وتار
پرسیار لەئاوابوونی شەرەفکەندی
سالار مەحمود

بەپرسیار دەستپێدەکەم، ئایا نەوەی نوێ لە رۆژهەڵات و پارچەکانی تری کوردستان تا چەند شەرەفکەندی دەناسن؟ بەدڵنییایەوە زۆرینەی ئەو نەوەیە نایناسن! ئۆباڵەکەی لەئەستۆی کێیە؟ ئەم خەمە هەڵگری چ بێباکیەکە؟ هێزە کوردیەکان 
لە کوێی مێژوودان؟ بێ وەفایی و وەفاداری بەرامبەر هاوسەنگەران چۆنچۆنی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت؟ ئەم پرسیارانەو چەندنینی تر جێی تێڕامان و هەڵسەنگاندنە. هەر بۆ
ئەو مەبەستەش دەیانخەمە روو.
لە کەسایەتیە خوێندەوارو دیارەکانی بزوتنەوەی ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستان د سادقی شەرەفکەندیە، 
لەدوای قاسملۆ دەبێتە سکرتێری حزبی دیموکرات و لە رووداوێکی هاوشێوەی شەهیدکردنی د قاسملۆدا، لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاو لە ۱۹۹۲/۹/۱۷ تیرۆر دەکرێت.
ئەویش یەکێکی ترە لە سەرکردە گۆڕ غەریبەکان.
لەدوای بیست و شەش ساڵ لە شەهیدکردنی شەرەفکەندی هێشتا کاروانی شەهیدەکانمان بە ئامانج و ئازادی نەگەیشتوەو بەبەرچاوی دونیاوە تاوان و سەرکوتکردنی لەسەر گەلی ئێمە هەر بەردەوامە." دوژمنان بیست و چوار سەعات لە رۆژێکا دژایەتیمان دەکەن، خۆشمان لە رۆژێکا بیست و پێنج سەعات نەیاری خۆمان دەکەین"
ناکۆکی دووبەرەکی، ململانێی لاوەکی و بەرژەوەندی حزبی و ناوچەیی، پرسی نیشتمان و نەتەوەی کاڵکردۆتەوە.
لە یادی شەرەفکەندیدا داوای یەکبوون و یەکڕیزی لایەنە کوردستانیەکان دەکەم، بانگەواز بۆبەدەنگەوەهاتنی پەیامەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکەم بۆ راگەیاندنی یەکێتیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی راستەقینە، بۆ خۆسازدان لە رووبەڕوبونەوەی ئەگەر و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرباری گرفتە کوشندە مێژوویەکانمان هێشتا دەرفەتی گرنگی دەربازبوون لە کۆت و بەندو خۆخۆری هەیەو، یادی سەرکردەی دیپلۆماتکاری کورد دکتۆر شەرەفکەندی با هاندەربێ بۆ هەوڵدانی زیاتر لەدەفەتە نێودەوڵەتیەکان و، گرنگیدان بەخەباتی دیبلۆماسی نوێ لە پێ سەلماندنی دونیا لە قەرەبووکردنەوەی کورد لە و ستەمە مێژوویەی بەردەوام لێی دەکەن.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
22/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
12
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ