وتار
دەولەتی کوردی لە نیوان واقیع و دروشم دا
دانا مەنمی

بە دریژای میژوو کورد ئەوەی لە شۆرش و راپەرینەکاندا بە گیانبازی و بە قوربانیدان بە دەستی ھیناوە ، دواجار لەسەر میزی گفتوگۆ دۆراندوویەتی ، لایەنەکان یان ھیچ شتیکیان ناویت یانیش ھەموو شتیکیان دەویت ، ئیتر عەقلیەتی مامەلەی سیاسییان نییە و ھەرلایەنیک بەبئ ئیستسنا‌و گوتاری سیاسی خۆی بە سوورەتی قورئان دەزانیت و پیی وایە مەعسومەو مومکین نییە سازش بکەن بۆ یەکتری لە پیناو دوزی رەوای کوردستاندا .
لە ئیستادا نە پارتی و نەلایەنەکانیش ھیچ تەرح و مەخرەجیکی ترو نەخشەریگایەکی تریان نییە بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی ھەریمی کوردستان ئیستا ئەوەی لە نیوان چوار لایەنە سیاسییەکەی کوردستان و پارتی بە تەنھا ئەوەیە یان ھەموو شتیک یان ھیچ !!!
بۆیە نەتوانراوە لەسەر پیشنیاریکی بەدیل ریکبکەون بەتەواوی دەرگاکانی چارەسەر داخراوە ، ھەموو لایەنەکان سازان و ریکەوتنیان دەویت بەمەرجی بەرژەوەندی و سەرکردایەتی خۆیان پۆستی سەرۆکایەتی ھەریم و سەرۆکی پەرلەمان بووەتە گرئ کویرەی کیشەکان سەرباری قەیرانی دارایی و کۆتایی و شەری داعش و پرسی دوبارە دیزاینکردنەوەی نەخشەی جیۆسیاسی ناوچەکە و پرسی ناوچە جیناکۆکەکان و کیشەی ھەریمی و نیودەولەتی ، ھەموو ئەمانە کیشەی جەوھەرین و پیویستی بە دیراسەی وورد ھەیە .
سیاسەتی پارتی و گۆران وەکو سیرو پیازەکەی لیھاتووە ، پارتی پیداگیری دەکات لە نەگەرانەوەی یوسف محمد سەرۆکی پەرلەمان و بزوتنەوەی گۆرانیش سوورە لەسەر گەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان ، کوردستان کراوەتە قوربانی تەنیا ئەو دوو بژاردەیە لیرەوە لایەنەکانی تری کوردستانی لەوانە کۆمەل و یەکگرتوو یەکیتی بوونەتە بینەرو تەماشاکەر میللەت و کوردستانیان جئ ھیشتووە بۆ سیاسەتی سیرو پیازی پارتی و بزوتنەوەی گۆران .
چەند رۆژی رابروو لە کەنالە کوردییەکان و بەتایبەت لە کەنالی ڕووداو کە پیشەنگی میدیای کوردی یە فەرموویان : یەکیتی ئەوروپا لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستاندا نین .
دوابە دوای یەکیتی ئەوروپا ناوبەناو ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان UN بە راشکاوی و بە ئاشکرا رایانگەیاندووە : کە لەگەل ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستاندا نین .
لەسەر ئاستی ھەریمیش تورکیا دەلێت : دەولەتی کوردی لە مۆزەمبیقیش دابمەزریت ریگەی لئ دەگرین و ناھیلین دروست ببیت .
ھەرچی وولاتی ئیرانیشە دەلێت : ھەرگیز ریگەنادەین ئیسرائیلی دووەم دروست بیت ، کە مەبەستیان دەولەتی کوردی یە .
لەسەروی ھەموو ئەمانەیشەوە نیوماڵی کوردی پەرتەوازەو لیکترازاوە ، بونیەی تحدیدی کۆمەلگا فاشیل و موفلیسە چ لە رووی کلتوری و فەرھەنگی و زمانەوانیەوە چ لە رووی ئابوری و ئیداری و سیستەمی سیاسیشەوە ، لایەنەکان ناکۆک و دژ بەیەکن ، بە کورتی و کوردی یەکبوون و یەکریزیمان نییە ، لەکاتیکدا مەشروعی ریفراندۆم و سەربەخۆی پیویستی ژمارەیەکی بە یەکبوون و یەکریزیی نیشتیمانی یە .
زۆریک لە چاودیران دەلین : لەوانەیە عیراق لە رووی سیاسییەوە دابەش ببیت بۆ سئ ھەریم ، لەوانە ( ھەریمی کوردی و ھەریمی سوونە و ھەریمی شیعی ) منیش دەلیم لەوانەیە عیراق لە رووی جیۆ سیاسی یەوە دابەش ببیت بۆ سئ ھەریم بەلام بەم شیوەیە : ھەریمی زۆنی زەرد و ھەریمی زۆنی سەوزو نیلی و عیراقی شیعەو سوونە .
بەھەموو پیودانگیک لەسەر ئاستی نیودەولەتی ئەمریکاو ئەوروپا و زلھیزەکان ، وە لەسەر ئاستی ھەریمیش تورکیا و ئیران و روسیای زلھیز لەگەل یەکپارچەی عیراقن و ئەولەویاتی کاریان بۆ ئیستا یەکپارچەی عیراق و شەری داعش و قەیرانی ئابوری عیراقە .
ئئ خۆ دەولەت بە عەساکەی حەزرەتی موسا دانامەزریت و زلھیزەکانی جیھانیش دەولەتەکەمان بۆ ناخەنە سەر سینییەکی زیر و پیشکەش مانی بکەن !!!
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
30/06/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ