وتار
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی ھەرێم لەپەرلەمان چیان ووت ؟
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا


ئەمڕۆ ۹-۷-۲۰۱۸ ، دەستەی کۆمسیۆنی سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم ھاتنە نێو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ قسەکردن وخستنەڕووی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە (۳۰-۹-۲۰۱۸) ئەنجامبدرێت .

لەودانیشتنەدا (٥۰) پەرلەمانتار پرسیاریانکرد لەسەر شێوازو میکانیزمەکانی ھەڵبژاردن و ڕێگریکردن لەساختەکاری ، ئەوەی لێرەدابەچەند خاڵێک  ئاماژەی بۆ دەکەم قسەولێدوانی سەرۆک وجێگرو بەرپرسی بازنەی ھەڵبژاردنەکانە لەکۆمسیۆنی سەربەخۆیی ھەڵبژاردن وڕاپرسی : 
ــ فۆڕمی خۆراک کراوەتەبنەما بۆدروستکردنی تۆماری دەنگدەران ، کەداتاکە لەوەزارەتی بازرگانی لەبەرواری ( ۳۱-۱۲-۲۰۱۷) وە وەرگیراوە .
ــ دەتوانن ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری دیاریکراوبۆھەڵبژاردن ئەنجامبدەن کە۳۰ی ئەیلولی ۲۰۱۸یە.
ــ قەڵەم بۆدەنگدان بەکارناھێنرێت بەڵکو مۆر (ختم) بەھەمان شێوەی ھەڵبژاردنەکانی ( ۱۲-٥-۲۰۱۸) ی ئەنجومەنی نوێنەران بەکاردێت .
ــ بودجەی ھەڵبژاردن (۲۹)ملیاردو (۲٥۰)ملیۆن دینارە ، کەلەو ڕێژەیە (۳۰٪)ی پارەکە بۆکڕینی ئامێری ئەلیکترۆنیە ،لەکاتێکدا ئامێربەکارناھێنرێت بۆ ھەڵبژاردنەکە.

ــ بۆ نەمانی قەرەباڵغی لەبنکەکانی دەنگداندا لەھەربنکەیەکی
دەنگدانی تایبەت کە (٤۸)کاژێر پێش ھەڵبژاردنی گشتی دەنگ دەدەن نابێت ژمارەی دەنگدەران لە ( ۲۰۰۰) کەس تێپەڕبکات و بنکەی دەنگدانی گشتیش ( ۲٥۰۰) دەنگدەر دەنگی تێدا دەدەن ، وەھەردەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت لەڕۆژی دیاریکراوی خۆیاندا دەنگ نەدەن ئەواناتوانن لەدەنگدانی گشتی دەنگەکەیان بدەن چونکە ناویان لەلیستی تۆماری گشتیدا سڕاوەتەوە .

ــ کارتی ئەلیکترۆنی بەکارناھێنرێت چونکە پێویستی بەئامێری ئەلیکترۆنی ھەیەو لەم ھەڵبژاردنەشدا ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارنایەت .
ــ بەم زوانە کۆمسیۆن (٥۰)ھەزار کارمەندی کاتی بۆبەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکان دادەمەزرێنن ، وەکۆمسیۆن خۆی خاوەنی (۱٥۰۰) کارمەندی ھەمیشەییە کەئەمانە لەسەرپشکی حیزبەسیاسیەکان دانراون .

ــ بە (۱٥) ڕۆژ پێش ھەڵبژاردنەکان تۆمارەکان لەسەر دیواری بنکەکانی دەنگدان ھەڵدەواسرێن تاکو دەنگدەر دڵنیابێت لەوەی لەچ بنکەیەک دەنگ دەدات .

ــ بەوتەی سەرۆکی کۆمسیۆن (UN)نایەن بەدەنگیانەوەو زۆر موقەسیرن لەگەڵیاندا ، وە لەئێستادا کەژمارەیەک دادوەر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن ھیچ ھەماھەنگیەک نیە لەنێوانیاندا لەکاتێکدا پێشتر ھەماھەنگی ھەبوە لەنێوانیاندا .
ــ دەستێوەردانی حیزبی ھەیەلەکارەکانی کۆمسیۆن بەڵام بەوتەی خۆیان ڕێگرییان کردوە لەھەموو دەستێوەردانێک.

ــ بەکارھێنانی ئامێری مۆبایل قەدەغەیە لەبنکەکانی دەنگدان بەتایبەت کەفشارھەیە لەسەردەنگدەرلەدەنگدانی تایبەت .
ــ کومسیۆن پێی باشبوو کەیاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان ھەمواربکرێتەوە چونکە (۳۱)ماددەی پێویستی بەھەموارە.
ــ دواین بەراوردی ناوی دەنگدەران لەتۆماری دەنگدانی پێشوتری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ تۆماری تازە ئامادەکراوی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی ھەرێم بریتیە لە(۲۷۰)ھەزاردەنگدەر واتا تۆمارەکەی ھەرێم دوای پاککردنەوە ئەو ڕێژەیەی کەمکردوە ، کەتۆمارەکەی پێشتر بەکاردەھات ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێمی بە ( ۳ملیۆن و۳٦۳ھەزارو ٤۲۹)کەس دیاریکردبوو .

ــ بەپێی ئەوئامارەی کەلەوەزارەتی تەندروستیەوە ڕادەستی کۆمسیۆنی ھەرێم کراوە ژمارەی مردوانی سەرو تەمەن ھەژدەساڵ لەساڵانی نەوەدەکانەوە تاکۆتایی ساڵی ( ۲۰۱۷ ) ( ۱۲٥)ھەزارو(۳۱۷)کەسە ، واتا ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێم بەپێی تۆماری دەنگدەرانی نوێی کۆمسیۆن ( ۳)ملیۆن و(۸٦)ھەزاروکەسرێکە .

ئەمانە کورت وپوختی وتەکانی کۆمسیۆنی ھەرێم بوون ، بەڵام لەھەمووی گرنگتر بۆبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی بێگەردو خاوێن ودوورلەساختەکاری بەبڕوای بەندە کەلەدانیشتنەکەش ئاماژەم پێدا ئەوەیە کەھەموان ھەوڵبدەین زۆرترین ھاوڵاتی ودەنگدەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن ،و بژاردن وجیاکردنەوەی دەنگەکان ڕاستەوخۆ لەبنکەووێستگەکاندا بەئەنجامی فەرمی ھەژماربکرێت وسندوقی دەنگدان تادوای ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی ھەڵبژاردن لەسنوری یەکەئیدارییەکەدا بمێنێتەوەبەپارێزراوی بۆئەوەی گەرتانەوسکاڵاھەبوو ھەرلەوبنکەیە بژاردنی دەنگەکان دووبارەبکرێتەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە .
وەلەھەمووی گرنگتر ئەوەیە کەکۆمسیۆن لەژێر ھیچ فشاروگوشارێکدا ئامادەنەبێت بۆ درێژکردنەوەی کات وماوەی دەنگدان کەئەوە دەرفەتی زۆر دەڕەخسێنێت بۆگزی ودزی وساختەکاری لەھەڵبژاردنەکاندا .

بەھیواین کۆمسیۆن بتوانێت بەجۆرێک لەجۆرەکان ئومێد بگەڕێنێتەوە بۆ ھەڵبژاردن و دەنگی خەڵکی ئەویش بەپاک بەڕێوەچونی ھەڵبژاردن دەبێت ، چونکە گەر نەتوانرێت ھەڵبژاردنێکی پاک و دوورلەساختەکاری بەڕێوەبچێت ئەوا ھاوڵاتی ودەنگدەری کورد بەجۆرێک لەھەڵبژاردن ودیموکراسی دەتۆرێت کەئاشتبونەوەی دەبێتە مەحاڵ .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
11/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ