وتار
ئیسلام لەبەینی دۆستی نەزان و دووژمنی زۆرزان ...
ئەکبەرغەریب ئەحمەد

بێخاوەنی سەکۆی مووسڵمانان بـــــۆ ..؟
دیارە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند خاڵێک   : 

① داڕشتنی پلانی وورد بۆ ناشرینکردنی کارەکتەرە دینی و ئەو ڕەمزو دەموچاوانەی بوون بە کۆڵەکەو داینەمۆی مانەوەی پەیامەکەو سەرقاڵکردنیان بەکاری حیزبی و فریودانیان بەپارەو پلەو مەنسەب و درز خستنە نێوانیان لە ڕێگەی مەزهەب و ئیختلافەوە ، 
 کارکردن بۆجوان کردن و پشتگیریکردنی ئەوانەی دەچنە سەرخۆڵ و ژینگەی فکری ئیسلامی دەشێوێنن ،  بەناوی توێژینەوەو ئەکادیمی و مفکر و ڕاوێژکار و پێدان و دابین کردنی سەکۆی تایبەت لە سۆشیال میدیا . 

لەبەرامبەردا پوکانەوەو ناشرینکردنی چەوساندنەوەی مادی و معنوی هەموو ئەو ئەشخاسانەی خاوەنی کەفائەیەکی دینی و فکری ڕەسەن و درووستن . 

②    نەبونی پسپۆڕی شارەزایی دینی فەراغێکی وای درووستکردوە موسڵمانی دۆستی نەزان ڕووبەڕووی ئەو پێشهاتانە دەبێتە لەڕووی فکریەوە دوایش دەرئەنجام زیانەکەی بەخراپ بەدەستانەوەی پەیامی ئیسلام دەبێت ، 

③  تەقەلوب کردنی دەقەکان و گۆڕینی واتاو مەبەستی خودای بۆخودی و شکاندنەوەی بەلای بەرژەوەندی حیزبی و فەرهەنگی و کلتوری و جوگرافی بەناوی کرانەوەی دینی و نوێگەری و ڕیفۆرم و هتد .. 

④  هاوردەکرنی هەموو ئەو ئەزمونانەی کە سەرکەووتوو بوون لە کزکردن و کوژاندنەوەی ڕوناکی چرای ئیسلام و 
 قەدەغە کردنی ئەو  ئەزمونە سەرکەوتوانەی کە ئیسلامداری ئەزنەکێک پێداوەو   بوژاندوێتیەوە لەقۆناغێکدا ، 

⑤ پێدانی ئازادی ڕەها بۆ ئەوکەسانەی ڕەخنەو  تشهیر   بەموقەدەساتی موسڵمانان دەکات و 
دیاریکردنی سنورو  ووتار بۆ موسڵمانان بەناوی پاراستنی پیرۆزێکان و ڕێزگرتن لەئایدۆلۆژیاو بیرو ڕای جیاواز 
لەکاتێکدا هیچ سنورێک نیە لەبەینی ڕەخنەگرانی  ئیسلام و خوداو پیرۆزێکانی مووسڵمانان  هیچ سانسنۆر لەسەر ئەوان نیە ،

⑥ کەم کردنەوەی ئەهمێت و ڕۆڵی مزگەوت و ناشرینکردنی ناوی مـــلاوو بەفەوزا کردنی سەکۆو مینبەرو مایکی ملاو 
بەمفتی کردنی عەوام . 

دیارە ئەم چەد خاڵە تەنها حکومەت تێیدا تاوان بارنیەو 
کۆمەڵگەو ملاو پسپۆڕانی دینی هەمویان بەپشک و ڕێژەی جیاواز دەستیان هەیە لەم بێسەروبەریە و بەگشتی دۆستی نەزان و دووژمنی زۆرزان ڕۆڵگێڕە ڕاستەقینەکەن .. 

ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
28/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1