وتار
ھونەری سەرناوک و خوارناوک
هۆشیارجەمال
ھونەری سەرناوک و خوارناوک 

لەدووڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە ھەواڵە گەرمەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و سایتە کوردی وعێراقیەکان بابەتی شەری نێوان دوو فڕۆکەوانی عێراقی بوو لە ئاسماندا و لەبەرزی (٣٧)ھەزار مەترەوە ڕوویداوە، کە شەڕەکە لە سەر خواردن بووە،ژیانی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکەیان خستۆتە مەترسیەوە.

گەر سەیرێکی سروشتی کۆمەڵگای عێراقی بکەین لە وە تێدەگەین کە دووشت زۆر گرنگە بەلایەوە کە وەک ھونەرێک دەیبنم کە ھونەری سەرناوک و ناوک خوار ناوکە، کە ھەردووکیان سەرچاوەی کێشەن لە م وڵاتە.

 کۆمەڵگایی کوردی وعیراقی کۆمەلگایەکی بخۆرە،جاگرنگ نیە چی دەخوات و چەند دەخوات ھەردەم ئەوەی بە لایی تاکەکانیەوە گرنگ بووە چۆن بتوانێت زۆرترین پارەبەدەست بھێنێت ،و تا زۆرترین و بە تام ترین خواردنی لێ بکڕی وبیخوات، سیاسە دەسەڵاتدارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییش ھە مان کێشە یان ھەیە لە کاتی میوانداری میوانەکانیان ئەوەی گرنگە چۆن بتوانن زۆرترین جۆری خواردن بۆ میوانەکانیان دابنێت بۆ ئەوی گلەیان لێ نەکەن.

ئەم زۆر خۆریە زۆرجارکاریگەری کردۆتە سەر تەندروستی کەسەکان کە بە ڕاستی کارەساتە ھاوڵاتیانی ئەم وڵاتە سەخترین کاتی ژیانیان ئەو کاتە بێت لایان کە پزیشک ئاگاداری کاتەوە لەوەی ھەندێک جۆری خواردن نەخوا لە پێناو تەندروستی خۆی، یاخود تەشەنە نەسەندی ھەندێک نە خۆشی درێژخایەن!

ھونەرێکی تر ھەیە کە پێ دەگوتریت ھونەری خوار ناوک ئەمەش ڕیشەیەکی کۆنی ھەیە لە جیھان بەگشتی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی ،کە لە ئەنجامی کپی سێکس دروست بووە لای ھەردوو رەگەز بە تایبەت ڕەگەزی نێر.
وە بۆتە سەرچاوەی سەدان کێشەی کۆمەڵایەتی ناوخێزان و دادگاکان،وچەندین ڕووداوی کوشتی ولێکھەڵوەشانی خێزانەکانی لێکەوتووەتەوە.

ئەم ھونەرە تەنھا تاکەکانی نەگرتۆتەوە بەڵکو بە شێکی زۆری سیاسیەکانی گرتۆتەوە کە ھەردەم ڕەگەزی بەرامبەریان وەک نێچرێک بینیوە وخۆشیان ڕاوچی، ھەردەم ھەوڵیان داوە لە ڕێگای پۆستەکانیانەوە بگەن بە جستەی ڕەگەزی بەرامبەر و خوارناوکیان تێرکەن.

بەڵام ئەوەی لەم وڵاتە پەراوێزخراوە ھزر وبیری مرۆڤە لە کاتێکدا چۆن سێکس و خواردن گرنگە  پێوستی ڕۆژنانەیە ئاواش عەقلی مرۆڤ پێوستی بە تێرکردنە، کەئەویش لە ڕێگایی خوێندنەوەی بەردەوامی کتیب و گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی دەبێت.

بەڵام تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایە ھیچ گرنگی بە عەقڵ نادات، ئەوانەش کە دەخوێنەوە و لەڕێگای کتێبەوە پێشگری شاعیر و نوسەر و ڕۆشنبیر و ھونەرمەند یان سینەماکاریان ھەڵگرتوە، ئەم ناوانەیان کردۆتە ئامڕازیک بۆ دووبارە تێرکردنی سەرناوکیان و خوارناوکیان، کە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داراێژراو کاری بۆدەکەن .

کە خۆیان نزیک دەکەنەوە لە سیاسەکان و دەنووسن لە پێناو پارەدا کەدواتر سەرناوکیان تێردەکەن لە خواردنی جۆراوجۆر لە سەر مێزی سیاسیەکان ،وھەروەھا بەو پارە زۆرەی بە دەستیان ھێناوە و لە ڕێگای بەکارھێنانی ڕۆشنبیری و کتێب و پیشەکەیانەوە ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئیستخلال کردنی ڕەگەزی مێنە و لە پێناو گەیشتن بە تێرکردنی خوارناوکی خۆیاندا.

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ