وتار
میدیا وشۆرشی گەوجاندنی کۆمەڵگا
طیب عبدالرحمن
 

گومانی تێدا نیە میدیا رۆڵێکی سەرەکی دەبینێ لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگا . بەھەردوو دیوی باش وخراپ لەناوەراستەکانی سەدەی رابوردو میدیا رۆڵی بەرچاوی ھەبو لەبرەودان بەتێزی شۆرشگێری لەناو گەلانی ژێردەستە و سوتەمەنی کڵپەی زۆربەی شۆرشەکان بو جا چ شۆرشی سیاسی وچەکداری یاخود شۆرشی کۆمەڵایەتی ومەعریفی ورۆشەنبیری .نمونە زۆرە بۆ ئەوراستیە شۆرشی کۆمەنیستەکانی چین بەچەند قۆناغێک تاکو شۆرشی رۆشەنبیری وپاشان نەخشەی پێنجی ئابوری .شۆرشەکانی ئەمریکای لاتین و شۆرشی رەش پێستەکانی ئەمریکای باکور بە رابەرایەتی پارێزەر مارتن لۆسەر .شۆرشەکانی ئەفریقیای باکورو ناوەراست وباشور . شۆرشەکانی رۆژ ھەڵات ورۆژھەڵاتی ناوەراست وئاسیای ناوەراست سەرجەم ئەم شۆرشانە داینەمۆی سەرەکیان میدیابوە .رەنگە جیاوازی میدیای ئەوسەردەمە لەگەڵ ئیستا زۆر بێ بەڵام سەرئەنجام بۆ بکات وساتی خۆی رۆڵی بەرچاوی ھەبوە لەبزواندن و وشیارکردنەوەی گشتی.


ناتوانین لەتوێی وتارێک بەتەواوەتی باس لەوردەکاری رۆڵی پۆزەتیڤی میدیا بکەین لەو قۆناغە.

 

پاش کۆتاھاتنی جەنگی سارد و ھەرەس ھێنانی بلۆکی سۆسیالیستی تەواو رۆڵی میدیا گۆرا لەجیھان بەئاراستە کردنی لەبەرژەوەنی چەمکی کاپیتالیزم وپاراستنی بەرژەوەندیە ئابوری وسیاسی وئەمنی لەتەواوی جیھان. ھەرچەندە ھەمیشە میدیایەک بونی ھەبوە دژ بەو رەوتە بەڵام یەکجار سنوردار بوە کە ھۆکارگەلێک لەپشت ئەو سنورداریەدابون لەوانە ژینگەی کارکردن و دارای وسیاسی وزۆر ھۆکاری دیکە.

 

رۆڵی میدیا لە کوردستان .

کوردستان بەدەر نیە لەم ھەڵکێش وداکێشەی رۆڵی میدیا ھەمومان دەزانین لەقۆناغی بەرەنگاربونەوەی چەکداری لەشاخ .میدیا جەمسەرێکی سەرەکی ئەوبەرەنگاربونەوەیە بو ویەکجار رۆڵێکی باشی دەبینی لەئاراسەکردنی جەماوەر و وشیارکردنەوەیان .بەڵام ئەم قۆناغە تاکو راپەرینی جەماوەری کوردستان بڕی کرد .


لەدوای راپەرین قۆناغێکی نوێ لەکاری میدیای دەستی پێ کرد پاش ئەو دیفاکتۆیەی لەکوردستان دورست بو بەھۆی بونی نەیار ولاوازی کوردستان ھەمیشە میدیا چاوپۆشی لە لەنگیەکانی ئیدارەی سیاسی کورد دەکرد . ولەھەوڵی روتوش کردن ومکیاژ کردنی روی ناشرینی ئیدارەی کورد بو تا کار گەیشتە ئەوەی لەناو میدیاکاران ببێت بە نەریت درۆکردن وچەواشەکردن وگەوجاندنی کۆمەڵگا .ئەم قۆناغەش تاکو روخانی رژێمی بەغدا لە ٢٠٠٣ . ئیدی قۆناغێکی مەترسیدار دەستپێ دەکات ئەمجارەیان وەک جاران نا بەڵکو بڵاوبونەوەی ئینتەرنێت و دورست بونی تۆری کۆمەڵایەتیەکان فەیلەقێک لە کارمەندی میدیاکاری ساختە . کە زۆر بەئاسانی ھەواڵ وشیکاریەکانیان دەگاتە گیرفانی ھەمو کەسێک ئەمە جگە لە کۆمەڵێک کەناڵی بیندراو کە بەداھاتی تاکەکانی کۆمەڵگا بەرێوەدەبرێ رۆژانە بیست وچوار کاژێر ژەھر دەرخواردی تاکەکان دەدات .لەسەروبەندی ئەم قۆناغە .


بابەتی وزە ھاتە ئاراوە .دەرھێنانی نەوت لەکوردستان گەورەترین ماڵ وێرانی بو ھیچی کەمتر نەبو لە ئەنفال وجینۆساید.


رەنگە بڵێن ئەم بەراوردە جۆرێک لەبێ ویژدانی یان موبالەغەی تێدابێ بەڵام ئەو ھەزارن رۆڵەیەی خوێنیان رژا لەروبەروبونەوەی تیرۆرستان کوا بەرھەمەکەی ؟


ئەم قۆناغە لەکاری میدیای ھێندە مەترسی دارە کە دەسەڵاتی پشتی بەپارەیەکی زۆر رەش دەکات بەسپی خەڵکێکیش باور دەکات .


ئەم قۆناغە ھەستیارە پێویستی بەیەک خستنی توانای سەرجەم لایەنە چاکساز خوازان ھەیە بەچاوپۆشین لە دیدو ئایدیایان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم ھێڵە لە میدیا ودەرخستنی تەواوی راستیەکان لە ھەر سێکتەرێک کەھەیە . وپێویستە بەریەک لە میداکاری ئازاد و خەڵکی رۆشەنبیر دورست بکرێت بۆ بەرەنگار بونەوە و بچنە ناو ململانێکان چونکە دواجار ئەو کەشتیەی دەسەڵات داویەتێ دەست قەدەر ھەمومانی تێداین رەنگە نەگەینە کەناری ئارام ونوقم ببین

 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ