وتار
پەیڕەوێکی پڕپڕ لەکۆت وبەندوڕێگیری
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

دوێنی سێ شەممە ۱۰-۷-۲۰۱۸ ، لەدانیشتنی پەرلەمان چەند ماددەو بڕگەیەک ھەموارکران لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کە گرنگیان دەبێت بۆپڕۆسەی لێپرسینەوە ،و چاودێریکردنی پەرلەمان وپەرلەمانتاران لەمەودوا ، لەوانە 
ــ لەپڕۆسەی پرساندندا وەزیر لەنێو ھۆڵی پەرلەمان ئامادەبێت یان نا پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت ، واتا بیانوی نەھاتنی وەزیربۆپەرلەمان لەمەودوا ھیچ بەھایەکی نابێت وبێ ئامادەبونی خۆشی پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت .

ــ بەواژۆی ( ۱/٥)یەک لەسەرپێنجی ئەندامان دەتوانرێت سەرۆکی حکومەت بانگھێشتی نێو ھۆڵی پەرلەمان بکرێت ، و بەواژۆی(۱/٦) یەک لەسەر شەشیش بانگھێشتی وەزیربکرێت ، کەپێشتر دەبوایە سەرۆک وەزیر بەواژۆی(۱/۳) یەک لەسەر سێ و وەزیریش بەواژۆی (۱/٤)یەک لەسەرچواری ئەندامان بانگھێشتی پەرلەمان بکرانایە .

ــ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبوایە بۆسەندنەوەو وەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیران و وەزیرانی کابینەکەش پێویستی بە دەنگی( ۲/۳) دوو لەسەرسێی ئەندامانی پەرلەمان ھەبوە تاکو پڕۆسەکە جێبەجێبکرایە ، بەڵام لەھەموارەکەدا کەکراوەودەنگی ئەندامانی پەرلەمانی لەسەردرا ، لەمەودوا تەنھا سەندنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیران پێویستی بە دەنگی ( ۲/۳)دوولەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت ، چونکە وەرگرتنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیران واتا متمانەسەندنەوە لەکۆی کابینەکە .

بەڵام بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەوەزیرانی کابینەی حکومەت کەئەمیش پێشتر ھەرپێویستی بە دەنگی(۲/۳) دوولەسەر سێی ئەندامان ھەبوو ، بەڵام لەھەموارەکە گۆڕدراوەو لەمەودوا دەتوانرێت لەنێو ھۆڵی پەرلەماندا بەدەنگی زۆرینەی ڕەھا (نیوە+۱) متمانە لەوەزیر وەربگیرێتەوە . 

ئەوسێ گۆڕانکاریە لەبەشی حەوتەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەتایبەتە بەچاودێریکردن گۆڕانکاری گرنگن و حکومەت وبەرپرسانی زیاتر پابەندو ملکەچی پەرلەمان دەکەن بۆلێپرسینەوەو تەنانەت لێوەرگرتنەوەی متمانەش ، کەپێشتر وبەپێی پەیڕەوەکە دنیایەک کۆت وبەندی  بۆپەرلەمان وپەرلەمانتاران دروست کردبوو کەمن ھەموو کات بەبۆمبی تەوقیتکراوم دەشوبھاند لەکاری پەرلەمانیداو دەبوە لەمپەرێکی قورس، لەبابەتی چاودێریکردن و بانگھێشتی بەرپرسانی حکومەت ،و تەنانەت متمانەلێوەرگرتنەوەیشیان .

بەھیوای ھەموارکردنەوەی تەواوی ماددەوبڕگەکانی تری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەلەئێستادا زیاتر لە(۷۰٪)ی ھەموارەکەی گفتوگۆی لەسەرکراوەو دەنگیشی پێدراوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ