وتار
هاوپه‌یمانی و پاشخان ئیسلامیه‌كانی ناوی
ئه‌بوبه‌كر كاروانی

دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی له‌ پێناو دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ئومێد به‌ دواڕۆژی بزوتنه‌وه‌ی ریفۆروخوازیی كوردستانی، لای كۆمه‌ڵی كادر و خه‌ڵكی پاشخان جیاواز بوژانده‌وه‌. كه‌ سروشتی ململانێكانی رابردوو شه‌كه‌ت و ڕاڕای كردبوون. له‌ڕاستیشدا هاوپه‌یمانی له‌ڕووی فكری یه‌وه‌ كه‌ جه‌ختی له‌ نائایدۆلۆژیبوون و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و كاری هاوبه‌شی دیدگا جیاوازه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی ریفۆرمخوازی هاوبه‌شدا ده‌كرده‌وه‌ ، ئه‌و شته‌بوو كه‌ هه‌ندی كه‌س و ناوه‌ند و نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بیریان لێده‌كرده‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی بوون. به‌شێ له‌ پاشخان ئیسلامیه‌كانیش كه‌ هه‌ندێكیان پێشتر له‌ حیزبه‌كان هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێكی تریشیان دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو.
به‌ڵام له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی گه‌رم و گوڕی سه‌ره‌تاكان ، ساخته‌كار یه‌‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ئیستێكی به‌م هێزه‌ كرد و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاویش ( هه‌روه‌ك به‌شی له‌ هێزه‌كانی تریش) تاساندی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری جددی خسته‌ سه‌ر چاره‌نووس و ئاینده‌ی ئه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌ ، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گفتوگۆی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بوو ،له‌گه‌ڵ به‌شێ له‌ یه‌كێتی و بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان بوون، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێشمه‌رجی یه‌كێتی و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ هێزی ناوچه‌یی تریش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاك دكتۆر به‌رهه‌م ببێته‌ به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق. كه‌ پێشتر به‌رێزیان له‌ زیاد له‌ جارێ جه‌ختی له‌وه‌ كردبۆوه‌ كه‌ پۆست و پله‌ و پایه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگ نیه‌. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ كاركردنه‌ بۆ چاكسازی و گۆڕینی فۆرمی حوكمڕانی و به‌دیهێنانی حوكمڕانیی باشه‌ .
هه‌رچۆنێ بێت ئێمه‌ له‌م كورته‌ نوسینه‌دا دادوه‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌و (اداء)ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ناكه‌ین . به‌ڵكو ده‌خوازین قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێ له‌ پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی بكه‌ین ، كه‌ ئه‌ویش پاشخان ئیسلامیه‌كانی ناویه‌تی.
ئه‌وه‌ی ده‌شمانه‌ویت لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌م خوشك و برایانه ‌سه‌رنجی بۆ ڕابكێشین، تیڕوانینی هێزو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان بنكه‌ی حیزبی وجه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه‌‌بۆئێستای هاوپه‌یمانی و چۆنیه‌تی داوه‌ریكردن ومامه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وخوشك وبرایانه‌یان كه‌ساڵأ نێكی زۆر خه‌م وڕێبازی هاوبه‌ش كۆیكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا سه‌رنجه‌كانمان كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌ :
1. ده‌ربڕینی ڕاو بۆچوون ده‌رباره‌یان به‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه‌ ، خۆدوورگرتن له‌ هه‌ر پلار و كۆمێنت و ره‌فتار و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ، بۆنی ناوزڕاندن، پێخۆشبوون، قه‌در نه‌گرتن و هه‌ستبرینداركردنی تێدا بێت .
2. پێشوازی گه‌رم و گوڕ و برایانه‌ و پڕ ڕێز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌وبه‌ڕێزانه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو چوارچێوه‌ حیزبی و ڕێكخراوه‌كانی خۆیان 
3. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌لیاندا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌گی ئه‌وان، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ كۆی دۆخه‌كه‌ و باری سه‌رنجی ئه‌وان ده‌رباره‌ی ریفۆرم و كاری سیاسی و چۆنیه‌تی خۆڕێكخستنه‌وه‌ .
4. سه‌یركردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك كه‌سانێ كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسیان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ره‌وتی ریفۆرمخواز و به‌كارهێنانی به‌شێ له‌ وزه‌ و توانا ئیسلامیه‌كه‌ له‌نێو بازنه‌یه‌كی كراوه‌تری كاری سیاسی و زه‌مینه‌سازكردن بۆ پێكهێنانی ره‌وتێكی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گه‌وره‌تر له‌دواڕۆژدا، به‌به‌شداری گه‌وره‌ و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئیسلامیه‌كان و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌په‌رۆشه‌ی چاویان له‌دواڕۆژێكی رووناكتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بریوه‌.
5. ئه‌م خوشك و برایانه‌ خۆیان و به‌شی له‌ بێ لایه‌نه‌كان درێژه‌ به‌ هاوپه‌یمانی بده‌ن ، لێی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و حیزبێكی نوی دروست بكه‌ن ، له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا خۆیان رێكخه‌نه‌وه‌، یاخود له‌گه‌ل ئیسلامیه‌كان ته‌وژمێكی نوێی نیشتمانی دیموكراتی و ریفۆرمخواز به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی ئیسلامیه‌وه‌ پێك بێنن، كه‌ ده‌بێته‌ باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ و داهاتوو، له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا تا ئه‌و كاته‌ی به‌ سه‌ره‌تاكانی ریفۆرمخوازی و به‌هاكانیه‌وه‌ پابه‌ند بن. به‌به‌شێ له‌ وزه‌ و تواناكانی ئه‌و ته‌وژمه‌ داده‌نرێن و پێویسته‌ له‌خه‌میاندا بین.
6. پێم وایه‌ ئه‌ركی خودی ئه‌و به‌ریزانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی روویدا به‌ ئه‌زموونیكی سه‌ره‌ڕێی خۆیان بزانن و بڕیاری هه‌ڵه‌یان پێنه‌دا و نه‌ یانخاته‌ هه‌ڵوێستی كاردانه‌وه‌ و ، به‌ربه‌ست له‌نێو خۆیان و ده‌وروبه‌ریان دروست نه‌كه‌ن . هه‌ندی لێدوانی كه‌م لێپرسراوانه‌ی ئێره‌و ئه‌وێش گرژ و نائومێدیان نه‌كا ت.
7. ئه‌وان و ئێمه‌ش له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا بڕوامان وابوو گۆڕانكاری به‌ قه‌واره‌ی وه‌ك هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌كانی تری هاوشێوه‌ی ناكرێت، سه‌یری هه‌مو ئه‌م هه‌وڵانه‌مان واده‌كرد كه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌ه‌یه‌كی سیاسی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گه‌وره‌ی وا توانای گۆڕانكاری و به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌ و كاریگه‌ری له‌ ژیانی سیاسیدا هه‌بێت. ئه‌و ئه‌ركه‌ش تاكو ئیستاش وه‌كو خۆیه‌تی . ئیسلامیه‌كانیش له‌به‌رده‌م قۆناغێكدان داوای دووباره‌ خۆپێناسه‌ كردنه‌وه‌و خۆریكخستنه‌وه‌یان لێده‌كات، له‌و پانتاییه‌ كراوه‌شدا هه‌موومان ده‌گه‌ینه‌وه‌ به‌یه‌ك و پێكه‌وه‌ بیرله‌ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان و ته‌وژمی ریفۆرمخواز و ئێستای ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و خواحه‌زكات بڕیار ده‌ده‌ین .

هاوپه‌یمانی و پاشخان ئیسلامیه‌كانی ناوی
دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی له‌ پێناو دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، ئومێد به‌ دواڕۆژی بزوتنه‌وه‌ی ریفۆروخوازیی كوردستانی، لای كۆمه‌ڵی كادر و خه‌ڵكی پاشخان جیاواز بوژانده‌وه‌. كه‌ سروشتی ململانێكانی رابردوو شه‌كه‌ت و ڕاڕای كردبوون. له‌ڕاستیشدا هاوپه‌یمانی له‌ڕووی فكری یه‌وه‌ كه‌ جه‌ختی له‌ نائایدۆلۆژیبوون و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و كاری هاوبه‌شی دیدگا جیاوازه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی ریفۆرمخوازی هاوبه‌شدا ده‌كرده‌وه‌ ، ئه‌و شته‌بوو كه‌ هه‌ندی كه‌س و ناوه‌ند و نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بیریان لێده‌كرده‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی بوون. به‌شێ له‌ پاشخان ئیسلامیه‌كانیش كه‌ هه‌ندێكیان پێشتر له‌ حیزبه‌كان هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێكی تریشیان دوای راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌ بوو.
به‌ڵام له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی گه‌رم و گوڕی سه‌ره‌تاكان ، ساخته‌كار یه‌‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، ئیستێكی به‌م هێزه‌ كرد و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاویش ( هه‌روه‌ك به‌شی له‌ هێزه‌كانی تریش) تاساندی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری جددی خسته‌ سه‌ر چاره‌نووس و ئاینده‌ی ئه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌ ، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گفتوگۆی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بوو ،له‌گه‌ڵ به‌شێ له‌ یه‌كێتی و بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان بوون، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێشمه‌رجی یه‌كێتی و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ هێزی ناوچه‌یی تریش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاك دكتۆر به‌رهه‌م ببێته‌ به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق. كه‌ پێشتر به‌رێزیان له‌ زیاد له‌ جارێ جه‌ختی له‌وه‌ كردبۆوه‌ كه‌ پۆست و پله‌ و پایه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگ نیه‌. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ كاركردنه‌ بۆ چاكسازی و گۆڕینی فۆرمی حوكمڕانی و به‌دیهێنانی حوكمڕانیی باشه‌ .
هه‌رچۆنێ بێت ئێمه‌ له‌م كورته‌ نوسینه‌دا دادوه‌ری ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌و (اداء)ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ناكه‌ین . به‌ڵكو ده‌خوازین قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كێ له‌ پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی بكه‌ین ، كه‌ ئه‌ویش پاشخان ئیسلامیه‌كانی ناویه‌تی.
ئه‌وه‌ی ده‌شمانه‌ویت لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌م خوشك و برایانه ‌سه‌رنجی بۆ ڕابكێشین، تیڕوانینی هێزو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان بنكه‌ی حیزبی وجه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه‌‌بۆئێستای هاوپه‌یمانی و چۆنیه‌تی داوه‌ریكردن ومامه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وخوشك وبرایانه‌یان كه‌ساڵأ نێكی زۆر خه‌م وڕێبازی هاوبه‌ش كۆیكردونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا سه‌رنجه‌كانمان كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌ :
1. ده‌ربڕینی ڕاو بۆچوون ده‌رباره‌یان به‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه‌ ، خۆدوورگرتن له‌ هه‌ر پلار و كۆمێنت و ره‌فتار و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ، بۆنی ناوزڕاندن، پێخۆشبوون، قه‌در نه‌گرتن و هه‌ستبرینداركردنی تێدا بێت .
2. پێشوازی گه‌رم و گوڕ و برایانه‌ و پڕ ڕێز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌وبه‌ڕێزانه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو چوارچێوه‌ حیزبی و ڕێكخراوه‌كانی خۆیان 
3. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌لیاندا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌گی ئه‌وان، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ كۆی دۆخه‌كه‌ و باری سه‌رنجی ئه‌وان ده‌رباره‌ی ریفۆرم و كاری سیاسی و چۆنیه‌تی خۆڕێكخستنه‌وه‌ .
4. سه‌یركردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان وه‌ك كه‌سانێ كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسیان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ره‌وتی ریفۆرمخواز و به‌كارهێنانی به‌شێ له‌ وزه‌ و توانا ئیسلامیه‌كه‌ له‌نێو بازنه‌یه‌كی كراوه‌تری كاری سیاسی و زه‌مینه‌سازكردن بۆ پێكهێنانی ره‌وتێكی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گه‌وره‌تر له‌دواڕۆژدا، به‌به‌شداری گه‌وره‌ و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئیسلامیه‌كان و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌په‌رۆشه‌ی چاویان له‌دواڕۆژێكی رووناكتر بۆ وڵاته‌كه‌یان بریوه‌.
5. ئه‌م خوشك و برایانه‌ خۆیان و به‌شی له‌ بێ لایه‌نه‌كان درێژه‌ به‌ هاوپه‌یمانی بده‌ن ، لێی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و حیزبێكی نوی دروست بكه‌ن ، له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا خۆیان رێكخه‌نه‌وه‌، یاخود له‌گه‌ل ئیسلامیه‌كان ته‌وژمێكی نوێی نیشتمانی دیموكراتی و ریفۆرمخواز به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی ئیسلامیه‌وه‌ پێك بێنن، كه‌ ده‌بێته‌ باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ و داهاتوو، له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا تا ئه‌و كاته‌ی به‌ سه‌ره‌تاكانی ریفۆرمخوازی و به‌هاكانیه‌وه‌ پابه‌ند بن. به‌به‌شێ له‌ وزه‌ و تواناكانی ئه‌و ته‌وژمه‌ داده‌نرێن و پێویسته‌ له‌خه‌میاندا بین.
6. پێم وایه‌ ئه‌ركی خودی ئه‌و به‌ریزانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی روویدا به‌ ئه‌زموونیكی سه‌ره‌ڕێی خۆیان بزانن و بڕیاری هه‌ڵه‌یان پێنه‌دا و نه‌ یانخاته‌ هه‌ڵوێستی كاردانه‌وه‌ و ، به‌ربه‌ست له‌نێو خۆیان و ده‌وروبه‌ریان دروست نه‌كه‌ن . هه‌ندی لێدوانی كه‌م لێپرسراوانه‌ی ئێره‌و ئه‌وێش گرژ و نائومێدیان نه‌كا ت.
7. ئه‌وان و ئێمه‌ش له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا بڕوامان وابوو گۆڕانكاری به‌ قه‌واره‌ی وه‌ك هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌كانی تری هاوشێوه‌ی ناكرێت، سه‌یری هه‌مو ئه‌م هه‌وڵانه‌مان واده‌كرد كه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌ه‌یه‌كی سیاسی ریفۆرمخوازی نیشتمانی گه‌وره‌ی وا توانای گۆڕانكاری و به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌ و كاریگه‌ری له‌ ژیانی سیاسیدا هه‌بێت. ئه‌و ئه‌ركه‌ش تاكو ئیستاش وه‌كو خۆیه‌تی . ئیسلامیه‌كانیش له‌به‌رده‌م قۆناغێكدان داوای دووباره‌ خۆپێناسه‌ كردنه‌وه‌و خۆریكخستنه‌وه‌یان لێده‌كات، له‌و پانتاییه‌ كراوه‌شدا هه‌موومان ده‌گه‌ینه‌وه‌ به‌یه‌ك و پێكه‌وه‌ بیرله‌ ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان و ته‌وژمی ریفۆرمخواز و ئێستای ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و خواحه‌زكات بڕیار ده‌ده‌ین 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
20/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ