وتار
ئاوێک بەم ئاگرەدا
عەلی حمە ساڵح

بۆ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان

گۆڕان، پرۆژە یاسایەکی پێشکەشکرد بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم. 
پارتی، دژی وەستایەوەو پەرلەمانی پەکخستوو وەزیرەکانی گۆڕانی دەرکرد. 
لە کاتێکدا ساڵی ٢٠١٣، ویلایەتی بارزانیتان دەریژکردەوەو ئێمەش دژی بووین و پرۆسەکەش خەلەلی زۆری یاسایی ھەبوو، بەڵام ھیچ ھەڵەیەکی گەورەمان نەکرد. 
دواتر گۆڕانتان تۆمەتبارکرد بە گرژی و ھەڵکوتانە سەر بارگاکان، لە کاتێکداو بە حزوری وەفدێکی پارتی لە ماڵ کاک نەوشیروان، مەلا بەختیار، وتی: من بەرپرسی لیکۆڵینەوە لەو فایلەبووم کەمترین خەڵکی گۆڕانی تێدابووە، بەڵام وەک بڕیارێکی پێشوەخت، بڕیارتاندا گۆڕان تۆمەتبار بکەن. 
پارتی، بەردەوام فشاری خستووەتە سەر ھەڵسوڕاوانی گۆڕان، بەڵام گۆڕان کەمترین کاردانەوەی ھەبوو. 
دواجار، پارتی گەیاندیە ئەو ئاستەی نەوشیروان مستەفا بە تیرۆر تۆمەتبار بکات. و بڵێت بڕیاری دەستگبرکردنی ھەیە. 
من لێتان دەپرسم، ئەوەی ئێوە لە رابردوو بەرامبەر گۆڕان کردتان، بەرامبەر ئێوە کرابا چیتان دەکرد؟؟؟
ئەم ھەنگاوانە وایکرد، گۆڕان نەتوانێت لەمە زیاتر بێدەنگ بێت و پەنا بۆ ئەمجۆرە لە قسەکردن ببات. 
ھەرچەندە من ھەمیشە لەگەڵ زمانی لۆژیک و یاسایی و دیکۆمێنت و داتادام، بەڵام دوای ھەموو ئەو ھەڵانەی پێشوو لە دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرو بەرپرسەکانی گۆڕان، بڕیاری دەستگیرکردنی کاک نەوشیروان وەک تیرۆرست بۆ ئێمە بڕیارێکی قبوڵنەکراوبوو،
پارتی دیموکرات، لە رابردوردا دۆخێکی دروستکرد نەفەسێکی بۆ کارکردن نەھێشتەوە. 
ئەوەی پارتی کردی پێش زیان گەیاندن بە کاک نەوشیروان و گۆڕان، زیانگەیاندن بوو بە کاک مەسعود. 
پێموایە ئێستاش کۆتایی دونیا نیەو دەکرێت دۆخی سیاسی و ژیانی خەڵکیش چارەسەر بکەین. 
بەڕێزان، ئێستا دوو ڕێگاتان لە پێشە...
یەکەم: پێکەوەکارکردن و سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی پۆستەکان کوردستان بە پێی پێگەو قورسای لایەنەکان، چونکە ناکرێت سەرۆکی ھەرێم و حکومەت و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و ناوخۆو بەرپرسی سوپاو پەیوەندی دەرەوەو نەوت و گازی سروشتی و داراییەکەی لای پارتی دیموکرات بێت... 
ھاوبەشی حەقیقی ھەبێت، پێکەوە پلانێک بۆ دۆخی ئابوری و ژیانی خەڵک دادەنێین. 
دووەم: بڕیاردان لە لامەرکەزی ئیداری و مالی و ھەرلایەک ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆی بەباشترین شێوە بەڕێوە ببات. 
ئەوەی من تێگەیشتووم لە ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، نایانەوێت ئەم دۆخە بەمشێوە بەردەوام بێت..
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
18/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12