وتار
یه‌كێتی و زۆنه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی
دانا مەنمی

شكستهێنانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی زۆنی سه‌وز كه‌ یه‌كێتی قه‌له‌مره‌وی ده‌كات زۆرن ، له‌ فاشیلی سیاسی و ئیدارییه‌وه‌ بیگره‌ تا زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌ سیاسی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و دینیه‌كان، مه‌خلوقی زۆنی سه‌وزكه‌ یه‌كێتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كات بی هیواو بێ ئومید بوون له‌ درۆی سیاسی و له‌ به‌ڵێنی بێكردار، جگه‌ له‌ بێ ئومیدبوون له‌ زۆنی سه‌وزدا بێ متمانه‌ی له‌ نیوان خه‌ڵك وئیداره‌ی سلێمانی ،خه‌ڵك و یه‌كیتی وخه‌ڵك و میدیا دروست بووه‌ ونمونه‌ی زیندووش رێژه‌ی ده‌نگده‌ران بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی  ۱۲ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌ ئاستێكی ته‌واو مه‌ترسیداره‌.

فه‌شه‌لی ئیداری و سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی و ئیداری خۆیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌ت ده‌كات به‌ دژه‌ سیاسه‌ت ،ئیداره‌ی نێوماڵی خۆی پێ رێكناخرێت و باس له‌ نێوماڵی كوردی ده‌كات ،لاقیكی له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌و لاقه‌كه‌ی تری شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كات ، پێویسته‌ یەکێتی ستراتیژێکی ڕۆشنی هەبێت ، ستراتیژی ڕۆشن لە کەمکردنەوەی باری قەیرانی سیاسی ، نەک یەکێتی بۆخۆیشی ببێتە قەیرانێکی تری سیاسی بۆ کۆمەڵگای کوردی، یه‌كێتی له‌ غه‌فله‌تدا هه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌خوڵقێنێت و دواتر بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی پۆزش و داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادی ده‌كات ،له‌ هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی دا یه‌كێتی چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی ده‌دۆڕێنێ .

هه‌میشه‌ یه‌كێتی بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی و ترسناكی قۆناغه‌كه‌ و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی سیاسی له‌ حیزبه‌كان هه‌له‌یه‌كی تری سیاسی له‌ قۆناغێكی ناله‌باردا ده‌خوڵقێنیت ،ئیدی سروشتی یه‌كیتی وایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌موكورتی سیاسی و ئیداری له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا وه‌كو چه‌كێكی میدیایی به‌كاری ده‌هێنێت ، له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میدیای یه‌كێتی كوت و كوێرانه‌ ئۆپۆزسیۆنی خستبوویه‌ به‌ره‌ی خیانه‌تكارو ناپاكان ،سروشتی یه‌كیتی وایه‌ نه‌له‌ شه‌ڕدا ئاشتی له‌ بیره‌ نه‌ له‌ ئاشتی دا شه‌ڕی له‌ بیره‌ !

یەکێتی بەکۆبونەوەو بە ڕیکەوتنی سیاسی ونەخشەڕێگا بە بەیاننامەی هاوبەش بێت، ڕیکۆردی وردوخاش کردووە هیچ حزبێک ناگاتە دامێنی، بەڵام لەکرداردا نەک نێوماڵی کوردی نێوماڵی یەکێتی خۆیشی پێ ڕێکناخرێتەوە ، تەنانەت بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی بۆ سزادانی کادیرانیش ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە !هه‌ربۆیه‌ یەکێتی نەلەخەمی خاك و خەڵکدایە نە بڕوای بە بنەماکانی حوکمی دیموکراسی هەیە ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دا زیاتر به‌ دووی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ نه‌ك دۆستایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ،یه‌كێتی بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ هه‌رحیزبێك چ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت یان هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی یانیش پارتی ڕێكه‌وتن واژۆ ده‌كات 

یەکێتی لە بەغدا بەنی ئەسەدەو لەسلێمانی ئۆپۆزسیۆن و لەهەولێریش شەریکە حکومەت ! یەکێتی دەستی بەسەر داهاتی زۆنی سەوزدا گرتووەو داوای شەفافیەتی داهاتی هەولێر دەکات !یەکێتی لە کەرکوکەوە نەوت بەقاچاغ ئاودیو دەکات و نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان پێ نایاساییە !یەکێتی بەهێزێکی دژەتیرۆرەوە هەڵدەکوتێتە سەر مەڵبەندی چەمچەماڵ و خۆیشی پێ سۆسیال دیموکراتە ! یه‌كێتی به‌ هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر مه‌كۆی گۆران و ده‌ستڕێژی گولـله‌ ده‌كات و داوای لیبوردن و گه‌ردن ئازادیش ده‌كات ! یەکێتی لە کۆی ۸٥۳ پۆست لە سلێمانیدا هه‌موو حزبەکانی محروم ده‌كات و لەهەولێر داوای شەراکەتی ڕاستەقینە دەکات!

قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت :" حكومەتی فاشیل و شكستخواردوو گەندەڵ و ستەمكارە". ئه‌م ڕسته‌یه‌ هێنده‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و جوڵاندنی سۆزو عاتیفه‌ی خه‌ڵك ده‌ربڕدراوه‌ هێنده‌ی بۆ ڕه‌خنه‌یه‌كی بنیات و ده‌ست خستنه‌ سه‌ربرینه‌كان ده‌رنه‌بردراوه‌ ،ئاخر له‌ ناو حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا ڕێگه‌ له‌ بزنس و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهاتی زۆنی سه‌وزو بازرگانیكردن به‌ جگه‌ره‌وه‌ نه‌وت و ده‌رمان و ...هتد یه‌كێتی وه‌كو حیزب و قوباد تاڵه‌بانی وه‌كو بنه‌ماڵه‌ نه‌گیراوه‌ ،زۆنه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌ دارولمولكی بابانه‌وه‌ هه‌تا هەڵەبجەی شەهیدو گەرمیان و چەمچەماڵ و راپەڕین و شوێنەكانی ترداری لەسەر بەردییه‌وه‌ نه‌ماوه‌و كه‌س به‌كه‌س نییه‌و حكومه‌تی تێدا نییه‌ و وێرانكرا ، ئێستاش شیرینی كێكه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی به‌ ڕیشی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێم دا ده‌یكات ڕاكردنه‌ به‌ دووی دۆلاردا .

قوباد تاڵەبانی هەرچەندە تەواوی ژیانی لە هەندەران بردۆتەسەر و بۆ تۆزقاڵە زەڕەیەکیش ڕۆژێک لە ڕۆژان لە نەهامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەیدا بەشدار نەبووە، هەر هیچ نەبووایە لەو تەمەنەی لە هەندەران ژیاوە و ئیستاشی لەگەڵدابێت دەبوایە تۆزێک فێری سیستمی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و قبووڵکردنی ڕەخنە بوویە ، شێخ ره‌زا جوانی فه‌رموو كه‌ ده‌ڵێت :"چه‌رمی ڕووی هێنده‌ قایمه‌ شمشێری میصری نایبڕێت ، به‌ كـــــه‌وشی بكــــه‌یت قایمـــــه‌ تا قــــیامه‌ت نادڕێت".
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
01/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ