وتار
لادانی بارزانی و دادگایی نەوشیروان مستەفا!
سلێمان عه‌بدوڵڵا

ڕەنگە ئەوەی ھەرگیز نیەتی نەبێت، دادگایی کردنی نەوشیروان مستەفا بکات بەکردە، پارتی بێت. ئاخر ئەگەر پارتی بیزانیبوایە دەتوانێت نەوشیروان مستەفا دادگایی بکات، ئەسڵەن ھەر لەبنەڕەتەوە قسەیەکی ئاوای نەدەکرد!

پرسی دادگایی کردنی نەوشیروان مستەفا، لای پارتی، ئامانج نیە. بەڵکو لەجەوھەردا، وەک ئامرازێک وەرگیراوە و لەپێناو بەردەوام کردنی حەکایەتی (ئەلف لەیلە وەلیلەی) کورسی سەرۆکایەتی بارزانیە!.

گرفتەڕاستەقینەکە ئەوە نیە، کەسەرجەم بەشداربوون بەموزایەدەکردن بەکورسیەکەی بارزانیەوە، بەپارتی خۆشیەوە! بەڵکو گرفتە ڕاستەقینەکە ئەوە بوو، نەھیچ لایەنێک بوێری ئەوەی تیابوو، ئەلتەرناتیڤ لەبەرامبەر بارزانی پێشکەش بکات، نەھیچ لایەنێکیش زاتی کرد، ببێ بەھاوەڵی پارتی، لەتێپەڕاندنی ئەوکەیسە ھەستیارەدا. لەوەش خراپتر ئەوەیە، چوارلایەنەکە پارلەمانیان کردووە بەچەقی ململانێ و پارتیش بێ ھیچ دوودڵیەک ئەو چەقەی کۆنتڕۆڵکردووە!

لێرەدا پارتی مەحکومە بەداڕشتنی سیناریۆی( دەرکردن و دادگایکردنی سەرۆکەکانی بەرامبەر) بۆئەوەی سەرۆکەکەی خۆی بپارێزێت، ئەگینا نەبەسەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا، بارزانی لادەچێت و نەلەسەرۆکایەتی بارزانیشدا، نەوشیروان مستەفا دادگایی دەکرێت!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
07/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ