وتار
نیشتمان لە خەیاڵی شێرکۆ بێکەسدا
هۆشیارجەمال


مرۆڤ لە پاش لەدایک بوون و گەشەکردنی سەرجەم جەستەی و ھزری سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەوپارچە زەویە یان ئەوخانوە ھەیە کە لەسەری دەژی، ئەم خۆشەویستە لەو کاتەوە دەستت پێدەکات کە دایک و باوک رۆڵ دەگێرن وبەردەوام دەبن لە پەیوست بوونیان بەو خانو یان ئەو ناوچەیەی تێدا دەژین وئامادە نابن ھەروابەئاسانی بەجێ بھێڵن.
ئەگەر ئەم تێگەیشتنە بە شێوەیەکی گەورەتر ببینین ئەوا بۆمادەردەکەوێت، کەمرۆڤ سۆز و خۆشەویستی بێسنوری ھەیە بۆئەو نیشتیمانەی کە دەژی تێداو لێی پەروەردە بووە، وھەردەم ھەوڵی پاراستنی داوە لە ھێرشی دوژمنان، ئەم خۆشەویستیەلە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ڕەنگە کەسێکی سەرمایەدار بەوەگەرخستنی سەرمایەکەی لە وڵاتەکەی خۆیدا خۆشەویستی خۆی بۆدربڕی، یان مێژوونوس و شوێنەوارناسان بەگەڕان و ئەنجام دانی توێژینەوەکانیان لە سەر ڕوداوەکان و شوێنەوارە مێژوویەکان لە پێناو ھەواڵدان بۆ پاراستنی کەلەپوری وڵاتەکەیان خۆشەویستیان دەربڕن.
شاعیران و نوسەران وئەدیبان نوسەرانی کورد ھەرلە ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی ونالی و گۆران و شێخ نوری شێخ ساڵح وچەندانی تر ھەریەکەیان لە ڕێگای توانا ئەدەبیەکەیانەوە خۆشەویستیان بۆ نیشیمانە کەیان دەربڕیوە، ئەگەر چی توشی گرتن و زیندانی کردنیش بوبێت، بەڵام بەردەوام بوون و پەیامی خۆیان گەیاندوە، 
شێرکۆ بیکەسی شاعیری گەورەی گەلەکەمان لە دەستپێکی شیعر نوسینەوە یاخی بوو لە ھەموو کولتور ودەسەڵات و ھەموو ئاینەکان لە پێناو نیشتیمانەکەی.
ئەو شاعیرە گەورەیە لە تەنیشتی چرایەکی گەشەوە گەورە بووە کە ئەویش شاعیری نیشتمان پەروەر فایەق بیکەسی باوکی بوو، کەیەکێک بوو لەڕۆشنبیرەھەرە دیارەکانی کورد لە نیوەی یەکەمەی سەدەی بیستەم، کە لە تەمەنێکی کورتدا ھەر لە پیشەی مامۆستایەکەیەوە تا شاعیرەتەکەی کە بە شیعرە نیشتمان پەروەریەکانی ھەموو نیشتمان پەروەرانی ھاندەدا کە ستەمکاری لە دەسەڵاتی سیاسی قبوڵنەکەن.
شێرکۆ بێکەس کە بە دیوانی تریفەی ھەڵبەست لە ساڵی ١٩٦٨دەستی پێکرد، ھەرلەسەرەتاوە نیشتمانی وەک مەعشوقێک بینیوە بە چەندین شێوە فۆڕمی جیاواز لەگەڵ بەرەو پێش چوونی شیعری کوردی دۆزی نەتەوەی کورد و ئەوکارەساتانەی بەسەریدا ھاتوون بەردەوام بووە لە خزمەت و نوسین بە درێژای چل ساڵ کە لوتکەی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و گەلەکەی لە گۆڕستانی چراکان و دەربەندی پەپولە و خاچ ومار وڕۆژمیری شاعیرێکدا ڕەنگی داوەتەوە.
بەڵام لە دوای سەرکەوتنی شۆرش لە م پارچەیەی کوردستان وبەدی نەھاتنی بە شێک لە مافەکانی خەڵک ھێواش ھێواش شیرکۆ لە مەعشوقەکەی دورکەوتەوە کە نیشتمانە.
سەرەتای رەخنەی شێرکۆ بێکەس لە دەقی واڵای کورسیەوە دەستی پێکرد ودواتر لە کتێبە شیعری ملوانکە و ھەروەھا ھەست و نەست درێژەی پێدا تا لە ساڵی ٢٠١١ لە دەقی واڵای ئیستا کچێک نیشتنمانمە دا بە تەواوی ڕەنگی دایەوە وگەیشتە لوتکە.
ئێستا کچێک نیشتمانمە یاخی بوونێکی ناوازە و جیاواز بوو لە ڕابردووی شاعیرخۆی گومان کردن بوو لە ھەموو بەرھەمەکانی پێشوتری شێرکۆ لە بەرھەمە نیشتمانیەکانی تری!
شێرکۆ لە نێوان بێدەنگ بوون لە نادادپەروەری و بەرگری کردن لە گەنجانی ماف خوراو دووھەمیانی ھەڵبژارد.
لەبیرمە لە ساڵی ٢٠١١ کە شێرکۆ بێکەس داوای کرد پێش ئەم بەرھەمە پێش ئەوەی بڵاو بکرێتەوە وەک کتێب بەشێوەی دەنگ و ڕەنگ لە کۆڕیکدا بۆ ئەدەب دۆستان و گوێگران بخوێنێتەوە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار ڕێگەیان نەدا بە ھۆی باری ئەمنی ئەودەمە کۆڕەکەی بکات.
بۆیە شێرکۆبێکەس بڕیاری دا لەیەکێک لە ژێر زەمینەکان بەرھەمەکەی بخوێنێتەوە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک، دەقی واڵای ئیستا کچێک نیشتمانمە بەشێکی یەکەمی بەڕۆژمێری کورێکی گەنجی تەمەن نۆزدە ساڵە کە باس لە ئازارو گرفتەکانی خۆی دەکات لە ماوەی حوکمرانی کورد خۆیدا و دەڵێت:

من ناوم ( کامەرانە)
یەکەم درۆی نوساو بەجەستەی خۆمەوە ناوەکەی خۆمە
ھەروەک ئەوەی دڕدۆنک ناوی (دڵنیا) بێ و(قاقی)ناوی دارستان بێت.
شیرکۆ لە م بەرھەمەیدا دەبێتە زمانحاڵی زۆربەی باڵندە وگیانلەبەرەکان دەبێتە گەروی ھاواریان، دەڵیت:

من ناوم کیسەڵە
ئەوەچەند ساڵە لەم گوێ گۆمە حەماڵی ئەکەم
ئائەو کونەش ماڵەکەمە.
بەڵام دوێنێ چەند قاچێکی نیشتمانم لێ پەیدابوون
توڕە و تڕۆ
بەنوکە شەق ھەتا ئەو خوارەیان بردم

لەم کتێبە دا چیتر نیشتمان ئەودایکە میھرەبانە نیە کە منداڵەکان لەدەوری کۆببنەوە وبەدادپەروری ژەمە خۆراکێک دابەش بکات بە سەریاندا چونکە نیشتمان بەدەست کۆمەڵێک کەسەوە تەواو ھیلاک و ماندوە ڕۆژانە ئازار دەدرێت و دەشت ودۆڵ وڕووبارەکان ھەمووی دابەش کراوە تەنانەت مەتریش دێتە گۆ ودەڵیت:

من ناوم( مەترە)
مەتری ئەرز پێوان بێزارم بێزار
ئەوە چەند ساڵە کۆمەڵە دەستێکی نیشتمان
لە بناری ئەوشاخەوە ھەتا ناوشارئەمکەنەوە و ڕامەکێشن
جاری واھەیە من چەندین جار تەواو ئەبم
بەڵام ئەوان ئەرزەکانیان تەواو نابێ!
شاعیر بەم زمانە ڕەخنەیە بەردەوام دەبێت تا لە بەشی دوومەدا لە جیاتی کچێک کوردستان دەکاتە نیشتمانی خۆی بەناوی (ڕۆزانا) ئەم کچە لە چاوی شاعیردا پرچە ڕەشەکانی مەراقی دایکێتی ڕەنگی پێستی لە جۆگەلەی بەرھەتاو دەچێت و دەستەکانی لە دەستی بەفری قەسیدە.
دانیشتن لە کەناری ئەو وەک دانیشتە لای ڕووبار ھەرچی ئازار و ناخۆشی وسەختی نیشتمانە ڕۆزانا بە جوانی ولێبوردەی وخۆشەویستی لە بیری دەباتەوە، ودەڵیت؛

من ئەوەتەی
ئەوکچەم ناسیوە
ئەوەتەی بارانی پرچی
ئەو لێم ئەدا
بووم بە شاعیری ئاو
وناوبەناو نم نم ئەنوسم و
ھەندێک جاریش لێزمە بەخوڕ!
پێستی نازداری ڕۆزانا
لەگەواڵە ھەورئەچێ
ڕەنگ برۆنزیی ھەمووجارێ
کەسەرنجم
لەھەوری شان و مل ئەدا ئیتر بارانی پەخشان و
خەون و ئاواز بەسەر مندا دائەڕژێ
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
12/08/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1