وتار
بۆچی کردن بە دەستەجەمعی ؟
شێرزاد حسن


چیرۆکی قوربانی کردن لەسەرجەم ئاین و ریچکە و بیرە جیاوازەکاندا،شێوازی جیاجیای وەرگرتوە،بەڵام لە ئاینی ئیسلامدا دەگرێتەوە بۆ چیرۆکی حەزرەتی ئیبراهیم لەگەڵ ئیسماعیلی کوڕیدایە.ئەم سوننەتە  بەهۆی بەرزی پادداشتی لای خوای گەورە،بە درێژایی مێژوو جێبەجێ کراو و چوار رۆژی بۆ تەرخان کراو ناونراوە جەژنی قوربان.بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە شێوازی ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزەیە بەشێوەیەک لەگەڵ دنیای مەدەنیەت وشاردا بگونجێت،رەنگە پێشتر لە گوندێک قوربانی کردن ئاسان بووبێت بەڵام لە شار و قەرباڵەغی و جەنجاڵی و گۆرینی لایڤ ستایلی سەردەمیانەدا کارەکە گران بووبێت و کاریگەری لاوەکی لێ کەوتبێتەوە،لەم پێناوەدا پێشنیاری قوربانی کردنی دەستەجەمعی دەکەین هەروەک چۆن لە کاتی بەجێ هێنانی فەریزەی حەجدا و لەچەند ولاتێکی موسڵماندا پەیرەو دەکرێت.
،لایەنی ئاینی کاروپسپۆری من نیە بەلام لەچەند روویەکی ترەوە هۆکاروگرنگی ئەم شێوازە نوێیە دەخەمە بەردیدی ئیوەی ئازیز؛؛
۱_لە رووی سایکۆلۆجیەوە بەکارهێنانی چەقۆ وسەربرین لە بەرچاوی منداڵ و ژن تا دەگاتە پیاو لە شوقە وخانووە تایبەتەکاندا،سەرەتایەکە بۆ دروست بوونی بیری تاوان لە هزری تاکدا،کە پێویستە ببرێتە کوشتارگەی تایبەت .
۲_لە رووی پاکوخاوێنی و ژینگەی پارێزی یەوە
پێویستە پاشەرۆی ئاژەڵەکان لە شوێنی تایبەت  کەشارەوانی ئەو شارە دیاری کردوە،لەناو ببرێت نەک لە دوای جەژنی قوربان بۆن و بەرامەی  ناخۆش کۆلان وگەرەکەکان بگرێتەوە ،سەرچاوەیەک بێت بۆ ناشرینی و نائارامی .
۳_لە رووی تەندروستی یەوە ئەو ئاژەلانەی سەردەبرێن پێویستەلە لایەن خەلکی شارەزا و قەسابی پاکەوە کارەکە ئەنجام بدرێت و ئاژەڵی تەندروست و پاک بن تا 
گۆشتێکی تەندروست بگاتە دەستی بەکارهێنەر، 
.
٤_لە رووی ئابووری یەوە ،هێنان و گواستنەوە ئەو برە پارەیە لە وڵاتانی دەرەوە و دەوڵەمەندەکانی تر لە شارەکانی تر بۆ شوێنە هەژارنشینەکان بۆ کڕین وئەنجامدانی قوربانیەکە ، یەکێکی ترە لە ئامانجەکانی تر .
 بە هیوای هەنگاونان بەرەو شێوازی نوێ بۆ گۆرانکاری کۆمەڵگا رووەو باشتروجوانترکردن
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/08/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1