وتار
انپروبوفوبیای ھونەرمەند راستە؟
طیب عبدالرحمن


یان توانای سنورداری  رۆشنگەری ھونەری لەمپەرە لەبازدانی جۆری لەکایەکە.
ئەکرێت بڵێین کورد یەکێکە لەو نەتەوانەی ھونەر ئاوێتەی کرۆکی روحی تاکەکانی بوە وبەشێکی دانەبراو بوە لە کەڵچەری ئەم نەتەوەیە. 
ئەوەی جێی  پرسیارە ئیستا بازنەی وەرگری «متلقی»ھونەر  لەتسک بونەوەدایە ھەر لەشانۆ و کۆنسێرتی مۆزیک و شێوەکاری .
راستە ھۆکارگەلێکی ئاشکرا ھەن . کە پەیوەندی بەدۆخی سیاسی وئابوریەوە ھەیە . بەڵام ئاخۆ  ھونەرمەندیش بۆخۆی بەشێک نیە لە ئارێشەکە .کە کەمترین بەریەککەوتنی ھەیە لەگەڵ تاکەکان .ئنجا لێرەوە ھۆکاری ئەو  بەریەکنەکەوتنە «انپروبوفوبیا»واتا ترس لە روبەروبونەوەی جەماوەرو تاکەکان .ئەگەر وانیە چەند سمپزیۆم ئەنجام دەدرێ لەشەقامەکان و مۆڵەکان و پارکەکان وشوێنە گشتیە قەرەباڵغەکان ھەر لە ژەنینی مۆزیک و شانۆی سەر شەقام و نیگارکێشان .خۆ ئەگەر ئەو جۆرە بەریەکەوتنە ھەبن . دیالیکتیکیش دورست دەبێ دواجار تێگەیشتنیش فراوان دەبێ جگە لەوەی ھەنگاوێکی باش لە کایەکە دەچنە پێش.
من بۆخۆم گومانم ھەیە تەنھا  ھۆکاری ئابوری وسیاسی لەپشت بەرتەسکبونەوەی بازنەی وەرگری ھونەر بێت. ئەگەر وانیە خۆ دورست بونی ھەمو قوتابخانە ھونەریەکان لە ھەناوی ئارێشەو چەقبەستویی لەدایک بون . بۆ نمونە جوڵەی بوھومیەکانی کۆڵانە تەسکەکانی پاریس کە قەرەجە کۆچبەرەکانی چیک دورستیان کرد  یاخود دادائیەکانی زیورخ لەسویسرا لەبەرپەرچدانەوەی جەنگی جیھانی یەکەم وبێ دادی . کەواتە دەکرێت ھۆکاری سیاسی وئابوری خرپ نەک ھەر رێگر نەبن بەڵکو سوتەمەنی وکەرەستەی باش بن  بۆ جوڵەی ھونەری وپێشڤەخستنی .جا من لەخۆمەوە بۆ ھەموان ھۆکارێکی سەرەکین لەم بەرتەسک بونەوە وئەو ترسە لەبەریەککەوتن لەگەڵ تاکەکان.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
26/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ