وتار
خوێندنەوەی کتێب
هۆشیارجەمال

 


 کتێب دایکی سەرجەم زانست و زانیاریەکانی مرۆڤە، و خوێندنەوەی کتێبیش ڕێگایەکە بۆ ڕۆشنبیربوون و دروستبوونی ڕوحی داھێنان لە لای کەسی خوێنەر و بەردەوامی خوێندنەوە لە لایەن کەسەکانەوە وادەکات ببێتە خاوەن پاشخانێکی فکری گەورەکە.


 خوێندەوە کلیلی کردنەوەی دەرگایەکە، لە پشتیەوە ڕووناکیەکی درەوشاوە ھەیە کە نەک ھەربەردەمی خۆمان لەگەڵ ھەنگاونان بۆ پێشەوە بەشێک لە ئایندەی لێوەدێت.


 گرنگی کتێب و پڕبایەخیەکەی وای کردوە کە لەکۆنگرەی گشتی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ڕیکخراوی یونسکۆ ڕۆژی کتێب دیاری بکات کە ئەکەوێتە(٢٣/٤)ی ھەمووساڵێک و ڕۆژی کۆچی دوای نوسەر شانۆنوسی گەورە ولیام شکسپیرو چەند نوسەر ئەدیبێکی ترە لە زۆربەی جیھاندا یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوەبە ئەنجام دانی فیستڤاڵ کردنەوەی  پیشەنگای کتێب ئەگەر چی کتێب لەڕۆژێکدا کورت ناکرێتەوە.


 لە ھەرێمی کوردستانیش لە ساڵانەی دوایداوبەدیاری کراوی لە شاری سلێمانی وەک شارێکی ڕۆشنبیری  کە لانکەی پێگەیاندنی سەدان نوسەر وشاعیر ودەرھێنەر ڕۆشنبیرە،یادی ئەمڕۆژە بەکردنەوەی پێشەنگای کتێب کە لەلایەن دەزگاکانی چاپ و ناوەندە ڕۆشنبیرەکان دەکرێتەوە بە نرخی کەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی کتێبەکان خۆیان کە ئامانج لێی بە کلتور کردنی خوێندەوەیە.


 بەڵام ئەوەی جێگای داخە تا ئیستاش خوێندنەوە نە بووە بە کلتور لە ھەرێمی کوردستان و لە ڕیزی ولاتە دواکەوتوەکانی ناوچەکەین لە ڕووی خوێندەوەی کتێبەوە، بۆیە پێوستە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن مامۆستایانی وانە جیاوازەکان ھەوڵبدەن بە شێک لە وانەکانیان تەرخان بکەن بۆ ناساندی کتێبک بە خوێندکارەکانیان بۆ ئەوەی نەوەیەکی ڕۆشنبیرو روناکبیر دروست بێت کە مرۆڤ بوون بخانە پێش ھەموو ئاین و ئایدۆلۆجیایەکەوە و شارەزابوون لەزۆربەی بوارەکان و خزمەت کردن بە خۆیان کۆمەڵگاکەیان.


 

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
08/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ