وتار
ئەوەی بە عێراقەوە نامانبەستێتەوە
ئومێد بابان

کابینە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا، ھەمیشە دژی کوردستانیان بڕیاریان داوە و دەشیدەن، ئەوە بۆیە دەبێ کورد بە یەکدەنگی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات و بە فۆڕمێکی ئاشتیانە لە عێراق جودا ببێتەوە.
فۆڕمی پێکدیھەڵنەکردن کە لە دوای ٢٠٠٣وە ڕەنگی دایەوە، شێوازی حوکمڕانیی ناھاوبەشی لێ کەوتەوە کە کورد لەگەڵ ھاوبەشیدا بوو لە دەسەڵاتدا.
ئەوەی کە حوکمڕان و قەڵەمبەدەستەکانی بەغدا دەرھەق بە کورد کردیان، دووبارەکردنەوەی دیکتاتۆرییەت بوو، بەو واتایەی، دەسەڵاتدارانی بەغدا، شەلم کوێرم ناپارێزمی رژێمە سەرکوتکتەرەکانی پێَش خۆیان پەیڕەو کرد.
بۆ وێنە، لە کابینە ھەشت ساڵییەکەی مالیکیدا بوودجەی ھاونیشتمانیان بڕا، مووچەی مەزنترین ھێزی رۆژھەڵاتی ناوین نەدرا کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
بە دوای ئەویشدا عەبادی ھەمان سیاسەتی گرتە بەر، وەک بینیمان مووچەی پێشمەرگەی نەدا و قوتی ھاونیشتمانیانیشی بڕی.
ئەوەی سەر لەو ھاوکێشەیە دەربکات، بە جوانی حاڵی دەبێت کە نە شیعە و نە سوننەی عەرەبیش خێروبێریان بۆ کورد نییە و تەنانەت ئامادەن بە ئاماژەیەک کۆی ئەو ئەزموونە تێک بدەن کە بە ساڵەھای ساڵی ڕەنج و خەباتی شاخ و شار بەرھەم ھاتووە.
بخوازین یان نا، ئێستا دەرفەتێکی زێرًین بۆ کوردستانیان ھاتووەتە پێشەوە تا لە رێگەی ریفراندۆم و گەڕانەوە بۆ ڕای گەل، چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، ئەو دەرفەتەیش لە دەست بچێت، بە قەڕنێکیش پێی ناگەینەوە.  
ئاخر کوردستانیان پێشتر دەرفەتی وەھایان بۆ ڕەخساوە، بەڵام چونکە یەکگرتوو و ھاوھەڵوێست و یەکانگیر نەبوون، بە سانایی لەدەستیان داوە.
ئێستا کاتی بەخۆداچوونەوە و یەکھەڵوێستی و یەکدەنگی و ھەڵوێستی مەرجەعی خاوەن بڕیارە، چونکە ئەو دەرفەتەمان لە دەست بڕوا، لە مەحاڵەوە نزیکە جارێکی دیکە تەنانەت لێشی نزیک ببینەوە.. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
05/07/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ