وتار
ئافەرین بۆ پارتی
عەلی حمە ساڵح

نامەیەک بۆ یەکێتی و گۆڕانەکان
پارتی، ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم تەواوبووە، بەڵام...... 
سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی ناوخۆو فەرماندەی ھێزی چەکدار، پەیوەندییەکانی دەرەوە، نەوت و دارایی لەبەردەستە. 
نەوتی کەرکوک و غازی چەمچمەڵیش بەویستی خۆیان ئیدارەدەدەن، بەبێ حسابکردن بۆ کەس دوو ساڵە دەستی بەسەر دوو کێڵگەی نەوندا گرتووە لە کەرکوک و بەرھەمی رۆژانەی ٢٨٠ ھەزار بەرمیلە. 
ھەموو پارەی نەوت دەچێتە بانکێکی مەحسوب لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، نەکەس بۆی ھەیە چاودێری بکات نە کەس بۆی ھەیە بزانێت چەندی تێچووەو چەند دەرھاتووە. 
بەبێ ئەوەی بزانێت پارەکە بۆ کوێ براوە و چۆن خوراوە، خەڵکی کوردستان خراوەتە ژێر قەرزێکی ٢٨ ملیار دۆلاری و ئەگەری ئەوەی ھەیە کۆتایی ئەم ساڵ ببێتە ٤٢ ملیار دۆلار( ھەرخێزانێک چوار دەفتەر دۆلار) 
لەرابردوو لە ئێستاشدا، ١٥ وەزیری چوار حیزبەکە لە ئەنجومەنی وەزیران بوون، بەشی ھەرە زۆری کاری ئەم وەزیرانە خزمەتبووە بە کۆمپانیاو بانک و دامەزراوەکانی پارتی یان چاوپۆشیکردن لە دەیان دۆسییەی گەندەڵی. 
ئێستاش بەبێ دەنگی ئەم وەزیرانە سەیری مردنی میللەت دەکەن. 
لە ٢٧ کێڵگەی نەوتی ناوچەی دەسەڵاتی گۆڕان و یەکێتی تەنیا سیانیان بەرھەمی ھەیەو ئەوانیش رۆژ بەرۆژ کەمدەکات. 
ناھێڵێت بەرھەمی کێڵگە گازییەکانی سنوری گۆڕان و یەکێتی زیادبکات، ئەوەندە بەرھەمی دەوێت ئەم کەمە کارەبا بەرھەمبێت، ئەویش زۆرینەی بۆ ھەولێرو دھۆک. 
ئەوەتا پارتی، خەریکە ئەنجومەنێکی شورای تاعینکراو، کە زۆرینەی ھەرە زۆری پارتییە دەکاتە بەدیلی پەرلەمان. 
لەبری ئەوەی پارتی نەرمی بنوێنێت، دەڵێت: ئامادەنیم لەگەڵ شاندی ھاوبەش دانیشم، پێموابوو یەکێتی و گۆڕان مەوقیفێکی روون و کاریگەریان ھەیە، پارتی ناچار دەکەن بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی و حوکمڕانییەکی باش، بەڵام دوای ئەم ھەموو نادادیە، تازە دەڵێن : جارێکی دیکەش داوای کۆبونەوە لە پارتی دەکەین. 
ئافەرین پارتی، کەمینەیەت و بەم جۆرە حوکمڕانی دەکەیت و ئازاری ھەموومان دەدەیت، زۆرینەکەش تەناتەت بەرگری لە دەنگدەرەکانی خۆشیان ناکەن. 
داواکارم لایەنگرانی گۆڕان و یەکێتی فشار لە حیزبەکانیان بکەن، کۆتایی بەم زەلیلی و قەرزاری و برسیکردنەی کۆمەڵگا بێت. 
کۆتایی بە پرۆسەی بە پارتیکردنی کۆمەڵگاو حکومڕانی بھێنن. 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
13/07/2016
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12