وتار
بۆ/ کاک مەسعود بارزانی
عەلی حمە ساڵح

بابەت/ ھاوکاری لە دژایەتی گەندەڵی 

بەرێزتان لە دوایەمین پەیامتاندا، دەڵێن: با چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی لە ململانێ سیاسیەکان دوربخەینەوە، ئێستا دۆخی خراپ و گوزەرانی خەڵک وادەخوازێت چاکسازی ریشەیی بکرێت، منیش پێموایە ململانێی سیاسی دەبێت لە رووبەڕووبونەوەی گەنەدەڵی جیابکرێتەوە. 
من ئامادەم لە ڕێگای دەستەی نەزاھەوە ھەموو ئەو فایلانەی دیکەش کە لەبەردەستمە بیدەمە دادگا، ھیوادارم ئەو ئاستەنگانە نەھێڵدرێ، کە لەبەردەم کاری دادگادا ھەیە. 
ئێستا چاکسازی پێویستە لەم بوارانەدا بکرێت. 
١- لێکۆڵینەوە لە ھەموو ئەو پارانەی نەوت کە زیاتر لە ٢٣ ملیار دۆلارەو چووەتە بانکی کوردستان ئەھلی بکرێت و بەشێکی تائێستا خەرجنەکراوە. 
٢- لێکۆڵینەوە لەو پارانەی کە لەپێش ٢٠١٤ لە پارەی نەوت بۆ پرۆژە تەرخانکرا، تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری خەرجنەکراوە. 
٣- چەندین کۆمپانیا ھەن، بەکارمەندی حکومەت کاردەکەن، لە خاڵی سنوری و گەراجەکان و چەند نەخۆشخانە و چەند شوێێنێکی دیکەدا، مانگانە دەیان ملیۆن ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، ئەمە جگە لە قۆرخکارییە گەورەکەی ئەنتەرنێت و تەلیفۆن کە دەست بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتیشدا گیراوە. 
٣-لێکۆڵینەوەمکردووە لەسەرمایەی تەنیا حەوت کۆمپانیاو کەسایەتی نزیک یان مەحسوب لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلاری خەمڵێندراوە، ئەگەر تەنیا ١٥٪ باجی دەخلیان لێوەربگیرێت، دەکاتە ٣ ملیارو ٧٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەوکات دەتواندرێت لە سنوری سلێمانیش ھەمان کار بکرێت، لەگەڵ سەرمایەدارانی دیکەش ھەمان شت ئەنجامبدرێت. 
٤- لێکۆڵینەوە لەو پارە بکرێت کە ھەموو مانگێک وەک داھاتی بەرھەمە نەوتییەکان لە ناوخۆ وەدەست دێت، کە مانگانە١٤٠ ملیۆن دۆلارەو دەچێتە بانکی کوردستانی ئەھلی. 
٥- لێکۆڵینەوە لەو پارانە بکرێت کە بەناوی کڕینی کاڵاوە براونەتە دەرەوەو نەھێندراونەتەوە، لەھەر سێ ڕێگای بانکی ناوەندی عێراق و نەختینە لە فڕۆکەخانەو خاڵە سنورییەکان، کە چەندین ملیار دۆلارە، بۆ ئەمەش ئیرادە ھەبێت دەستکەوتنی بەڵگە ئاسانەو ھەیە. 
٥- مانگانە بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری و تانکەرو بەکارھێنانی ناوخۆ ئاشکرا بکرێت و نرخی فرۆشتن رابگەیندرێت و لە بانکی حکومەت ھەڵبگبرێت و حکومەت بەشێوەی کێبرکێ پرۆسەی ئاڵوگۆڕ دراو ئەنجامبدات. 
پێموایە بەم ھەنگاوە خێرایانە دۆخی کوردستان گۆڕانی گەورەی بەسەر دێت و دواتر دەکرێت چاکسازی لە کۆی سێکتەرەکانی دیکەدا بکرێت. 
ئەگەر ھاتوو دەست بۆ ئەم دۆسیانە نەبرێت، دۆسییە بچوکەکانی دیکە بەھای ئەوتۆیان نیە. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
14/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ