وتار
ھۆشیار زیباری (چڵێسی گەندەڵی) چی کردبوو تا دەری بکەن؟
کارۆخ عوسمان

وەزیری فاشلی نەخوێندەوارو ھەمیشە سەرخۆش. یاری بەچارەنوسی مێللەتێکەوە کردووە.

(ئەم دێرەی سەرەوە قسەی ئیعلامی عێڕاقی)ە.



لەژێرناوی (ئێمە بەھێزترین وڵاتین) ڕۆژانە خەرجی کڕینی گوڵی سروشتی بایی (٥) ملیۆن دیناربووە، ئەم پارەیە لەسەر حسابی حکومەت تەرخان دەکراو ڕادەکێشرا، بەڵام گوڵەکان لەکوێن؟ کەس نازانێ.

خۆ ئەگەر ڕاست بوایەو ڕۆژانە ئەم ھەموو گوڵەی کڕی بێت ئێستا بەغداد گوڵستان بوو.!!!



لەکاتی لێپێچینەوە لەگەڵیدا بەشڵەژاوی، خۆی لەوڵامدانەوەی پرسیارەکان دەدزیەوە، چونکە فێری دزی و گزی ببوو.



ئایا دەچێتە عەقڵ: نەسریەی مانگانەی (٥٠) ملیۆن دیناری ھەبێت؟

بێ ئەوەی ھیچ شتێکی کرداری دیار بێت پارەکە ڕاکێشراوە.

بۆ ئەم سێ ساڵەی کە وەزیری دارایی بوو، دەکاتە: یەک ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دینار. تەنھا نەسریەکەی جەنابی وشیار زێباری.



ئایا دەچێتە عەقڵ: ٥٨٦ کەسی لەھەرێم بەگرێ بەست دامەزراندبێت لەسەر وەزارەتی دارایی عێڕاق بە موچەی ٩٥٠ ھەزار دینار.

ئەو کەسانەش لەھەرێمەوە بۆ بەغداد ساڵانە یەک ملیارو نیو دینار تێچووی ھاتووچۆکردیان بووبێت لەسەر خەرجی وەزارەت.

ئینجا سەیرکەن، لەحسەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند کارمەندەکانی نیشتەجێی ھەرێم لە ٢٥ کەس تێپەڕناکەن.

کەواتە موچەی ٥٦١ کەسی وەھمی لەگەڵ خەرجی ھاتوچۆکردنیان چۆتە گیرفانی جەنابی وشیار زێباری.

کە بۆ ھەر سێ ساڵەکە موچەکەیان دەکاتە: ١٩ ملیارو ١٨٦ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دینار.

خەرجی ھاتوچۆکردنیشیان دەکاتە: یەک ملیارو ٤٣٦ ملیۆن دینار.

کەواتە لەدامەزراندنی گرێبەستە وەھمیەکان جەنابی وشیار زێباری ٢٠ ملیارو ٦٢٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دیناری لەخەزێنەی گشتی حکومەتی ناوەندی عێڕاق دزیوە.



ئایا دەچێتە عەقڵ: خەرجی بەنزینی ٤٣ سەیارەی ڕاگیراو لەھەرێمەی کوردستان لەسەر وەزارەتی دارایی حکومەتی مەرکەزی بووبێت؟

ئاخر ٤٣ سەیارە بۆچی؟ کەچی نەبوون.

ئەگەر خەرجی مانگانەی یەک سەیارە بەلای کەمەوە ٢٥٠ ھەزار دینار بووبێت.

خەرجی سێ ساڵی ھەر ٤٣ سەیارەکە دەکاتە: ٣٨٧ ملیۆن دینار. کە بەڕاگیراوی ئەم پارەیان بۆ جەنابی وشیار زێباری پەیداکردووە.

جگە لەوەش ئەگەر ھەریەک لەو سەیارانە نرخی کڕینیان بەتێکڕا ٣٠ ملیۆن دینار بووبێت کە بۆ سەیارەی وەزاڕەت زۆر کەمە، کۆی گشتی دەکاتە: یەک ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دینار.

سەیرکەن، زێباریەکی پارتی ئەم ھەموو پارەیەی تەنھا بەناوی سەیارەوە لەم عێڕاق و عێڕاقیانە دزیوە.



ئایا دەچێتە عەقڵ: لەھەولێر لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی حکومەتی مەرکەزی خانوێک بە بڕی ١٨٨ ملیۆن دینار، ساڵانە بەکرێ گیرابێت بۆ فەرمانبەرو میوانەکانی جەنابی وەزیر؟

کە بۆ ھەر سێ ساڵەکە دەکاتە: ٥٦٤ ملیۆن دینار، بێ ئەوەی ھیچ کەسێ بەناوی وەزارەتی دارایی حکومەتی مەرکەزی عێڕاق چووبێتە ناو ئەو خانوە.

وە خانوەکەش موڵکی تایبەتی خودی وەزیری دارایی (وشیار زێباری) بێت.

ھەر لەم خانوە بەکرێگیراوەدا ساڵانە بڕی ٥٠ ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆخەرجی چاک کردنەوەو پاک کردنەوەی مەلەوانگەکەی.

ئەویش ھەر سێ ساڵەکە دەکاتە: ١٥٠ ملیۆن دینار.

مەلەوانگەیەک کەجگە لەچڵێسی گەندەڵی جەنابی (وشیار زێباری) و ٥٦١ ئینسانی وەھمی بێ جەستەو ڕوح ھیچ کەسیتر خۆی تێھەڵنەھێنابێت، ئەم ھەموو خەرجیەی بۆ چیە؟

واتا جەنابی وەزیر (وشیار زێباری) تەنھا لەو خانوەی کە بەناوی کرێوە لەسەر وەزارەتی دارایی حسابی کردووە (٧١٤) ملیۆن دیناری لەخەزینەی گشتی حکومەتی مەرکەزی دزیوە.





ئایا دەچێتە عەقڵ: بۆ بەرپرسی پاسەوانەکان و سکرتێری یەکەمی دیوانی وەزارەت و ھەندێ کەسیتر  بەبڕی ١٣٠٠ دۆلاری مانگانە خانوویان بۆ بەکرێ بگرێت؟

دەکاتە: یەک ملیۆن و ٦٢٥ ھەزار دینار.

گریمان بەھەموویان تەنھا ٢٠ کەس بوون.

بڕی پارەی تێچوو بۆ سێ ساڵی ئەم ٢٠ کەسە دەکاتە: یەک ملیارو ١٧٠ ملیۆن دینار.

ئاخر خۆ کۆشکی سندیبادیان بەکرێ نەگرتووە، ئەم ھەموو پارەیە بۆچیە؟



ئایا دەچێتە عەقڵ: فڕۆکە بەکرێ گیرابێت بە ١١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینار؟

تەنھا بۆ ئامادەبوون لە کۆنفڕانسێک کە ھیچ پەیوەندی بەوەزیری داراییەوە نەبووە، بەڵکو کۆنفڕانسەکە پەیوەست بووە بەوەزیری بەرگری، ئینجا نەسریەی ھەریەکێک لەبەشداربوانی گەشتەکەش ٥ ملیۆن دینار بووبێت.



ئایا دەچێتە عەقڵ: ئەو ھەموو پارەیە خەرجی وەزیرێک بووبێت و خەڵکی ئەم وڵاتەش خەمی بژێوی ڕۆژانەیان بێت.

ئەم ھەموو پارەیە خەرجی یەک کەس بێت و خەڵکی ئەم وڵاتەش خەمی چەند لیترێک ئاوی پاکی خواردنەوەو ١٠ کاتژمێر
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ