوتو دەبینم...
سەرکەوتن لە وڵاتێکی وێرانی وەک هەرێم و عێراق، ئەوە نیە لە شەو رۆژێکدا هەمو شت بگۆڕێت، بەڵکو بە تەنها ئاشکراکردنی تاوانی تاوانکاران و بونی ئیرادەکەی بە هێز کە نەخێرو بەربەست لە بەردەم شەپۆلی بەهێزی چاوچنۆکی گەندەڵکاران دروست بکات، ئەوە بۆ خۆی سەرکەوتنە.
خۆزگە دەنگدەران و خەڵکی دڵسۆزی ناو دەسەڵات بە ویژدانەوە، لە گۆشەنیگای بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمانەوە گوشاریان لە سەر قیادەی حزبەکانیان دروست دەکرد، بۆ ئەوەی لە بری فێڵکردن لە خەڵک، خزمەتی خەڵک بکەن.
هیچ شتێکم نیە بۆ سەلماندنی ئەم دێڕەی کە دەیڵێم، تەنها باوەڕبونم نەبێت بە خۆم، دڵنیام ئەگەر گۆران تەزویری بکردایە، ئەگەر رەگی ژیانم بە بزوتنەوەی گۆرانەوە پەیوەست ببوایە ئەوا ئەو رەگەم دەبڕی!
من دڵخۆشم بەم گۆرانکاریانە...
پیرۆزە سەرکەوتنی پەیامی حەق و ئیرادەی هاوڵاتیان..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ