وتار
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەرێم مەجید


ئەوەی لە ئێستادا گۆشەنیگامان تەنگ دەکاتەوە و ھەموانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە،ناوەڕۆکی کێشەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانە،کە وادێتە پێش چاو سەراتاپای تابلۆی ئەو حیزبەی گرتبێتەوە،گەردەلول و گومان و ڕاڕایی بەھەموو جومەگەکانی دا وەک ڕەنگێ بەئاوا بڵاوبۆتەوە،بۆتە ئەو تیشکە واقعەی ناتوانرێ بشاردرێتەوە،کە سەرانی ئەحیزبە لێی دەدوێن لەدەمیاندا شیرین وەک ھیچ نەبێ،بەڵام لەناوەوە کوژەرو ترسناک،ھەموو ئەم کێشانەش بەھۆی بەدحاڵی بونەوەیە کە لە ھەزاران گوتەی نەوتراودا خۆی شاردۆتەوە،ھەرچەن ھەوڵ ئەدەن بەھەڵگێڕانەوەی ڕوداوەکان بەڵام بەڵام زیاتر زەق دەبێتەوە،بەھۆی ئەم کێشانەوە ئەم بزوتنەوەیە بۆتە سەرماییەکی ھەڵاوساو ھەریەکەو لایی خۆیەوە چەقۆی چاویانی لێ تیژدەکەنەوە.

ھەرچۆنێک بمانەوێ دۆخی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان تەئویل کەین و بیخەینە ژێر توێکاری و برین پێچیەیەوە ئەوە دەگەینە، یەک ڕاستی کۆنکرێتی کە ئەویش کێشەی بەشێک لەیەکێتییە کۆنەکانی ناو ئەم بزوتنەوەیە،دەیانەوێ خێوەت و سەرپۆشی ئەم بزوتنەوەیە بدەن بەسەر خۆیاندا وە فکرە نوێیەکانی  ناوئەم بزوتنەوەیەش بخەنە ژێر خزمەتی خۆیانەوە،ئەم ناکۆکییەش یەکەم پێبلیکانەی ھەڵخلیسکاندنان نییە ڕەگوڕیشەکەی بۆ سەرەتای دروست بونی دابەشکاری سیاسی دەگەڕێتەوە،ھەربۆیەشە ھۆکاری سەرەکی ھەژارخستنی گۆڕان لەڕوی بڕیارو بەڕێوەبردن و بونی ھەمان فۆرم ئەخلاقیاتی سیاسی ناو یەکێتییەو ھیچ جیاوازییەک لەنێوانییاندا بەدی ناکرێ.،
ئەم کۆمەڵە سیاسییە ھەمیشە ھەوڵیانداوە لەھەناوی گۆڕاندابن بەبێ ئەوەی ڕێگە بەوە بدەن فکری گۆڕان لە ناو ھەناویاندابێ،بەڕادەیەک دژی گۆڕانکارین من ناویان دەنێم[جەلادی بیرۆکەی نوێگەری]ئاخر ئەوە ساڵێک زیاترە نەیان توانیوە تەنانەت لەکێشەی خۆشیان بگەن،بەڕادەیەک خەم ساردی و ناجدی بونیان پێوە دیارە،کە ھەمیشە دەکەونە دوای ڕوداوەکان،ھەمووکات یەکێتی و پارتی وەک تەنەکە خۆڵێک ناشیرینیی و تەنگەتاوییەکانی خۆیانی پێوە ھەڵ ئەواسن،
گەر ئەم بزوتنەوەیە بیەوێت لەتاریکی سیاسییەوە بەرەو ئاڕاستەی نوێبونەوەی حزبییەوە ھەنگاوبنێت،تاوەکو شادبێتەوە بە دونییا حەقیانەکەی خۆیئەوا پێویستە کۆدی ئەو عەقڵێتە دۆگمایە بشکێنن کە سەر بەکلتوری تۆڵەن.ئەیانەوێ لەو ڕێگەیەوە بونیەتی خۆیان وەک کەسانی کاریگەر وھەموشت زان، نیشان زێدەکۆنەکەیان بدەن پێیان بڵێن ھاوڕێیان ئەوە فکری نوێخوازەکەشمان ئاوێتەی ئەو نەریتی کۆن باوی خۆمان کرد،لێرەش ھەرخۆمانین وەک خێزانە کۆنەکە بەڵام لەماڵێکی نوێدا،بەواتایەکی تر ئەڵێن ئێمە زەردەواڵەیەکین لەناو دەستی گۆڕاندا  نەدەدەتوان بمان کوشن چونکە پێیانەوە ئەدەین و نە دەتوانن دەست بەردایشمان بن بەھۆی پێگەی سیاسی و سەربازیمانەوە،ئێستاش ئەم کۆلکە یەکێتیانە،لەگەڵ چینێکی ناو یەکێتی وەک شەکرو شیرن،بەھۆی چڕی و تێکئاڵاویان بەکۆمەڵێک بەرژەوەندی شەخسی و بازرگانییەوە،کەناتوانن لەیەک دابڕێن.

بۆیە تاقەیرانیی سیاسی لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا قوڵتر بێتەوە و درێژە بکێشێ،ئەوا یەکێتی پورەی خۆی لێ ئەگرێ،بۆیە لەسەر گەنجان و دڵسۆزانی ناو ئەم بزوتنەوەیە پێویستە پێش ژانگرتن ھەمووجەستەی حیزبیان بگرێتەوە و بەرەولێکچڕژان و تەقینەوە بڕوا دەبێت وەک سن و کوڵە ئەو عەقڵێتانە قەڵاچۆبکەن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
29/07/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1