وتار
نەریتی بچڕاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاکامی باش نیە
یعقوب کاکل


  ئەوە چەند رۆژێکە نارەزایی و خۆپیشاندان باشور و ناوەراستی عیراقی گرتۆتەوە و رۆژ لە دوای رۆژ نارەزاییەکان فرانتر دەبێت ، ھەر لە کاتی دروستبوونی ئەم نارەزایەتیانەوە حکومەتی عیراق بریاری راگرتنی تۆرەکۆمەڵایەتیە ئاکتیڤەکانی دەرکرد و ئەم بریارە ھەریمی کوردستانیشی گرتەوە ، بە بێ ئەوەی حکومەتی ھەرێم ھیچ نارەزایی و تانەیەکی لەسەر ئەو بریارە ھەبێت !، ئەوە لە کاتێکدا لەکاتی راگرتنی گەشتی فرۆکەخانەکانی ھەرێم و چەندین بریاری تری گشتگیری فیدراڵی خێرا ھەرێم نارەزایی توندی دەردەبڕی و تەنانەت وەفدیشی دەناردە بەغدا و ھەوڵی تەواوی دەدا بۆ ئەوەی بریارە مەرکەزی و فیدراڵەکان ھەرێم نەگرێتەوە ، بەڵام جیاواز لەھەر  پیشھات و روداوێکی تر  ئەمجارە  نەک ڕەخنەی لەو بریارە نەگرت بەڵکو پێدەچێت زۆریشی پێ خۆش بێت ، چونکە: 

یەکەم : ئەم بریارە زیانی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی کاربەدەستان و پێڕی دەسەڵات لە ھەرێمدا نیە ( زەرەری بۆ پەزەکان نیە ).

دووەم : ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت ئەوا دوور دەکەوێتەوە لەبیستنی  دەبڕینی نارەزایی خەڵکی ھەرێمی، لە تاو بێ کارەبایی و بێ ئاوی و بێ موچەیی و دواکەوتنی .

سێیەم : لە ئەنجامی پچڕاندنی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە چالاکانەدا ، ھەواڵ و گۆرانکاریەکان لەبارەی خۆۆپیشاندان و خرۆشانی جەماوەرەوە  نا دروست ئەگاتە خەڵک و بە پێی بەرژەوەندی پێڕی دەسەلاتبەدەست دادەڕێژرێت.

ئەم نەریتە ئەو دەسەڵاتانە پیادەی ئەکەن کە نزیک بوبێتنەوە لە داڕمان و لەناوچوون و لە لێواری کەوتندا ھەڵبەزە بکەن، بۆیە ئەم ھەنگاوەتان نەک چارەسەر نیە بەڵکو نیشانەی پرسیاری قورس لەسەرتان دروست ئەکات و وەێیەتی دیکتاتۆرەکان دووبارە دەکەنەوە.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
17/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1