وتار
فەوزایی دەنگ یان میوزیک ودەنگی ئەوکەسەی خۆشت دەوێ!!!
شێرزاد حسن


ئەم دەنگانە..دەنگی  رووحی مرۆڤن کە  سروشت ودەوروبەر دەتوانن گوێ بیستی بن،،،،
وەلێ هەنووکە کەمن ئەو دەنگانەی لە روحەوە سەرچاوە دەگرێت،،لەبەر ئەوەیە کە ئیستا کەمتر میوزیک و دەنگەکانی مرۆڤ کاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر مرۆڤ هەیە،،،،،.
ئەگەر نا... دەنگی ئەو مرۆڤەی خۆشت دەوێ وشمشاڵەکەی قالە مەڕە و قەتار و ئەڵاویسی مەردان و چریکەی میوزیکی خالقی وسۆزی عەدنان کەریم وسروتە ئاینیەکانی موکبەری مزگەوت و اللە اکبر بەیانی جەژن بۆ خۆی دەنگی روح بوون،،
بەڵام ئیستا،،چونکە میوزیک و دەنگی مرۆڤەکانی دەوروبەر لە روح و راستیەوە سەرچاوە ناگرن،بۆیە ژیان،نە تامی تامە و نەچێژی چێژ،،،ئیتر روونە بۆچی بەدەنگی میوزیک و مەلاکانیش ئاسودە نابین وشادی و تەلەسیم ولەرزی دەروونی لەسەر نەستمان جێ ناهێڵێت..
ئێستا زەوی جگە لە ژاوەژاوە و قیژە و هاوارێکی ناساز،،هیچ دەنگێکی تری لێ نابیسترێت ،،رەنگە لە سروشت ناسێک بپرسی بۆچی رێژەی بە بیابان بوون لە زیادبووندایە،،درەخت و سەوزیایەکان بۆچی بێ بۆنن ،کوا سەمای گەڵا؟؟؟
ئەویش لەوەڵامدا دوای ماندووبوونێکی زۆر بڵێ،،خەتای مۆسیقایەی نەشازە ،،جەستەییی ئاوازێکی دزراوە..بێ روح لەسەر ئامێرێکی ریکۆردکراو یان میمۆریەکی مردوو لێ دەدرێت.!
موسیقارەکە جوانتر تێ دەگا کە گەڵاکان لەسەر ریتم سەما دەکەن و گوڵەکان لەسەر نۆتە هەڵالە و ماچی نێوانیان دەگۆڕنەوە..
کارەساتەکە لەوەدایە کەس گوێ ناگرێت هەمووهەر قسە دەکەین،،لە هەموو شوێنەکەوەقسەدەکەین،،قسەدەکەین،،لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکانەوە،فەیسبووک ،ئینستاگرام ،تویتەر،ڤایبەر ،ئیمۆ،واتس ئاپ ،تێلیگرام و ماسنجەر وئیمەڵ .......نازانم هێندە زۆرن بۆ قسەکردن هەر زیاد دەکەن،،.کەس گوێ ناگرێت،،ملێونان زمان قسەدەکەن ،،جاران مرۆڤەکان یەک زمانیان هەبوو ئیستا دە زمان و زیاتر،،جاران وڵاتێک گوێ لە یەک رۆژنامە و گۆڤار دەگرت ئیستا هەموو ماڵەکان ورقە و قەڵەمێکی تێدا نیە بۆ نوسین..
فەوزای دەنگە ،،ئەم دەنگە دەنگە ئەگەر کپ نەکرێتەوە ورێژەی خۆکوشتن ودڵ وەستان و مێشک وەستان لە زیادبوونەوە بەرەو زۆرترین دەچێت..
هەموو تاوانی موسیقارەکانە کە دەنگی روحیان تێکەڵاو بە دەنگی ئەم سیاسیە مردووانە کرد،
هەموو تاوانی ئەدیبەکانە کە وشەکانیان لە بەردەم ئەم نەفامیەدا هەڕاج کرد،هەموو تاوانی منە کە ئەم فەوازایەم بۆ ئێوە ناوەتەوە چونکە خۆم  تۆشی سەرێشەی دەنگ و فەوزایی دەنگ کردوەتەوە،
وا چاکە منیش بێ دەنگ بم ،،چونکە بێ دەنگی نزیکم دەکاتەوە لە بیستنی دەنگی روح و خۆشەویستی و جوانی .ئیستا زانیم کێشەگەورەکەی مرۆڤ ئەوەیە نازانێت بە سادەی و ئاسایی بژێت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ