وتار
دەوڵەتی کوردستان
ئومێد بابان

پرسی بەدەوڵەتبوونی ھەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستانی گەورە، تایبەتمەندی و خەسڵەتی جودای ھەن.
لە باشوور ھەموو حزبەکان پێک ناکۆک بوون و لە ھیچ پرسێکدا (بە تایبەت پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان) ھاودەنگ و ھاوڕا و یەکانگیر نەبوون.
لە باکوور مەسەلەی حزبحزبانێ و باڵباڵێن پێش پرسە نەتەوەییەکان خراوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت دار نەخراوەتە سەر بەرد.
لە رۆژھەڵات (ئەگەرچی ھەوڵی کەمیش درابن)، لێ بە دەستمایەیەکی زۆرەوە، بخوازن یان نا، کەمترین کەڵکیان بۆ دروستبوونی دەوڵەت و بەدیھێنانی خەونی لەمێژینەی نەتەوەیەک ھەبووە.
ئێوە لە رۆژئاوای کوردستان گەڕێن، چونکە لەبری دەستکەوتی نەتەوەیی، کۆی حزبەکان بەتەنگ دەستکەوتی حزبییەوە بوون و کەم و زۆر خەمێکیان لە خەمەکانی نیشتمان نەخواردووە.
لەکاتێکدا کە ھەر چوار پارچە، فرسەتی زێڕین و کەمھاوتایان بۆ ڕەخساوە، لەبری ھاوئاھەنگی، ھەوڵی ناشیرینکردنی یەکدی و سڕینەوەی یەکتر دەدەن!
دزە دەکەنە ناو ململانێیەکەوە کە ئیتر لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا باوی نەماوە، دەخزێنە ناو جەمسەربەندییەکەوە کە ئیدی بووەتە ڕابردوو.
حەقە لەجیاتی ئەوە، عەقڵی بەشێک لە سیاسییەکان بشۆرێتەوە و لەبری ئەوە، یەکڕیزیی نیشتمانی، رێکخستنەوەی ناو ماڵی کوردستانیان، یەکھەڵوێستی لە پرسە چارەنووسسازەکاندا، ھاوھەڵوێستی لە دۆزە یەکلاکەرەوەکاندا، بکرێتە سەرمەشقی کاری دیپلۆماسی.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
25/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو