وتار
فڕۆکەخانەی ھەولێر دەرگایەک بۆ تاڵانکردنی سامانی ھەرێمی کوردستان
کارۆخ عوسمان


سامان بارزانی خاوەنی (شەریکەی زاگرۆس) ملیۆنان دۆلاری لە ڕێگەی مەگاری ھەولێری نێودەوڵەتی بردۆتە دەرەوە بە شێوەی خولی.



سامان بارزانی لە ساڵی (٢٠٠٥) دەستی کردووە بەناردنە دەرەوەی پارە بۆ وڵاتانی (ئەمریکا، لوبنان، تورکیا، سویسڕا و ئەڵمانیا)، کوللی (٣) مانگێک چوار جار پارەی بەڕێکردووە، لەھەر سەفەرێکدا لەسەرووی (٢٠) ملیۆن دۆلاری ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر. ئەمەش بەردەوام بووە تاکو داخستنی فڕۆکەخانەکە لەلایەن بەغداوە.

واتا؛ لەماوەی (٣) مانگدا (٨٠) ملیۆن دۆلاری بەڕێکردووە. واتا (٨) ھەزار دەفتەر دۆلار.

لەماوەی ساڵێکیشدا دەکاتە: (٣٢٠) ملیۆن دۆلار. واتا (٣٢) ھەزار دەفتەر دۆلار.



شەریکەی زاگرۆس ساڵی (١٩٩١) دامەزراوە بەناوی مقاوەلاتی ئاوەدانکردنەوە، بەڵام دواتر لەساڵی (٢٠٠٥) لقێکی کرد بە گیران.



سامان بارزانی لە ساڵی (٢٠٠٥) کە (فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی کرایەوە) تا ئێستا لەھەرساڵێکدا (٣٢٠) ملیۆن دۆلاری بەتێکڕا (بەلای کەمەوە) ناردۆتە دەرەوەی وڵات.

لەماوەی ئەو (١٣) ساڵەدا دەکاتە:

(٤) ملیار و (١٦٠) ملیۆن دۆلار کەتەنھا و تەنھا لە ڕێگای مەگاری ھەولێر تاڵانیان کردووە. کە دەکاتە (٤١٠) ھەزارو (٦٠٠) دەفتەر دۆلار.

خەڵکیش لەبێ موچەیی، بێ کارەبایی، بێ ئاوی، بێ چارەسەری نەخۆشی، بێ وەسیلەکانی خوێندن، بێ دەرەتانی و بێ چارەیی ناڵەی دێت.



کەسێکی وەکو سامان بارزانی کوڕی سابیر مستەفا بارزانی کە پاشماوەی گەورە جاشێکی سەددام حسێنە لەبەرئەوەی برازای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و خەزوری مەسرور بارزانی و بارز بارزانیە ئەو ھەموو پارەیەی ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.

ھاوشێوەی براکەی (سیروان بارزانی) کە گەورە سەرمایەدارێکی گەندەڵی ئەو وڵاتەیەو خەریکی فەرھودکردنی سەروەت و مەعیشەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە.



-ئەرێ کەسێ ناپرسێ؛ ئەدی ئەو گەنج و لاوانەی کەوڵات بەجێ دێڵن بۆچی ئەوانیش ھەر لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر نانێرنە دەرەوە تاکو چیتر لەدەریادا نەخنکێن؟



ئینجا سەیرکەن: تەنھا یەک کەسی بارزانی بەشی ئاوەدانکردنەوەی شارێکی حەپەلوش کردووە.

کە بەم پارەیە؛

-دەتوانرا گشت جادە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بکرێنە جوت ساید.

-دەتوانرا دەیان نەخۆشخانەو خوێندنگا بونیاد بنرێن.

-دەتوانرا سەدان یەکەی نیشتەجێ بوون دروست بکرێن و کرێچی نەھێڵن.

-دەتوانرا کشتوکاڵی پێ ببوژێنرێتەوەو دەیان کارگەی لەقوتونان دروست بکرێت.

-دەتوانرا بێکاری لەڕیشەوە دەربکێشرێت.

-دەتوانرا کارەبای تەواوی شاری ھەولێری پێ دابینکرێت و لەئاو بەرھەمی بھێنن.

-دەتوانرا سەدان پڕۆژەی ئاوی پاکی خواردنەوەی بۆ خەڵکی ئەم ھەرێمە پێ دابین بکرێت.

-دەتوانرا ھەزاران کەسی ئەم ھەرێمەی پێ بخرێتە سەرکارو پشەکاری بگەیەننە ئاستی باڵا.



-ئینجا لەوە عەجیب تر دوای ئەم ھەموو دزی و گەندەڵیە ھێشتا بەنی ئادەم ھەیە لایەنگری ئائەمانە دەکات کە لەسەرکار بمێننەوە.

ئاخر ئەی مرۆڤ بۆچی و لەپێناو چیدا؟ خۆ ئەم دزیە تەنھا لەخەڵکانێ نەکراوە کەدژی حوکمی ئەم گەندەڵانەن بەڵکو لەوانەش کراوەو دەکرێت کە لەگەڵیانن، کە پاڵپشتی مانەوەیان دەکەن لەدەستەڵات، کەچەپڵە بۆکارە خراپەکانیان لێ دەدەن.

ئەم گەندەڵیە لەوانەش کراوە کە بەبڕێک پارەی کەم و منەتباری قەڵەم و ھۆش و بیرکردنەوە دەفرۆشن، ئاخر ئەم جۆرە حوکمڕانیە کەی ھی ئەوەیە پشتیوانی مانەوەی بکرێت؟



پێویستە تەواوی غەدرلێکراوانی ئەم کۆمەڵگەیە گرێبەستێک بکەن تا بەیەکەوە حوکمی گەندەڵ نەھێڵن، تاکو ئەوەی گەندەڵکارە ڕاپێچی بەردەمی دادوەری بکەن
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ