وتار
ئافرەت و ھونەر
تاژان سۆران علی


ئافرەت لە بواری ھونەریدا ئامادەبونێکی قوڵ و فراوانی ھەیە کە ڕەنگدانەوەی  سمبولی ژیان و سروشت و جوانی و خۆشەویستی یە لەچەندین  سیفەتی ھومەڕەنگ پێکەھاتووە کە تێکەڵاو دەبێت بە ئایدیای ھونەری  چەندین سیفەتی ھەمەڕەنگ  پێکھاتووە ،کە تێکەڵاو دەبێت بە ئایدیای ھونەری و چەندین لایەنی جوانی دەردەخات ،لەگەڵ ئەمەشدا ڕۆڵی ئافرەت لە ھونەردا تەنھا ئامادەبونێک نەبوو وەک ئایدیاو سمبولێک بەڵکو زیاتر بەربڵاو بوو تاکو ئافرەت بوبی خۆی بسەلمێنێت لە بواری گەشەپێدانی ھونەر و داھێنان ،ئافرەت بووە ھونەرمەند،ئەدیب،بەرپرسێکی کاریگەر لە پرۆسەی ھونەریدا.
ئەمەش وامان لێدەکات بۆ ھەوڵدان و گەڕان بە دوای تێگەیشتنی بونی ئافرەت لە پرۆسەی ھونەری وە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕۆڵی کاریگەری ئافرەت و سەلماندنی خۆی وەکو لایەنێکی کاریگەر لەم بوارەدا ..
ئافرەت ھاوشانە لەگەڵ خەیاڵ و داھێنان و ڕەنگ ،ھەروەک وێنەیەکی بە پێزو جۆراوجۆر ،ئافرەت ڕەمزی خۆشەویستی و بەردەوامی ژیان و دایکایەتی و پەروەردەی دروست و ویستن و گەیشتن بە باشترینە، ئافرەت ھیواو نوێ بوونەوەیە ،کۆمەڵە ھەستێکی تێکەڵاوە،لەھەمان کاتدا بابەتی سەرەکی کۆمەڵگایە،لەبەر ئەوەی جەستەو ڕۆحە،لەبەر ئەمەش دەربڕین لەبارەی بوونی ئافرەت لە پرۆسەی ھونەریدا پێویستی بە بیرکردنەوەی قوڵ و ئاسانی دەربڕین و بەھێزی لە بەکارھێنانی سمبولدا ھەیە .
ئەدەبی کلاسیکی  وێنەیەکی جۆراو جۆری لەسەر ئافرەت پێشکەش کردین ،چ لە شعری عەرەبی و چ لە چیرۆکی ھەزار شەوە و چ لە سمبولی شەھرەزاد ،ئافرەت وەکو دروست بوونی جیھان سمبولی سەرسوڕمان و وروژاندن بووە ،ھەروەک چۆن لە تابلۆی کۆمەڵەی (مستشرقین) بەدی دەکرێت بەتایبەتی لە تابلۆی ھونەرمەند ئوجین دیلاکروا بەناوی (حرملک) ،وێنەی ئافرەت لە ئەدەب و ھونەری مۆدێڕن گۆڕانی بەسەردا ھات وەبەپێی ئەو بارودۆخ و ڕوداوانەی کە بونەتە کەیسێکی گرنگ و بەربەست بوون لە نێوان ڕەسەنایەتی و نوێگەری وە لە نێوان سەربەخۆ بوون و کرانەوە بەڕووی بوارە جیاوازەکانی ھونەردا ، وە لە نێوان بوونی ناسنامەیەکی جێگیر بۆ ئافرەت و دیاریکردنی سنورێک بۆ کاری ئافرەت لە بواری ھونەریدا .
ڕەنگە گفتوگۆکردن و دیاریکردنی سنوری دیاریکراو بۆ کاری ھونەری لای ئافرەت بووبێتە پاڵنەرێک بۆ برەودان بە خودی خۆی و بڕیاردان بە دروستکردنی ڕۆڵێکی کاریگەر بە خۆی ،وەکو داھێنەرێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی وێنە و خەیاڵ ھەڵچونەکانی کە دەربڕینێکە لە کەسایەتی خۆی،چەندین ڕێگای بۆخۆی دیاری کرد تاکو داغڵی کۆمەڵگا بێت ،چونکە ئافرەت خاوەن بڕیار و بۆچون و فیکر و جوانییە ،توانی دیدگایەکی تایبەت بە خودی خۆی ھەبێت لە ھونەردا وە توانی قوتابخانەیەکی ھونەری تایبەت بە خۆی دابمەزرێنێت  کە پەیوەست بێت بە کەیسی ئافرەت ،بێ ئەوەی کە ژینگە و داب و نەریت ناسنامەی خۆی فەرامۆش بکات ،توانی ببێتە سەرۆک و نوێنەری وڵات وە پێشکەوتوو بێت لە بواری ھونەری و
ھاوشانی پیاو کاربکات و بیرو ئایدیای داھێنەرانر بەدەست بھێنێت.
ئەتوانین بڵێین ھەموو ئامادەبونێکی ئافرەت لە ھونەری شێوەکاری واتە جیھانێکی نوقم بوو لە جوانی و ڕەنگ ھێما و بیرۆکە و چیرۆکی خوازراو کە خەیاڵ و سروشت و ڕاستی و خەون و جەستەو بیرۆکە دەدوێنێت ،پێگەیشتوی لە ڕەنگ و وێنە  بۆ بەئەنجام گەیاندنی بیرۆکەی نادیار و ئاڵۆز ،وە لە نێوان دەربڕین بۆ ھەڵوەشاندنەوەی لە ژێر چەند ناوێکی کۆمەڵایەتی و زیادەڕەوی لە ئاشکرا کردن لە ژێر ناونیشانی نوێگەری ئافرەت  و ململانێی ئافرەت و خودی خۆی لە نێوان ئافرەت لە وێنەیەکی ھونەری و ئافرەت لە کردەوەدا و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەگریەنێت .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
19/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ