وتار
فەنتازیای ئەرخەوانی میلەتێکی داماو
طیب عبدالرحمن

فەنتازیای ئەرخەوانی . میلەتێکی داماو
 
گومانی تێدانیە زۆربەی جومگەی کایەکانی ناو کۆمەڵگا یان ئفلیج بوە یاخود دوچاری تای رۆماتیزم بوە . ھۆکارگەلێک لەپشت ئەم رۆچونەوەیە تاکو ئاستی تراژیدیا . کۆمەڵگایەکی خێڵەکی وھەرێمێکی دەڵەمەی لەرزۆک لێوان لێو لەقەیران .قەیرانی شوناس قەیرانی  سۆسیۆلۆجی جۆراوجۆر  قەیرانی سیاسی و ئیداری ودارای و خاک . 

ئەم قەیرانە کەڵەکەبوانە ھەوێنی ھەڵوەشانی پایەکانی بون بە کۆمەڵگا ی شارستانی ھاوچەرخە . تۆ جارێ لەوەگەرێ کەبەتەمای بەخەیاڵی فەنتازی و خەونی ئەرخەوانی  دەوڵەتێکی ھاوشێوەی ئەفغان و روانداو و تەیموری رۆژھەڵات بەھامۆس وبەربادۆس دورستبکەی جارێ .باسەکە لەسەر داروخانی بنچینەی بەھاکانە لای تاکەکان .باسەکە لەسەر ئینتیمایە بۆ خاک وئاو . ئیستا ئەوەی دەگوزەرێ کارکردنە لەسەر تێکشکانی کەسایەتی تاکی کوردی .
کێ لەمە بەر پرسیارە ؟
سیستەمی فەرمانڕەوای خێڵەکی .
یاخود کۆمەڵگابەھەمو رەنگ وچینەکانیەوە.
بەبروای من کۆمەڵگا  بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایە چونکە ئەم سیستەمە و تەواوی کایەی سیاسی وئیداری .

دەرھاویشتەی خودی ئەو کۆمەڵگایەیە . واتا کۆمەڵگای کوردی نەیتوانیوە لەروی پراکتیکیەوە قۆناغی گەشەی کۆمەڵگای خێڵەکی ببرێ .«Social Evolution»
رەنگە بەھۆی تەکنەلۆژیاو شار وزانکۆ و چڕی دانیشتوان ھەندێک پێیان وابێت کە کورد لە قۆناغی  سەرمایەداری پێشکەوتودایە نەک خێڵەکی .

 ئەو بۆچونە بۆچونێکی ھێندە بێ لۆژیکە وبێ ئەرزشە من ناچە وردەکارێکەی .
ئێمە بەر لەھەر ھەنگاوێک پێویستمان بە سەرلەنوێ بنیادنانەوەی کەسایەتی تاکی کوردە . کە لەھەمو توێژەکان نمونەی زیندوو ھەیە ھێندە تێک شکاون بۆ چەند درھەمێک دەچەمێنەوە لەبەر دەرگای حیزب . بون بەکەرەستەو ئامرازو لەمپەر . لەبەردەم گەشەی سۆسیۆلۆجی ودارای  وئیداری.

ئەم توخمە رێژەیان زۆرە بەقەدەر ئەوەی گۆرانکاری وگەشەیان مەحاڵ کردوە,وشەی قەیران و کۆمەڵگا  سواون ھێندە دووبارە دەبنەوە دەبێت بەدوای دەستەواژەی دیکەدا بگەرێین . لەھەرکێیەک بپرسی نارازیە لەم دۆخە کەچی ئامادەنیە یەک ھەنگاو بێتە پێشەوە وھاوکاربێت لەدەربازبون لەم دۆخە ھەموان دەستمان بەکڵاوەکانمانەوە  گرتوە بانەیبات بەڵام چگە لەکڵاوەکانمان  رەشەبای قەیران جلی ژێرەوەشی لێ داماڵیون بەڵام ھێشتا بەخۆمان نەزانیوە.

جا ئە وفانتازیا ئەرخەوانیە و خەونی داھاتویەکی پرشنگدار  بەدیار درامای بیانی کەناڵەکان و فیسبوک دورست نابێ .کۆمەڵگا  ئەگەر روی یاخیبونی تێدا لاواز بو وجوڵەی ھەمەلایەنەی نەبو بۆ ھەنگاو نان بەرو قۆناغێکی پێشکەوتوتر . دەبێتە ئامرازێکی باش بۆ دروست بونی تاقم و گروپی بەرژەوەندی  وپاوان خواز .
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
12/08/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1