وتار
بڕینی نانی منداڵی بێ دایک و باوک
عەلی حمە ساڵح

وێژدان و ئیمانی دەسەڵاتی ھەژارکوژ
دەسەڵات، ماوەی ١٠ مانگە ئەو ھاوکاریەی راگرتووە، کە دەدرایە ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان نییەو لە دەرەوەی خانەی بێسەرپەرشتاندا دەژین، تەنیا لە سنوری سلێمانی ژمارەیان ٦٠٠ منداڵەو مانگانەیان ١٥٠ ھەزار دینارە. 
ماوەی ٥ مانگ زیاترە، ئەو ھاوکارییەی دەدرایە منداڵی بێ دایک و باوک و شوێنیان نەبووەو لە خانەی بێسەرپەرشتاندا بوون ڕاگیراوە، ژمارەیان تەنیا لە سنوری سلێمانی ١٥٠ کەسەو مانگانەیان بۆ خواردن و گیرفانیش ١٠٠ ھەزار دینارە. 
ئەمە جگە لە ھەزاران ئافرەتی ھەتیوبار کە ١٠ مانگە ھیچیان وەرنەگرتووە. 
بەھەزاران پیروپەککەوتە کە ١٠ مانگە ١٥٠ ھەزار دیناری مانگانەیان وەرنەگرتووەو ھیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داراییان نیە. 
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لای یەکگرتووی ئیسلامیە، بەڵام ئەوەی ئەم پارەی بڕیوە ئەو دەسەڵاتەیە کە داھاتی نەوت و ناخۆ دەبات، نەک یەکگرتووی ئیسلامی. 
پێویستە یەکگرتووی ئیسلمی ئەم پۆستە بداتەوە ئەو کەسەی نانی منداڵی بێ دایک و باوک و منداڵی ھەتیوو، ئافرەتی ھەتیوباری بڕی. 
داواکارم، سەرمایەداران ھاوکارمان بۆ دابینکردنی پێداویستی ئەم منداڵە بێ دایک و باوکانە..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
16/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12