وتار
میلیشیای خێڵەکی چییەو بۆچییە؟!
هەرێم مەجید


لە ھەر کۆمەڵگایەکدا دەسەڵاتی خێڵ باڵادەست بوو ئەوا ئامادەگی دیمکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی بونی نییە،کەدەڵێم کۆمەڵگای مەدەنی بونی نییە مەبەستم ھەیکەلی نییە بەڵکو ناوەڕۆک و پێکھاتییەتی کە لێرە بونی نییە،لە کۆمەڵگای خێڵەکیدا گرنگی دەدرێت بەڕەسانیەتی و خۆماڵی بون،وەک کۆمەڵگەی کوردی لەڕابردو ئێستایدا،نەیتوانیوە تێی پەڕێنێت بەڵکو خاڵە جەوھەری و تۆکمەییەکانی ئەم توخمە لەکوێدا ھەبووبن تۆخی کردونەتەوە،بەتەواوەتیش لەدوای دروست بونی حیزبی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا و وە لە دوای ڕاپەڕینیشدا گەیشتە چڵەپۆپەی خۆی واتا بەشێوەیەکی ھەرەمی لەسەرەوە بۆ خوارەوە،لەحیزبی سیاسییەوە بۆ حیزبی بنمەڵای و خێڵەکی وەک یەکێتی و پارتی.
مل ملانەییە ناوچەییەکان بۆ فراوانکردنی ھێزی ئابوری و نفوز ھۆکاری سەریکی دروستبونی میلیشیان لە ھەرێمی کوردستان،گەر دوای ڕاپەرین بەنمونە وەرگیرین ئەوە شەڕی ناوخۆ کوردستانی باشور شایەدی ئەو ھێزە میلیشیایەن کە دەیان ویست ھێزو قایدیەتی خۆیان بدەن بەسەر یەکتردا.

لەکوردستان ھیند گرنگی دەدرێت بەخێڵ و سەرۆک خێڵ،کە سەرۆک خێڵ ھەبووە ھێند ھەستی بەبەھێزی خۆی و میلیشیاکەی کردوە  داوای سەربەخۆی کردوە بۆ ڕاکێشانی سۆزو ھەستی سەرۆک خێڵەکانی تر تا بکەونە ژێرفەرمان ڕەوایەتی ئەوەوە.


بونی میلیشیا بۆ دروستکردنی سانسۆرە لەسەر تاکی کۆمەڵگا تا لەبۆتەی خێڵدا بمێنێتەوەو بیر لە تاکایەتی و بەرژەوەندی تاکی خۆی نەکاتەوە،بەشێوازێک لەناو خێڵدا بتوێتەوە ھەتا ئەوبڕوایەیی بۆ دروست بێت کە لەدەرەوەی خێڵ مرۆڤ  تاکێکیی داڕوخاوەو بێ پشتو پەناو پەسوێییە،وەک ئەوەی تۆماس ھۆبز وتی کۆمەڵگای جەنگەڵ لە کۆمەڵگای جەنگەڵدا تاک بەدڕندانە ترین شێوە ئازار دەدرێ و مافی دەخورێ و بەبێبەھا سەیردەکرێ.،

کاتێک لە پرسێکی وەھادا و دەرکەوتێکی واقعی وادا قسەدەکەین ئەبێت ھەموان لەوە دڵنیابین کەلەکۆمەڵگایەکی ئایندە نادیارو ترسناکدا دەژین،ھەموو ئەزمونە دیمکراسییەکان لەخاڵی سفر نزیک دەبنەوەو ھەنگاو بۆکردەی سەربازی دەنێین،خۆ وێناکردن و نمایشکردنی ھێزی میلیشیایی دروکەوتنەوەیە لە ھەموبەھایەکی دیمکراسی و نەتەوایەتی،دابەشکردنی لاشەی کۆمەڵگایە لە گشتەوە بۆبەش.،

 کلتوری نا دادگەروو خۆسەپێن ھۆکاری سەرەکی بەڕاڵای چەک و ھێزی میلیشیاییە، لە کوردستاندا وە ئەوەشی ئەم تراژیدیایی ناشیرین ترکردوە تاکە خێرلەخۆ نەدیوو چەوساوەکانی چینی خوارەوەی ھەناوی کۆمەڵگان کە دەیانەوێ بەرگری لەخاوەن میلیشیا بکەن و قوربانی بۆ مانەوەی بدەن،وە بونی میلشیا تەواوکەری ئەو ھەموو داموودەزگا سەرکوتکەرو چاودێریکەرو مێشک شۆراوانەیە کە تاک بەتاکی کوردی پێ بێ ئیرادەو یەخسیرکراوە،درێژکراوەی ئەو وەھمە ترسناکەیە کە پێمان دەڵێ تا ھێز ھەبێ بیرلە گۆڕانکاری  ھەرتەکانێکی زیادە مافی پێدراو نەکەنەوە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
12/08/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1