وتار
ھونەرو ماچەکەی زانکۆ
هۆشیارجەمال


لە ئێستادا ھونەر سیمای گەلانە و ئەوەندەی میلەتان لە ڕێگای ھونەرەکەیانەوە دەناسرێن نیو ئەوەندە بە ھۆی سیاسیەکانیانەوە ناناسرێن چونکە ھونەری ڕاستەقینە ڕۆحی مرۆڤ ئاسودە دەکات بە ھۆی جوانیەکانیەوە بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا ھونەر لە کوردستان لە کارەساتێکی گەورەدایە ڕۆژانە بەناو ھونەر ……..

 چەندین گۆرانیبێژی میللەوە گوێی ھەموان پڕدەکەن لە ووشەی ناشرین و سووکایەتی کردن بە مرۆڤ و توێژەکانی کۆمەڵگا.
لە ماوەی ڕابردوودا دوو گۆرانیبێژ گۆرانیەکیان بڵاوکردەوە کە پڕ بوو لە جنێو سوکایەتی پێکردن بە زانکۆو پەیمانگاکان کە دەڵێن (زانکۆ جێی ماچ وموچە) یان (چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە ، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ ھەڵەبجە) ، تەنھا ئەم سێ دێڕە بەسە بۆ ئەوەی بزانین لە چ کارەساتێکدا دەژین.

زانکۆ ناوەندێکی مەعریفی گەورەیە کە پیویستە بەردەوام کار بۆ بەرەو پیشچوونی بگێڕین، نەک بچووک کردنەوەی لەوەی ئایا کچ کوڕی ماچ کردووە یان نا ، گریمان وایە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت، ھۆکارەکەی چیە ؟بۆ ئەوحالەتە ھەیە. نەک وەک تانەو تەشەر بەخوێندکار بفرۆشرێتەوە.

خوێندکارانی زانکۆ لە پاش چەند ساڵ خوێندن،بێبەش دەبن لە ھەمووھەلیکی دامەزراندن و پێکەوەنانی ژیان وناتوانن ژیانی ھاوسەرگیری پێک بھێنن،بەشیکی زۆری کچ وکوڕی ئیستای ھەرێمی کوردستان تەمەنیان نزیک دەبێتەوە لە سی ساڵ و کەچی ناتوانن ژیان و پیکەوەبنێن، بیبەش بوون لەھەموو ئیمتیازێک،وە ئاسۆیەکی ڕوونی نیە بۆچارەسەرکردنی ئەم دۆخە.

کەواتە لەزانکۆ یان لەھەرشوێنیکی تر حاڵەتی لەشێوەیە لەنێوان ھەردووڕەگەز بۆی ھەیە ڕووبدات بەڵام بۆبەمەبەست زانکۆباسدەکردێت وخاڵی دەکریتەوەلە ئەرکی سەرەکی خۆی؟
یان دێرێکی لەوە ش کارەساتردەڵی»(چیبکەم بۆ گولەیەکی بڕنوو لەگەڵ ڕیزێ دەمانچە ، تەقەکەم لەو سەگبابە بیفڕێنم بۆ ھەڵەبجە)
لەکۆمەڵگایەکدا کە تائیستاش زۆربەی چەکدارەو ماڵەکان پرن لەچەک،وە منداڵان ومێرد منداڵان بەرکەوتەیان ھەیە لەگەڵی لە ناوماڵەکانیاندا.

یاخود بەکارھێنانی جنێو بۆ کەسی بەرامبەر کەبەحسابی گۆرانیبێژ وشەی (سەگباب)،وشەی( فڕاندنن)بۆخۆشەویستەکەی بەکاردەھێنێت!

کەدیسانەوە سوکایەتیە بەڕەگەزی بەرامبەر وڕوانینە لێی وەک کاڵایەک نەک وەک مرۆڤێک.
گەرلەسەرەتادا تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بووبێتنە شوینی بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیە،ئەوالەماوەی ڕابردوودا لەچەندین کەنالی ئاسمانی ئەم گورانبیژە بەرنامەی بۆکراوە بەمەبەستیش لەھەمووبەرنامەکان ئەم گۆرانیەیان دەگوتەوە.

ئاشکراشە لەھەرێمی کوردستان سەیرکردنی بەرنامە تەلەفزیۆنەکانەوە ھەمووخێزانەکان بەیەکەوەسەیری دەکەن کە ئەمەش کاریگەری خراپ جێدەھێڵێت،لەسەرپەروەردەی منداڵەکان.

پێوستە وەزارەتی ڕۆشنبیری کەنالەکان ئاگاداربکاتەوە کەڕیگە بەھیج کەسێک نەدرێت بەناوی ھونەرەوە سوکایەتی بە چینێکی کۆمەلگا بکات وئەو ھەمووجنێوەش بە ناوی گۆرانیەوە بخزێنرێتە ناو مێشکی تاکەکانی کۆمەلگاوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
17/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ