وتار
تــازە تـۆ دەنگت دەدەیـــت بەڵام بزانە کـێ ھەڵدەبژێریت.
ئــەردەڵان یــاروەیســی

کاتێک پرۆسەی دەنگدان دێتە پێش دەنگدەر دابەش دەبێت بۆ دووبەش کە بەشێکیان دژی ھەڵبژاردن و بەشەرعی نازانن و درک بەبێ ئەھمیەتی پرۆسەکە دەکەن ؍ بەشێکی کە شەرعیەتی تەواو دەدەن بە پرۆسەیی دەنگدان کار بۆ جێ بەجێ کردنی دەکەن .
کەھەردوولا کۆمەڵێک ھۆکاریان ھەیە بۆ قەناعەتکردن بە خۆیان و خۆیان بەڕاست دەزانن و خۆیان بە حەق دەزانن .
بەڵام زۆرن ئەو کەسانەی بێ ئاگایانە بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن و بێ ویستی خۆیان دەتوانین بڵێن ناچار بە بەشداریکردن دەکرێن بۆ ئەوەی دەنگ بەو لایەنە بدەن کە ناچاری کردون ئەویش لە ژێر ناوی بڕینی موچەو لەسەر کار لابردنیان ـ
یاخود ھەندێکی کە بەرژەوەندی خوازن و بەنەمانی قورسای لایەنەکەیان بەرژەوەندیان دەکەوێتە مەترسی و ئەمانیش نایانەوێت دەستیان لەو بەرژەوەندیە بترازێت و ئامادەن بۆ بەڵێ کردن لەھەموو کاتەکاندا و شوێن ھەنگاوە ھەڵەکانیش دەکەون توانای نــا کردن و یاخی بونیان نیەـ

بەشێکی کەی دەنگدەری کەسی شیـاوی بۆ گرنگ نیە شوێن خزم خزمێنە و کاری بنەماڵە و عەشرەتگەرای کەوتوە بۆی گرنگ نیە ووڵات کێ بەڕێوەی دەبات ئەوەی بۆی گرنگ بێت کەس و بنەماڵەی خۆیەتی .

وە کۆمەڵە کەسانێک ھەن ھەرچەندە لەچوارچێوەی گرووپ و دەستەیەک نین بەڵام ھەمیشە یاخین و دژن و بەشوێن باشتریندا دەگەڕێن و وابەستەی ھیچ لایەنێک نین و کەلتوری حیزبایەتی و خزمایەتی کاریان تێناکات بەردەوام بەنەخێر وەڵامی ھەموو کارە چەوتەکان دەدەنە و بایکۆت بە باشترین بژاردە دەزانن لە زۆر کاتدا .

ئەوەی بۆمن گرنگ بوو باسی بکەم ئەوەیە ئەوانەی بڕیاریان یاوە بەشداربن تکایە بزانن کێ ھەڵدە بژێرن لەھەر لایەن و گروپێکی ئازادی بەڵام باشترین ھەڵبژێرە باشترین بژاردە بکــە جونکە گەر کەسێک شیاوت ھەڵنەبژارد دڵنیابە ٤ ساڵی ئایندەت لە ئێستا خراپتر نەبێت باشترنابێت ؍
واز لەوە بێنە کێ کێیە بزانە ئەوەی ھەڵدەبژێریت ئاست و ڕابردوی چۆنە مەڵێ خزمە و یەک عەشرەتین پەندێکی کوردی ھەیە دەڵێت (خۆم کۆسەبم ڕیشی باوکم بەمن چــی) ـ
ئەوەی تۆ ھەڵیدەبژێت با کەسێک بێت توانا و لێھاتوی بەڕێوەبردنی ھەبێت توانای چاکردنی ھەبێت نەک کەسێک ھەڵبژێریت باردۆخ خراپتر بکات.

لـە کۆتایدا مڕۆڤ بەرھەمی ئەوکارە دەخوات کە دەیکات تۆش بەرھەمی ئەو کەسە دەبینت کە ھەڵدەبژێریت بۆ یە باھەڵبژاردنەکەت دروست بێت باشترین دیـاری بکە جونکە ئەبێت توانای ئەوەت ھەبێت ئەو بەرپرسیارێتیە ھەڵگریت کە تۆ بەدەنگت دیاری دەکـەیت.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
21/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ