وتار
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیشی چیە ؟
هەڤاڵ غالیب

چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کە تایبەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی و تێکدانی بەها کۆمەڵایەتیەکان دامەزراون بە بەرنامە و بێ بەرنامە کۆمەڵێک دراما پەخش دەکەن جگە لەوەی هیچ خزمەتێک بەتاکی کورد ناکات هەرزەکار و گەنجانی ئەم کۆمەڵگەیە بەرەو هەڵدێر دەبات .
لە دنیادا هەزاران درامای سودبەخش و پەروەردەیی هەن ، درامای ئێرانی یەکێکە لە باشترینەکان ، بەڵام ئەم کەناڵە ئاست نزمانە لێی نزیک ناکەون چونکە لە ئەساسەوە بۆ پەروەردەی تاک دروست نەبوون . ئەمان درامایەکیان دەوێت نە ڕێزی گەورە لای بچوک و نە ڕەحمی گەورە بۆ بچوک نە شەرمی مناڵ لە باوک و دایک و نە خسوسیەتی جنسی و سۆزداری تاک نەهێڵێت .
درامای تورکی کردنە دەرەوەی باوک لەماڵ و لە دایک بوونی مناڵی نا شەرعی و بێ ئەخلاق بوونی کچ و کوڕ لە پێش چاوی باوک و دایک بە ڕەوا دەزانێت ، درامای تورکی پێی وتین کە کەم پیاو هەیە لە تورکیا پێش ژنهنان پەیوەندی جنسی لەگەڵ ژنی تر نەبووبێت ، کەم کچیش هەیە پێش شوکردن پاکیزە بووبێت و بەڵکو ڕەنگە بە مناڵێک یان دوانی ناشەرعیەوە بە نیەتی کچ شوبکات ، لەهەمانکات دا خیانەتی هاوسەری لەناویاندا لە دیاردەش دەرچووە .
لە کۆتایدا .....
ناتوانم بڵێم با خەڵک سەیری نەکات ، هەتا پەخش بکرێت خەڵک سەیری دەکات کۆمەڵگەی ئێمە پێش ئەو درامایەنە ئامادە نەکراوە بۆ سەیرکردنی بەڵکو سەیری دەکەن و کاریگەریشی لەسەر یان دەبێت و ئەمە پەلی کێشاوە بۆچەندین تاوانیش . بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیشی چیە ؟ 
ئەگەر وەزارەتی ڕۆشنبیری نەتوانێت فلتەرێک بۆ ئەو کەناڵانە دابنێت کەوایە بەشێکە لەو بەلاڕێدا بردنەی کۆمەڵگەی کوردی .


ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
09/08/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1