وتار
جەلادەکانی دیموکراسی
ماکوان کەریم

دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا واتای زۆر هەڵدەگرێت ؛ لە واتا هەر بەرفراوانەکەی دژایەتی یەکتری ، دروست کردنی ناوچەگەری ، پاشان دەمرگیری حیزبی و چاوپۆشین لە باشەی یەکتری ، دیموکراسی لە ووڵاتی مندا واتای جنێودان بە پیرۆزیەکانی حیزبەکانی تر ، باسکردنی شەرف و ناموسی یەکتری ، شکاندی شکۆو شەرفی بەرانبەر ، ئەمانە بەرجەستە ترین واتاو کاری مەیدانی دیموکراسیە.

لە هەرێمی کوردستاندا دیموکراسی بێعار کراوە هەتکراوە ، بەڵکو هیچ شەرفێك بە واتای دیموکراسیەوە نەماوە ، ئەمە مانای وانیە من بەرگری لە دیموکراسی بکەم ، بەڵکو دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کە سیستەمێکی سیاسی ناتوانرێت وەك خۆی پیادەبکرێت ، ئەرکی نوخبەو چالاکەوانەکانە زانست خوازنیو بیرمەدندەکانو ئەکادیمیەکان ، کە دەنگ بەرز بکەنەوە سیسەم و زاراوە سیاسیو فیکریەکان نەشیونرێت و پیناسەی نوێیان بۆ داتاش نەکرێت ، یاخود لانی کەم پایەوە مەبدەئەکانی هەڵبگیرێت و بە کوالیتیەکی خراپیش بێت هەر پیادەبکرێت ، بەڵام لە ووڵاتی ئێمەدا تەنها ناوە ، لەگەڵ ئەوەشەدا کە بەناوی دیموکراسیەوە هەر یەك لەحیزبە سیاسەکان ئەوپەڕی دیکتاتۆری و سەپاندی دەسەڵاتی خۆیەتی دەسەلمنێت .

نمونە زۆرە .. بەرچاوترین یەکێتی و پارتی ، لەبەرانبەردا دوو هێزیز سیاسی وەك شاسوار و گۆڕان کە مەلملانیەکی بێتام دەکەن ، پاشان مەلملانێی هەردووکیان بەرانبەر بە دەسەڵات ، لە یەکێتیو پارتی بێتام ترن، نەبوونی بەرەیەکی ئیسلامی لە نێوانی کۆمەڵ و یەکگرتودا لاینە بچوکەکانی تری ئیسلامی ، هەموو ململانێیەکی زۆر ناشریفانەیە .!

من لێرەدا نەهاتوم پشتی کەس بگرم یان باسی باشەی لایەنەکان بکەم ، ڕاستە بەندە ئیسلامیەو وەك بیروباوەڕ تا سەرئێسقان موسڵمانو ئیسلامم قوبوڵەو دیموکراسیش سیستمە هەرەباشەکەشی لە ووڵاتی موسڵماناندا بە فاشل ترین سیستەمی دەزانم ، بەڵام کورتو پوخت مەبەستم لەوادایە هەموو هێزە سیاسیە عەلمانیە بەرچاوەکان تەنانەت سواری دیموکراسی بوون توانی جێبەچێکردنی سیستەمێکی باویان نیە کە خۆیان بە درێژای مێژوویان بانگەشەیان بۆ کردوە، پەیامەکە ئەوەیە ، هەر کەس راستگۆ نەبوو لەگەڵ پەیامەکەیدا دڵنیابن ناتوانێت راستگۆ بێت لە گەڵ خەڵکەکەیدا 
ئەم وتارە گوزارشت لە رای نوسەر خۆیەتی و بزاڤ پرێس لێی بەرپرسیار نییە
23/09/2018
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
1
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ