وتار
کارەساتی عەقڵ و ھەرەسی شعوری سیاسیەکان
هەرێم مەجید

کارەساتی عەقڵ دەبێت لەوە زیاتر چیبێت،کەتۆ کەلەبەری فکریت ھەیەو،کۆمەڵگات بەوێنەی شارە مێرویەکی کەمنرخ بێتە پێش چاو، بە تەڕ دەماغی خۆت بەسەریا ڕادەی،بە کۆمەڵگا بڵێی تۆ بە خواست و ویستی من تەشوێ تەراش کراوی ئیتر لێگەڕێ تۆ بە فکری بەستو شەختە کردوی خۆتەوە دانیشەو منیش بە پاخەڵ پڕی و فەرەحی خۆمەوە دەتژێنم،کارەساتی عەقڵ ئەوەیە لەقوڕای عەقڵی سیاسی خۆتانەوە و بەدەماغێکی سستی ناکامڵەوە خاک و میللەتیش بە میراتێکی بنەماڵەی بزانیت،چۆن و چیت ویست وەک کەرەستەیەک بازرگانی پێوە بکەیت،لەکوێشا ویستت دەوڵەتیک دێنیت و دەیان جۆر دەرمان و چەک و خۆراکی کوشندە دەکەیتە شارە مێروەکەتەوە،کارەساتی عەقڵ ئەوەیە ھەمیشە درۆ بەڕاستی سواخ بدەیت و ناوی لێ بنێیت کارنامەو یاساو دەمی ھەموانی بێ   بگوریت،کاروانی عەقڵتان ھێند سەخیفانە دەجوڵێ خۆشتان دێنێتە پێکەنین،تۆ سەیری زمانی گفتوگۆتان لە حیکایەت خوانی بەر ئاگردان دەچێ تەنھا ئەوانە دەیبیستن کە وەک خۆتان عەقڵی لەشاخ ماوەتەوە تا ئێستا ئاشنای کۆمەڵگای مەدەنی نەبوە،ھەر بۆیە جەنگی ئێوە لەگەڵ ئێمە جەنگی سەقافی و گۆڕینەوەی زانیاری نییە،بەڵکو ھەرەسی عەقڵێکی دۆگمایەو لەگەڵ ڕۆژگاری ئێمە نایەتەوە یەک،عەقڵێکە شەرحکردن و پێوانەی ناوێ تا دابنیشین ،کۆڕو کۆنفرانسی فەلسەفیانەی بۆببەستین،عەقڵێکە لە سێبەری ڕابردووەوە ھاتوەو وەک قەزەمێکی سیاسی کۆمەڵگاتان پێ ئیختیساب کردووە.

ھەرەسی شعوریشتان لەو زەمەنەوە سەرچاوەی گرتوە کە ئێوەوە بەردەوام ناشیرینتان دەکردین ئاڕاستەی تاریکرتین باوەڕتان دەکردین کەچی ئێمە ئێوەمان ھەرپێ جوان و جوانتر دەبو،ھەرەسی شعورتان کاتێ سەری ھەڵدا کە پوشتان لە چاوی جەماوەرەوە دەبینی،کەچی [جەماوەر]،کۆڵەڕۆژی لە چاوی ئێوەدا نەدەبینی،ھەرەسی شعورتان ئەوکاتە لەدایک بوو کە ھەرچی لەسەر زەوی و بن زەوی ھەبوو فرۆشتان ناوتان نا شانازی نیشتمانی و وەک لێفە داتان بەخۆتانە،ئتر بێشعوری لەمە زیاتر چییە کە میللەت جێیەکی نەبێ بۆحەوانەو نانێکی نەبێ ئاسودەی کات،تۆش وەک کەی خودایەکی سەرزەوی تێڕاخوری.

بۆیە ھەر کۆمەڵگایەک وەک ئێمە دەستەو ڕابەرێکی ھەبێ کەتوشی کارەساتی عەقڵ و ھەرەسی شعور بوبێت،ئەوا ئەبێ چاوەڕوانی ئایندەیەکی نادیاربکات لەناو زەلکاوی مێژودا وەک پاشکۆ بمێنێتەوە،گەر دەیانی وەک غاندی و چەرچڵ و لیننی ھەبێ.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/06/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ