وتار
جارێکی تر قەیرانی ئاو لە عێراقدا
بورهان ڕەئوف


ئاو و ئاوەدانی زۆر لە مێژە کورد ئەم دەستەواژەو پەندە دەڵێتەوە بێگومان ئەمە بەڵگەنەویستێکی زۆر دروستە , ساڵانێکی درێژیشە وڵاتانی دراوسێ ی عێراق بە تایبەتی تورکیا و ئێران باس لە کارتی ئاو دەکەن و بە تایبەتی تر تورکیا لە چەند بۆنەی جیاوزدا وتویانە خەڵکی چۆن نەوتەکەیان دەفرۆشن ئێمەش ئاوەکەمان دەفرۆشین  .
بەرایی سەرھەڵدانی قەیران
ئەگەر لە ساڵانی پێشوودا ھەر لە چوارچێوەی ھەڕەشەو گووشارو لێدواندا فاکتەری ئاو لە لایەن ئەو وڵاتانەوە باس کرابێت ئەو ا ئەمڕۆ بە پراکتیکی و بەکردەوە خەریکە دەبێتە دیفاکتۆیەک کە لە ساڵانی داھاتوودا تورکیاو ئێران بە وردی کۆنترۆڵی ھەموو  سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکەن کە بێگومان بە پلەی یەکەم ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە دواتر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە ئەمەش بە تەواو بوونی بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا کە ئێستا دەستیانکردووە بە گلدانەوەی ئاو وتەواو بۆنی زۆرێک لە بەنداوەکانی ئێران لەسەر ئەو ڕووبارانەی کە ئاوەکەیان دەڕژێتە خاکی عێراقەوە .
ئاو ئەو سامانە سروشتیەگرنگ و پڕبەھایە کە کاریگەری و  ڕۆڵەکەی بە ھیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە بۆ مرۆڤ و ژیان بەگشتی بە تایبەتی بۆ وڵات گەلێک کە کەش و ھەواکەی وشک بێت  یان خاکەکەی بیابان بێت ,  بەڵێ ئاو کاریگەری ھەیە لەسەر دابەشبوونی دانیشتوان لە سەرکارو پیشەو چالاکیەکانیان ھەروەھا فاکتەرێکی گرنگی گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابوری وڵاتە .
سەرچاوەکانی ئاو
بەشی زۆر ی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە ئاوی ژێر زەوی یە  بە ڕادەیەکی کەم و ئاوی باران و ڕووبارەکانە کە سەرچاوەکانیان لە دەرەوەی عێراق و دراوسێکانی جواگرافیا تورکیا و ئێرانە کە خۆی لە ھەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتدا دەبینێتەوە کە ڕووباری فورات سەرچاوەکانی لە چیاکانی ڕۆژھەڵاتی تورکیاوەیە واتە لە باکوری کوردستانەوە و ھەروەھا ڕووباری دیجلەش لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیاوە بە ھەمان شێوە سەرچاوەدەگرێت و ھەر باکوری کوردستانە بەڵام لە ناوخاکی عێراقدا واتە لە ھەرێمی کوردستانیش  چەند ڕووبارێکی تر دەڕژێتە ناوی کە لە وڵاتی ئێرانەوە سەرچاوەدەگرن کە ئەویش بێگومان خاکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە ئەو ڕووبارانەش زێ ی گەورەو زێ ی بچووک و ڕووباری سیراوان کە عێراقی عەرەبی پێدەڵێن ڕووباری دیالە .
یاساو ڕێسای نێو دەوڵەتی ئاو
ھەرچەندە ھەردوو ڕووباری دیجلەو فورات بە دوو ڕووباری نێو دەوڵەتی دادەنرێن چونکە سنووری وڵاتان دەبڕن بە تایبەتی فورات کە سنووری سێ وڵاتی تورکیاو سووریا وعێراق دەبڕێت و دیجلەش سنووری تورکیاو عێراق دەبڕێت , بۆیە بە گوێرە یاسای  نێو دەوڵەتی لە ئاوا بارودۆخێکدا دەبێت ئەو وڵاتەی سەرچاوەی سەرەکی ئاوەکەیە نابێت تاک لایەنە ھیچ پڕۆژەیەک ئەنجام بدات بەبێ ڕێکەوتن و ھەماھەنگی لە گەڵ وڵاتانی تر کە ڕووبارەکی پێدا دەڕوات کە ھاوبەشن تێیدا کە تورکیا ڕەتی دەکاتەوە ئەو ڕوبارانە نێودەوڵەتی بن .
فاکتەرەکانی قەیرانی ئاو لە عێراقدا
سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی چەندین ڕووبارو سەرچاوەی ئاوی گرنگە بەڵام وا ساڵانێکە خەریکە گیرۆدەی قەیرانێکی سەختی ئاو دەبێت سەرەڕای قەیرانە قورسەکانی تری حوکمڕانی کە ئەمەش کاردانەوەی نێگەتیفی دەبێت لەسەر ھاوڵاتیانی عێراق بەڕادەی جیاواز لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر چ لە بوارەکانی ئابوری و کشتوکاڵ و پیشەسازیش کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داھاتوودا کارێگەری زۆری ھەبێت ئەگەر ئەم دۆسیە بە زانستی و بە ژیرانە مامەڵەی لە گەڵدا نەکرێت ,دیارترینی ئەو فاکتەرانەش ئەمانەن :
١.گۆڕانکاری لە کەش و ھەوای ناوچەکەو جیھان .
٢. دیاردەی ( احتباس الحراری ) ئەوەش بەرزبوونەوە پلەی گەرمای زەوی کوونبوونی چینی ئۆزون و ئەوە  بابەتێک و قەیرانێکی گەورەی جیھانیە .
٣. نەبوونی ستراتیجیەتێکی کارا بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو لە عێراقدا بە ھەرێمیشەوە .
٤. ھەروەھازۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراقن کە وڵاتانی تورکیاو ئێران ھە
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ