وتار
کرواتیا بردیەوە !!??
شێرزاد حسن


یاری تۆپی پێ لە هەموو کایە هونەری و وەرزشیەکانی تر زیاتر مرۆڤایەتی پێوەی سەرقاڵە ، پڕ جەماوەری ترین لایەنی خرۆشێنەرەو چێژبەخشترین و بێ ئازارترینی نێو سەرخانی گەمەکانە..
کە لە توانادایە لەپەڕی زەوی تا ئەوپەڕی زەوی 
لە راستەوە بۆ چەپ و لە رەش پێستەوە بو سوور و سپی بەدڵ وگیان لە دەوری تۆپێێکی خڕ کۆبکاتەوە..
ئەگەر هەڵە نەبم ئەتوانم بڵێم ئەو تۆپە خڕە هێمایە بۆ زەوی و مرۆڤایەتی یاری پێ ئەکا یان یاری بە مرۆڤایەتی دەکا..
ئەوەی کە من مەبەستمە یاری کۆتایی مۆندیالی ئەمساڵ بوو کە سەرۆکی کروتیا سەرەرایی دۆراندی یاریزانەکان لە ناو گۆرەپان بەلام ئەم نمایشی بردنەوەی کرواتیای دەکرد..
سەرۆک دەبێت ئاوا بێت،،بە زمانی جەستە و پێکەنین و لەباوەش گرتنی یاریزان و سەرۆک و دادوەرو لیژنەی فیفا بە جیهانی وا نیشان دا کە کرواتیا براوەیە.
سەرۆک نمایشی سیاسی وهەستانەوە و خۆشەویستی بۆ جیهان نیشان دەدا،،رەنگە لەسەر ئاستی جیهانی کرواتیا رێژەی خۆناساندن و بوونی خۆی و کاڵاوبازرگانی بە ئاستێک بەرزکردبێتەوە،،لە دوای ئەم مۆندیالەوە بەرچاوانە ئابووریەکەی هەنگاوی  باشتر بنێت.
 سەرۆکێک ئامادەبێت فرۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی و۳٥ سیارەی مارسیدیسی کۆشکی کۆماری بفرۆشێت بۆ باشترکردنی ئابووری خەلکەکەی ولە سەرەتای مۆندیالەوە تا کۆتایی بە جلی یاریزانەکانەوە،، بە سەماوچەپڵەوە ئامادەبێت،، تیپەکەی چۆن سەرکەوتوو نابێت.
ئەگەر بەرواردکاری بکەین لە نێوان ئەم سەرۆکە وسەرۆکە کوردی وعەربیەکان ،،ئەوەندە نا ئومێد دەبیت،،کە چاوەروانی شکست نەبێت چیتر نەکەی لە سایەیاندا.
لە سەرەتای بزوتنەوەی کوردایەتیەوە تاکو ئیستا سەرۆک وسەرکردەیەکمان نەبوو کە شکستەکان بگۆرێت بە سەرکەوتن،ئاخر بەختی کوردی نەهاتێتی یان مرۆڤی کوردی هێشتا (باڵغ) نەبووە هاندانەکەی سەرۆکی کرواتیای وەک سەمای ژنێک لێکدەدایەوە
نەک زمانی جەستەبۆ گۆرینی نمایشی یاریەکە بەشێوەی بردنەوەو دڵخۆش کردنی خەلکی وڵاتەکەی و جیهانی سەرسام کرد بەو وشەی کە وتی پیرۆزە بردمانەوە،،
لێرەوە تێدەگەین ئیمەی رۆژهەلاتی نەک لە دیموکراسی وماف وگەمەکان تێناگەین بەلکو رۆژبەرۆژ سیمایی دیکتاتۆری و راورووت و شکست 
زیاترباڵ بەسەرماندا دەکێشێت..
هەموو هەر لە دوێنی مردوودا دەژین و لەئیمرۆی ژیاندا کوێرین و سبەینێش پڕە لە گومان.
هەموو تاوانیش نەبوونی سەرکردەی فریادرەسە کە بەهەق بۆ گەلەکەی بژی وهەمووان بخاتە سەر راستە رێگەی ژیان و ئەو رۆژە بە ئاوات بخوازێت کە گەلەکەی بە شادومانی بژێت نەک تەنها خێزان و منداڵەکانی ،،سەرۆکی کرۆاتیاش نمونەیەکە لە سەرۆکی سەرکەوتوو.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1