وتار
چۆن دەسەڵات لە پارتی و یەکێتی وەردەگیرێتەوە؟
كامیل مه‌حمود

هەموو حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات خۆیان بەناڕازی و ئۆپۆزسیۆن دەزانن و پارتی و یەکێتیش بەمۆتەکەی سەر دڵی خەڵک و سەرچاوەی هەموو نەهامەتی و قەیرانەکان دادەنێن، بەڵام ئەم ناڕەزایەتی و ئۆپۆزسیۆنکاری و ڕەخنەگرتنە مەوسیمی و کاتیەو هەر زوو کۆبوونەوەی بەرژەوەندی ئاوێزانی یەکتریان دەکاتەوە، پێ دەچێت ئەم حزبانەش بێ ئومێد بووبن لەوەی بتوانن دەستی ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارەیان بۆ بشکێتەوەو ببنە بەدیل بۆ حوکم و دەسەڵاتی ئەوان، ئەم بێ ئومێدی و ڕەخنە مەوسیمیەی حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە خەڵکیشی بێ ئومێد کردووە.
کاتی خۆی پرۆژەیەکم بەناوی بزووتنەوەی ئیسلامیەوە دایە ئەو حزبانە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەکوردستان بەمەبەستی سەرکردایەتیکردنی ئاشکرای ناڕەزایەتیەکانی شەقام، بەسەرپەرشتی وەفدێکیش سەردانی هەندێ لەحزبە سەرەکییەکانیشم کردو پرۆژەکەیان پێ باش بوو، بەڵام دواتر کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان ئەو حزبانەو دوو حزبەکە دەستی پێکردەوەو پرۆژە بایەخی نەما.
ئێستا گومان لەوەدا نەماوە گۆڕانکاری سیاسی و وەرگرتنەوەی دەسەڵات لەو دوو حزبە بەخۆیکلاکردنەوەو دابڕان دەبێت لەحوکم و ئیدارەو هەر کارو پرۆژەیەک ئەوانی لەپشتەوەبێت، چونکە هەر کارێکی هاوبەش لەگەڵ ئەواندا هەمیشە سوودەکەی بۆ ئەو دوو حزبەو زیانەکەی بۆ خەڵک و حزبە(ناڕازییەکان) بووە.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
02/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ