وتار
ڕۆشتن و لەبیرکردن باشترە لەمانەوەو بێنرخ بوون
ڕەوەند عبدوللە حەمە


گەنج ،لاو ڕۆشنبیر، خوێنەرانی کتێب دەڕۆن،ولات جێدەھێلن لە بێھیوایی،  گورگ و مافیاو دزو بازرگان و سواڵکەرانی سیاسەتیش بەکەیفی خۆیان بەربوونەتە گیانی خەلک بەناوی جۆراوجۆرەوە،نیشتیمانێک ئارامی و خۆشبەختی بە دڵ و دەرون و ژیان نەبەخشێ و کۆت و بەندی کۆمەڵێک چەتەو مافیا بێت، ھاوکات تاکەکانی نیشتیمانەکەی بێدەنگ بن و وەک کۆیلە بژین، شایەنی  ژیان نیە تیایدا،سیاسیەکان بەجۆرێک،دڵنیابونەتەوە لەبێدەنگی کۆمەڵگە،بەئارەزوی خۆیان ستەمو زوڵم نەما نەیسەپێنن بەسەر کۆمەڵگەدا، ئا لێرەوە ھەموو دەروازەکان لە جیاوازیەکان دادەخرێت و روانینە کراوەکان بۆ دنیا قبوڵ ناکرێت 





لەم کەش و ھەوایەدا دنیایەک دیکتاتۆری بچوک و دنیایەک ستەمکاری بەرھەمدێت،کوردستان پرە لە مەترسی نەک لەبەر ئەوەی خەلکی زۆری تیا دەژی،بەلکو لەبەر ئەوەی ھەمووان خراپەکانی دەبینن کەچی بی دەنگیشن،بەم بێدەنگییەش دەبێ چاوەڕوانی خراپتر بکەین،لەبەر ئەوەی لەماوەی حوکمڕانییاندا دەسەڵاتی سیاسی مان بۆ دەرکەوتووە کە چاکسازی ئیدارەدانوو بەڕێوبردنوو بەم جۆرە سیاسیانە ناکرێنت،  ناوچەکە توشی زۆر قەیرانی تر دەکەن، لەڕووی سیاسی،دارای،کۆمەڵایەتییەوە،لەوە سەیرتر لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا دووبارە متمانەیان پێدەدرێتەوە،بەڕاستی ئەمە بۆخۆی کارەساتێکی گەورەییە،دەبێت کۆمەڵگە باجەکەی بدات 




بێدەنگ بونی گۆمەڵگا لە ڕوداوەکان ئەم دەرئەنجامەی لێکەوتۆتەوە ، کەئێستا کوردستان بەم قۆناغە دژوارەدا تێپەڕدەبێت، ئەم سیاسیانە ھیچ جوانییەکیان لەکوردستاندا نەھێشتێتەوە، تەواو کۆمەڵگایان بێھیوا کردووە، ناکرێت کۆمەڵێکی کەم خۆش بژین لەسەر حسابی زۆرینە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوبێدەنگییەی کۆمەڵگا، ئەگەر بێتوو گۆمەڵگا بەردەوام بێ لەم بێدەنگییە، ئەوا دەبێت چاوەڕوانی کارەساتی زیاتر ببین،لەھەرکۆێیەکی ئەم دنیایەدا کۆمەڵگە یەکبوون لەبەرامبەر دەسەڵات بۆ داواکردنی  مافی یەکسانی کۆمەڵگا بەرامبەر یاسا،دواتر داواکردنی خزمەت گوزاری،دەی کۆمەڵگای ئێمە زۆربەی زۆری داواکانیان لەدەسەڵات بۆ باشترکردنی خزمەت گوزارییە،کۆمەڵگا دەبێت داوای گۆڕینی سیستەمەکە بکاتو لەگەڵ سەروەری یاسا بەرامبەر گشت تاکەکانی کۆمەڵگە،ھەرکات سیستەمی سیاسی وڵات گۆڕاو یاسا سەروەربوو، جیاوازی نەکرد لەنێوان سەرجەم چینو توێژەکان، ئەوکات قەیرانەکانی تر ، چارەسەر کردنیان ئاسان دەبێت




دەبێت گۆمەڵگە لەوەتێبگات کەچیتر نابێ متمانە بەم سیسیانە بکرێ، دەبێت گشت کۆمەڵگا یەکبێت بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانیان ، دژی ھەموو جۆرەستەم زۆردارییەک بوەستنەوە ،دەبێت گۆمەڵگا باش لەو ڕاستییە تێبگات ،دەبێت مافی گشتی بخرێتە پێش مافی تایبەتییەوە، نابتێت تاکەکان وابیر بکەنەوە ، خۆم ھەمبێت زۆر بەی کۆمەڵگا بانەیبێت ئاساییە،ئەمە زۆخۆی کارەساتە دەبێت ڕێگە نەدرێت دامودەزگاکان گاریگەری حزبیان لەسەربێ، وەک ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە داموودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ